مرۆڤ بونه‌وه‌رێکی هۆشمه‌نده و بیرمه‌نده،له جه‌رگه‌ی ئه‌م جیهانه پان و به‌رینه‌دا ده‌ژی،بیر لا هه‌موو شتێك ده‌کاته‌وه له‌م بوونه‌دا هه‌وڵ ده‌دات تێبگات،وه‌ده‌یه‌وێت بزانێت.
یه‌که‌م: ئه‌م جیهانه چۆن سه‌ری هه‌ڵداوه؟
دووهه‌م: چۆن به گۆێره‌ی ئه‌و سیسته‌مه سه‌رسوڕهێنه‌رهه‌ڵده‌سوڕێت؟
سێ‌هه‌م: ئایا سه‌رتای هه‌یه؟
چواره‌م:ئایا کۆتایی هه‌یه ؟
پێنجه‌م:ئایا به ڕێکه‌وت هاتۆته گۆڕێ؟
شه‌ش:ئایا دروست که‌رێك دروستی کردوه هێناویته دی ؟
بێ گومان بۆ ووه‌ڵامی دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه،ئایدیای مرۆڤ وتێگه‌یشتنی له‌م بونه‌وه‌ره که‌ژیان پێك ده‌هنێت، به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌را نه هاوبه‌شی ده‌کات له چاره‌نوسی مرۆڤ و جۆری و شارستا نیه‌تی و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌سیاتی تاك، ئارامگرتنی ده‌رونی ئه‌و که‌سایه‌تیه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ووه‌ڵامانه ده‌ست نه‌که‌وت مرۆڤکه توشی دڵه‌ڕاوکێ سه‌رگه‌ردانی ده‌بێتت تۆشی بێ چاره‌ی و که‌سێکی وێران لێ ده‌رده‌چێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زانایان و فه‌یله سوفه‌کان و خاون بیره‌کان هه‌وڵیانداوه هه‌ریه‌کیان له ڕێگای عه‌قڵ و هۆش وه له ڕه‌وتی تاقیکردنه‌وه زانسته‌یه‌کان، ووڵامی ئه‌م پرسیاره‌نه بده‌نه‌وه، وه‌ڵامیان بۆ دابین بکات.
من ده‌مه‌وێت له‌م باسه ولێکۆلینه‌وه‌یه‌دا هه‌ندێ له‌و ووڵامه‌نه بخه‌مه ڕوو یان جوانتر بتوانین له ڕێگای به‌ڵگه ی هیزروه بکه‌وێته به‌رده‌م خوێنه‌ر.
مه‌رج نیه من بتوانم ئه‌م بابه‌ته به‌و شێوه‌یه که بیرمه‌ندان توانیانه باشتر ڕوونی بکه‌مه،به‌ڵام هه‌وڵێکه له ڕێگای پێنوسه‌که‌مه‌وه تا باتوانم بیری خۆم بخمه ڕوو.
ئه‌م جیهانه چۆن سه‌ری هه‌ڵداوه:
که‌واته خاڵی سه‌ره‌تا لێره‌وه‌یه، سۆنگه‌ی بیر کردنه‌وه ئه‌وه‌یه که چۆن سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جیهانه‌و سه‌ره‌تای ڕه‌وتی ئه‌م جیهانه به ماکه‌که‌ی هه‌یئه‌ته‌که‌ی و یاساکانی لێکی بده‌ینه‌وه ئه‌وه ڕوون بکه‌ینه‌وه که چۆن سه‌ری هه‌ڵداوه؟
بۆ باس کردنی ئه‌م بابه‌ته چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ئه‌قڵی و ویژدانی هه‌ن له‌و به‌ڵگانه‌ی که مرۆڤ ژیانی ئاسای خۆیان پێ ده‌ست پێکردون، سه‌رباری لێکۆڵینه‌وه‌کانی فه‌یله‌سوف و زاناکان، ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که دروست کردنی ئه‌م جیهانه‌مان له لایه‌ن داهێنه‌رو به‌دیهێنه‌رێکه‌وه یان خوڵقێنه‌رێکی کارساز دایناوه بۆی ده‌سه‌لمێنێت هه‌روه‌ك زانستیش به‌ته‌واوی به‌شه‌کانیه‌وه له فیزیك و گه‌ردوون ناسی و پزیشکی و ڕووه‌ك ناسی زینده‌وه‌رناسی و ....هتد.
