07/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بان كی مۆن په‌یامی هاوكاری بۆ كۆبانێ بڵاوده‌كاته‌وه
بان كی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌یامی هاوكاری بۆ دانیشتوانی شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه.
له‌به‌یانێكدا كه به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی خه‌ڵكی سڤیلی كۆبانێ بلاویكردۆته‌وه، بان كی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه ترسی زۆره داعش شاری كۆبانێ بگرێت.
ناوبراو له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت (ده‌ترسم داعش ده‌ست به‌سه‌ر شاری كۆبانێدا بگرێت‌و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامبدات).
بان كی مۆن له‌په‌یامه‌كه‌یدا داوا له هه‌مووان ده‌كات هاوكاری پێویست بگه‌یه‌ننه دانیشتوانی كۆبانێ‌و هاوكاری ئاواره‌كان بكرێت.
د.ع