06/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆغلۆ ئاماده‌یی توركیای بۆ هاوكاری كۆبانێ راگه‌یاند
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، ئاماده‌یی ولاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریكردنی كۆبانێ راگه‌یاند.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند كه ولاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هاوكاری مرۆیی پێشكه‌شی كۆبانێ بكات.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌مه‌رجی لێدانی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی رژێمی سوریا به‌شداری هاوپه‌یمانی وڵاتان ده‌كات بۆ لێدانی داعش.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه هه‌ركات ئه‌مریكا رازی بوو سوپای زه‌مینی وڵاته‌كه‌ی له‌خاكی سوریا چالاكی دژی سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د ئه‌نجامبدات، ئه‌وكاته دژی ته‌شه‌نه‌كردنی داعش ئه‌وه‌ستنه‌وه.
د.ع