توانیویه‌تی لایه‌نێکی گرنگمان بۆ ده‌ربخات لایه‌نێك که شاراوه بووه له ئێمه له ته‌فسیرو لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م جیهانه‌دا، هه‌روه‌ک توانیویه‌تی تیۆر‌و کۆمه‌ڵێك بیردۆز که خوا نه‌ناسه‌کان دایان ناوه هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه به‌ڵگه‌کانیان به درۆ بخاته‌وه که به درۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگانه قه‌ڵاو کۆشکی بیرکردنه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕه‌کان یان ماتریالیزمه‌کان داڕوخاوه، ئایدیای خوا په‌رستی به به‌ڵگه و تاقی کردنه‌وه‌ی هه‌ڵسپێراوه‌کانی زانست قایم و پته‌و تر بووه، پاش ئه‌وه‌ی بێباوه‌ڕی تیۆری خۆی له‌سه‌ر دوو بنه‌مای فه‌لسه‌فی بنیاد نابوو وه ئه‌و دوو بنه‌مایه‌ش که بریتین:
یه‌که‌م: تیۆری مادده دێرینه‌کان یان دێرینه‌ی مادده:
ئه‌م بیردۆزه لافی ئه‌وه لێده‌دات که مادده کۆنه‌و هه‌ر بووه، نه سه‌ره‌تی هه‌یه‌و نه کۆتای ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که مادده خوڵقێنه‌ریکی نییه وه هیچ کارسازێك یان به‌دی هێنه‌رێك نه‌یهێناوه‌ته گۆڕێ وه جیهانێکی تریش به‌دوایدا نایه‌ت.!
دووه‌م: پشت به‌ستن له‌سه‌ر تیۆری ڕێکه‌وت و ڕه‌فزکردنی بنه‌ما هۆکاریه‌کان:
ئه‌م بیردۆزه وا ده‌بینێت که جیهان له ڕێگای ڕێکه‌وته‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه دروست بووه، داهێنه‌رو به‌دیهێنه‌رێك نه‌یهێناوه‌ته کایه‌وه بێ نه‌خشه‌و پلان دروست بووه.
به‌ڵام به‌داڕوخانی ئه‌م دوو تیۆره بیردۆزیه به‌ده‌ستی زانستی تاقیگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی بێ باوه‌ڕه‌کان هه‌ره‌سی هێنا هه‌ره‌سهینانێکی به به‌ڵگه سه‌لمێنراو
وێڕای هه‌ره‌س هێنان و داڕمانی ئه‌قڵی و فه‌لسه‌فی ڕووته ماتریالیزمه‌که ئیتر ئه‌م دوو تیۆره له دیدی زانسته‌وه بوونه ئه‌فسانه و گریمانێکی خه‌یاڵی، جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو تیۆره نمونه‌کانیان له بیروڕاکانی دیکه بخه‌ینه سه‌رباس و لێکۆڵینه‌وه، به‌ڵام باس و لێکۆڵینه‌وه‌که له‌سه‌ر بناغه‌ی تیۆر‌و به‌ڵگه‌ی زانستی و فه‌لسه‌فیه‌کان بنیاد بنێین، واتا با بیردۆزی بێ باوه‌ڕی بخینه ژێر باس و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی وه‌ك ئاماژه‌مان پێ کرد به‌ڵگه‌ی تاقی گه‌ری ، یان به‌ڵگه‌ی ڕه‌وتی ئه‌قڵی به‌م جۆره‌ی خواره‌وه که ده‌توانین له‌سه‌ر سێ بنه‌مای زانستی و فه‌لسه‌فی ڕوونی بکه‌ینه‌وه.
یه‌که‌م: به‌ڵگه‌ی نه‌خشاندنی ڕێکی و جوانی سیسته‌م.
دووه‌م: به‌ڵگه‌ی جوڵه‌و بزواوتن و نه‌جوڵاندن له‌خۆوه نه‌بزواوتن .
