فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی هاوپهیمانیانو یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل هێرشه‌كانی داعش به‌ره‌و كۆبانی راده‌گرن‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداریان لێدهكوژن.
له چوارچێوه‌ی هێرشه‌كانیان بۆ داگیركردنی شاری كۆبانی، چه‌كدارانی داعش چوار هێرشیان بۆ سه‌ر گوندی حهلهنجی ستراتیجی له سنووره‌كانی كۆبانی ئه‌نجام دا، به‌ڵام بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانیان هێرشهكانیانی شكستپێهێناوهو پێنج چه‌كداریشیان لێكوشتوون.
هه‌روه‌ها پێكدادانی چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ڵ له به‌ری رۆژهه‌ڵاتی كۆبانییه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه.
هه‌روه‌ك داعش زیاتر هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر به‌رزاییه ستراتیجیه‌كانی كۆبانی چڕكردووه كه تائێستاش له ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گهلدایهو ئه‌گه‌ر داعش كۆنتڕۆڵی بكات، ئه‌وا داگیركردنی كۆبانی له به‌رده‌مدا ئاسان ده‌بێت.
رێكخراوی داعش له 16ی مانگی رابردووه‌وه، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كۆبانی ده‌ستپێكردووه‌و هه‌رچه‌نده به‌شێك له ده‌روازه‌كانی داگیركردووه، به‌ڵام تائێستا نه‌یتوانیه‌وه بچێته هیچ یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی.