06/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
لە هەولێر ٤٠٠٠ کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردوە
سەرچاوەی هەواڵی خەڵك ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، زیاتر لە چوار
هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە و زۆربەی حاڵەتەكانیش سوتان و
كەوتنەوە خوارەوە بوون.
فاخر ئەمجەد ؛وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرستی هەولێر ی
ڕاگەیاند :"لە دوو ڕۆژی یەكەمی جەژن بەگوێرەی ئامارەكانی بەردەستمان نزیكەی
4 هەزار و 97 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانی سنوری پارێزگای هەولێریان
كردووە".
لەو ژمارەیە 366 حاڵەتیان ڕووبەڕووی ڕووداوی جۆراوجۆر بوون و هەروەها 179
حاڵەتیش بەهۆی كەوتنە خوارەوە بووە لە بەرزی و ڕووداوەكانی سووتانیش لە
سنور پارێزگای هەولێر 25 حاڵەت بووە.
لە بارەی ڕووداوەكانی بریندارانی جەنگ ئەوەی خستەڕوو :"تەنها یەك پێشمەرگە براوەتە نەخۆشخانەی كردووە بەهۆی ئەوەی بریندار بووە".