سێیه‌م: به‌ڵگه‌ی پێچون و له‌وانه‌یی (ئیمکان).
به‌ڵگه‌ی نه‌خشاندنی ڕێکی و جوانی سیسته‌م:
بێگومان نیگایه‌کی زانستی که مرۆڤ دینه‌خشێنێت به جیهانی سروشت و مرۆڤ ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵ و....هتد.
هه‌ره‌ها به‌وه‌ی که تێیدایه له ووردی وکارسازی ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م جیهانه پێویستی به نه‌خشه‌کێشان و ساز کردن و ویستگه‌یه‌کی پێش تر هه‌یه خۆی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی په‌روه‌ردگار که خوایه‌کی دانا‌و زانا‌و به توانا زۆر به جوانی و به ووردی و به ڕوونی، به له ناو بردنی بیری ڕیکه‌وت و پوچ کردنه‌وه‌ی، یاخود ئه‌زه‌لیه‌تی ماددیت بۆ ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه‌ی که تیۆری بێ باوه‌ری و فه‌لسه‌فه‌که‌ی بوو، بیرکردنه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌و دژ به ئایدیا خوا په‌رستیه‌که‌ی له‌سه‌ر بنیاد نراوه.
لێکۆڵینه‌وه‌و باسه زانستیه‌کان مه‌حاڵ بوونی پێکهاتنی جیهانیان به‌ڕێکه‌وت له ڕووی کات و زه‌مه‌ن و پێك هاتنی واقیعیه‌وه سه‌لماندوه که ئێمه له‌م باسه‌دا لایه‌نێك له باس و لێکۆڵینه‌وه و به‌ڵگه زانستیانه ڕوون ده‌که‌ینه‌وه که زانایانی سروست و زینده‌وه‌ر ناسی سه‌لماندویانه، تیۆری ڕێکه‌وتیان له دوو بواری سروشت و ژیاندا به درۆ خستۆته‌وه بۆ هه‌ر ئه‌قڵێکی خاوه‌ن هزری زانستی بوونی دانای و هوده زانی و وویست و نه‌خشه‌کێشانی پێشتر بۆ ئه‌م جیهانه ده‌رده‌خات جا له بواری سروشتدا زانایان ده‌ڵێن:
{ئێمه له یه‌که‌م له سه‌رتاوه ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌ڕۆکی بچووکمان هه‌بووه که ئه‌ویش
زه‌وی یه ئه‌م ئه‌ستێره‌یه چه‌شنی نیشتمانێك بووه بۆ دروستکراوه‌کانی مرۆڤایه‌تی،که پاش زنجیره‌یه‌ك گۆڕانکاریی له‌ماوه‌ی دوو بلیۆن ساڵ یاخود زیاتردا بۆته جێگایه‌کی له به‌ر بۆ ژیانی زینده‌وه‌ری و ڕووه‌کیی که ئه‌مانه یارمه‌تیی گه‌شه کردنی و هۆیه‌ك بوون بۆ سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤ،خرۆکه‌ی زه‌وی له هه‌ر بیست و چوارکاتژمێرێکدا جارێك یاخود به‌تێکڕای نزیکه‌ی (1000)میل له کاتژمێرێکدا به ده‌وری ته‌وه‌ری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه.
گریمان که زه‌وی به تێکڕایی (100)میل له کاتژمێرێکدا ده‌سوڕێته‌وه،بۆ وانه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا ئه‌و کات شه‌وڕۆژمان به ئاندازه‌ی ده ئه‌ونده‌ی تر درێژ تر ده‌بێته‌وه.
که‌واته له‌م بار‌و دۆخه‌دا خۆری هاوین هه‌مووڕۆژێك ڕووه‌ك وگژوگیاکانمان ده‌سوتێنێت و به شه‌ویش ته‌واوی ڕووه‌کی سه‌ر زه‌وی وشك ده‌بن.
