05/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یەکێتیی داوای دەستپێشخەرییەک لە مەسعود بارزانی دەکات
بەھۆی کۆنەبونەوەیان بۆ ماوەیەکی دورو درێژ، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی داوای دەستپێشخەرییەک لە بارزانی دەکات .
بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ دەبێت ، ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنەبونەتەوە، ئەمەش ساردییەکی لە پەیوەندییەکانی ھەردوولا دروستکردووە، یەکێتیی داوای دەستپێشخەری لە مەسعود بارزانی دەکات .
عەدنان موفتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند:" دەبێت بەھۆی ئەو ساردیەی لە پەیوەندیەکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستاندا ھەیە بە تایبەت کە لە میدیاکان باسی لێوەدەکرێت پێویستە بە زوترین کات یەکێتی و پارتی کۆببنەوە ".
وتیشی:" بۆ ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیەش پێویست مەسعود بارزانی دەستپێشخەر بێت و بە راشکاوانە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان تاوتوێی ئەو بابەتە بکەن ".