06/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عێراق گڵۆپی سه‌وزی بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای ئێران هه‌ڵكردوه
ره‌زا ته‌ڵایی، جێگری وه‌زیری به‌رگری ئێران ئاشكرای دەکات،
هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عێراقدا كراوه
و، ئه‌گه‌ر شوێنه پیرۆزه‌كان روبه‌روی هێرش بونه‌وه، ئەوا سوپای ئێران
ده‌توانێت بچێته نێو خاكی عێراقه‌وه روبه‌ڕوی ئه‌و هێرشانه
ببێته‌وه.
ته‌ڵایی، له چاوپێكه‌وتنێیكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ئه‌لعاله‌م) ئه‌وه‌شی
وت: "ئه‌گه‌ر بڕوانینه دۆخی عێراق و سوریا ئه‌وه ده‌بینین كه داعش
به‌ره‌و شكستهێنان ده‌ڕوات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شوێنه پیرۆزه‌كان له‌عێراق بۆ ئێران هێڵی سوره،
ئه‌گه‌ر روبه‌ڕوی هێرش ببێته‌وه ئه‌وا سوپای ئێران دێنه نێو خاكی
عێراقەوە و روبه‌ڕوی ئه‌و هێرشانه ده‌بێته‌وه.
جەختی لەوەشکردەوە، بۆ هەمان مەبەست "هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقیدا كراوه‌و ئه‌وانیش گڵۆپی سه‌زیان بۆ هه‌ڵكردوین".
(سبەی)