له کاتێکدا ئه‌و خۆره‌ی که سه‌رچاوه‌ی ته‌واوی ژیانه. پله‌ی گه‌رمای که‌ی ده‌گاته(12)هه‌زار پله‌ی فه‌رنهایت و خڕۆکه‌ی زه‌وی ئێمه به ئه‌ندازه‌یه‌ك لێی دووره به سه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ئاگره زۆره گه‌رمایی پێوستمان پێ ببه‌خشێت و له‌ویش زیاتر پێویستمان نییه ، ئه‌م دووراییه‌ش به شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر ڕێژه‌یه‌کی نه‌گۆڕه، که له ماوه‌ی ملیۆنه‌ها ساڵدا گۆڕانکاری که‌می به‌سه‌ردا دێت
به‌وجۆرێك که به‌رده‌وام بوونی ژیان به‌وجۆره‌ی که پێی راهاتوین و مومکینه،که ئه‌گه‌ر بهاتایه‌وپله‌ی گه‌رما سه‌رزه‌وی له ساڵێکدا به تێکڕای په‌نجا پله زیادی بکردایه ئه‌وا ته‌وایی زینده‌وه‌راکانی ساه زه‌وی هه‌مووی ده‌سوتان و یان له‌ناو ده‌چن.
خڕۆکه‌ی زوه‌ی به‌تێکڕایی (18)میل له‌خوله‌کێكدا ده‌سوڕێته‌وه،ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و تێکڕایی سوڕانه‌وکه‌ی''بۆ نمونه'' (6) میل یاخود(20) میل بوایه له خوله‌کێکدا ئه‌و کات دووری یاخود نزیکیی ئێمه‌له‌خۆره‌وه به شێوه‌یه‌ك ده‌بوو که ژیانمان له‌گه‌ڵیدا ده‌یبه‌ست، له هه‌مان کات دا ئه‌ستێره‌کان به‌وشێوه‌یه‌جیاوازیان ده‌بێت له جۆری تیشکدانه‌ویاندا،به‌شی زۆری تیشکه‌کانیان هه‌موو جۆره خانه‌یه‌ک له ژیان دامرێنێت ، هه‌روه‌ها چڕی و بارستایی ئه‌م تیشکدانه‌ویه‌ش که‌وا له نێوان که‌متر له تیشکدانه‌وه‌ی خۆره‌که‌مان و زیاتر له وه‌ی ده‌هه‌زار جاره،ئه‌و کات دوریی و نزیکیی ئێمه له‌خۆره‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت که جوری ژیانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌شنه رابهاتایه یان ئه‌گه‌ر ئه‌م خۆره‌ی ئێمه ته‌نها نیوه‌ی تیشكدانه‌وه‌ی ئێستای بدایه‌ته‌وه ئێمه دابووین به سه‌هۆڵ، ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ی نیوه‌ی ئێستا زیاد بوویه ئه‌وه زۆر له دێرینه‌وه ئێمه بوبوینه خۆڵه مێش،له هه‌موو گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بمانتوانیایه{پڕۆتۆ پلازمێك} (شانه) یه‌کمان بۆ ژیان دروست و
به‌دیبهێنایه ئه‌وا تێده‌گه‌یشتین که ته‌نها هه‌ر ئه‌م خۆره ی ئێمه له باره بۆ ژیان له نێوان ملیۆنه‌ها خۆری ناپوخته له گه‌ردووندا .
پاشان هه‌ر ئه‌م خڕۆکه‌ی زه‌وییه لاره به گۆشه‌یه‌ك که ئه‌ندازه‌که‌ی (23)پله‌یه
ئه‌مه له به‌ر چه‌ند هۆیه‌که که خڕۆکه‌ی زه‌وی ده‌خوازێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئه‌م زه‌ویه میله‌و لار نه‌بوایه هه‌ردوو جه‌مسه‌ری زه‌وی هه‌میشه‌له شه‌ودا ده‌بوو
له‌م دۆخه‌دا هه‌موو هه‌ڵم له ئۆقیانوسه‌کانه‌وه هه‌ڵده‌سا به‌ڕاست و چه‌پدا یان به‌ره‌و باکور یان باشور ده‌ڕۆشت و له کاردانه‌وه‌ی خۆیدا به چه‌ندین کیشوه‌ری به سه‌هۆڵ داده پۆشی ، ڕه‌نگه بیابانێكی له نێوان هێڵی یه‌کسان سه‌هۆڵ به‌ندانێكی دروست بکردایه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه رویبدایه ئه‌وا له‌م دۆخه‌دا چه‌ندین ڕوبار له سه‌هۆڵبه‌ندانه‌وه کانه‌وه هه‌ڵداسان و له ڕێگایی شی‌و دۆڵه‌کانه‌وه ده‌ڕژانه‌وه ناو ئۆقیانوسێکی به خوێ داپوشراو له‌م حاڵه‌تادا هه‌موو زه‌وی ده‌بوو به کانێکی خوێ حه‌وزێکێ پڕ له خوێ له سه‌ر زه‌وی دروست ده‌بوو.
درووریی مانگ له ئێمه‌وه (240)هه‌زار میله گریمان(50)هه‌زار میل له‌ئێمه‌وه دوور بوایه له‌م حاڵه‌ته هه‌موو زه‌وی ده‌که‌وته ژێر ئاو له ڕۆژێکه دوو جار نغرۆ ده‌بوین به‌ڵام ئاوێکی به گوژم که کێو چیاکانی ڕاده‌ماڵی هه‌روه‌ها سه‌ر زوه‌ی ده‌بووه گێژه‌ڵوکه ڕه‌شه‌با له‌م ئارامیه ئێستا نه‌ده‌ماو زه‌وی ده‌بوو به ترسناکترین خرۆکه.
با نمونه‌یه‌کی زانستی تر بێنینه‌وه بۆ به درۆخستنه‌وه‌ی ڕێکه‌وت سه‌لماندنی پێوستی ئه‌م بوونه به نه‌خشه‌کێشێك وکار سازێك که له ئه‌ندازه گیری ڕێکی سیسته‌م دایڕشتوه.
بۆ نمونه لێکۆڵه‌روانی زانیاندا هاتوه که:
با ئۆکسجین بکه‌ینه نمونه‌یه‌ك و بیگرین به ده‌ستمانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کارسازی و ڕێک‌و پێکی سیسته‌می ئه‌م جیهانه‌مان بۆ ده‌ربکه‌وێت که خوایه‌کی به هێزو ده‌سه‌ڵات دار دایمه‌زراندوه، ئه‌و هه‌وایه‌ی که له ژوروی زه‌وییه‌وه‌یه بریتیه له {ئوکسجین ونایترۆجین و ئارۆجین و نییۆن و کۆنسیۆن و کاریبتۆن } پێکهاتوه
هه‌ر ئه‌م هه‌وایه هه‌ڵمی ئاوی گرتۆته خۆی ،هه‌روه‌ها دووه‌هه‌م ئۆکسیدی کاربۆنی به‌ڕێژه‌ی (0.3)له1 %یان سێ به‌شی له (10.000)تێدایه،گازه‌کانی تر خۆیان ده‌نوێنن له شێوه‌ی ڕه‌نگی سور وشین و سه‌وز دا ،به‌ڵام ئارۆجین ئه‌و گازه‌یه که به ڕێژه‌ی (0.6)له1%له هه‌ودا هه‌یه ڕووناکیه‌کی گه‌شاوه‌مان پێده‌به‌خشێت که ژیاری به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات له هه‌ر شوێنێکدا به کاربێنرێت ئه‌وا ناترۆجین به‌ڕێژه‌ی نزیکه‌ی (78%)له هه‌وادا هه‌یه ،له کاتێکدا ڕێژه‌ی ئۆکسجین له هه‌وادا به (21%)دیاری ده‌کرێت ،هه‌وا به تێکڕایی خۆی گوشار ده‌خاته سه‌ر زه‌وی نزیك به ئه‌ندازه‌ی (15)رتڵ له سه‌ر هه‌ر قلانچكێکی چوار گۆشه له ڕووبه‌ری زه‌ویی به ئاست ده‌ریا ، که هه‌ر ڕه‌تڵێکیش بریتیه له (2564)گرام ، له ڕاستیدا ئۆکسجین له هه‌وادا خۆی به‌شێکه له‌م گوشار‌و پاڵه‌په‌ستۆیه ، که ئاندازه‌ی ده‌گاته (3)رتڵ له سه‌ر قولانچکێکی چوار گۆشه
بۆماوه‌ی ئوکسجینه‌که‌ی تری گه‌مارۆیه له شێوه‌ی چه‌ند ئاوێته‌یه‌ك له توێژاڵی زه‌ویدا ، ئه‌م به‌شه(0.8)ی سه‌رجه‌می ئاوی جیهانی پێكده‌هێنێت لای هه‌مووان ئاشکرایه که ئۆکسجین شه‌ماڵی ژیانه بۆ هه‌موو زینده‌ورانی سه‌ر زه‌وی بو ناسینی ئوکسجین جگه له هه‌وا له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی تر چنگ ناکه‌وێت .!
ئێستا له‌هاوکێشه‌کان بپرسین:چۆن ئه‌م توخمه پڕله چالاکیه له ڕووی کیمایه‌وه ده‌رباز بوو له‌و یه کگرتنه‌ی که هه‌یه‌تی له گه‌ڵ ئه‌و توخمانه‌ی تردا و له هه‌وادا نزیك به‌هه‌مان ڕێژه‌ی پێوستی دایناوه بۆ ته‌واوی بوونه‌وه‌ر ه زیندوه‌کان .
گریمان ئۆکسجین له بری ئه‌و ڕیژه‌یی که ئاماژه‌مان پێ‌کرد ڕێژه‌که له (50%)یان زیاتر بووایه ئه‌و کاته هه‌موو ماده‌کان قابیلی سووتانن له جیهاندا به ئه‌نده‌زه‌یه‌کی خێراییه‌ك گریان تێ به‌ر ده‌بوو که زه‌وی ده‌بووه جه‌نگڵی گرکان یان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ڕێژه‌که له (10%) یاخود که‌م تربێت ئۆکسجین به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و توخمانه‌ی که ئێستا هه‌ن به بار نه ده‌هاتن بۆ نمونه ئاگر ئه‌گه‌ر ئۆکسجین ئازاد ئه‌وته‌نها به شه‌یشی له نێوان چه‌ندین ملیۆنه‌ها به‌شی ماده‌ی زه‌وی دا هه‌ڵبمژبایه ئه کاته هه‌موو ژیانی زینده‌وار له خێرا ترین کات ده‌وه‌ستا .
گریمانێکی تر بۆ به درۆ خستنه‌وه‌ی ڕێکه‌وت سه‌لماندنی داهێنه‌ر واتا (خوا)
ئه‌گه‌ر زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا خێرا تر بسوڕایه‌ته‌وه له وی که ئێستا هه‌یه‌تی هه‌رچی خانوو بیناو شاخ و دار‌و هه‌مووی پرژوو بڵاو ده‌بووه‌وه به جۆرێك که زه‌وی خۆی له‌ت و په‌ت ده‌بوو ئه‌مه له ئه‌نجامی سوڕانه‌وی زه‌وی به ده‌وری خۆیدا به شێوه‌یه‌کی خێرا وه‌ك چۆن ده‌زووی کۆلاره به ده‌ست که‌سێکه‌وه ده‌پسێت ئه‌گه‌ر به‌خێرایه‌کی زۆر بسوڕێته‌وه ده‌بێته هۆی ته‌ئسیری هێزی ڕاوه‌نه له چه‌قه‌کانیه‌وه یان ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه به هێواشی بسوڕایه‌ته‌وه به ده‌وری خۆیدا بۆ نمونه له‌ماوه‌ی (100) کاتژمێردا بسوڕایه‌ته‌وه له بری (24)کاتژمێردا ئه‌و کات هه‌ر چی له سه‌ر زه‌ویدا بوو هه‌مووی ده‌مردن و له ناو ده‌چوون به هه‌موو زینده‌وه‌ره‌کانیه‌وه به‌هۆی گه‌مارۆی وێرانکاری خۆره‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه شایه‌تن له سه‌ر به‌دیهێنه‌رێکی کار ساز‌و باڵا ده‌ست حیکمه‌تی ئه‌ومان بۆ ڕۆشن ده‌که‌نه‌وه له گه‌ڵ گونجاندنی ژیان مرۆڤ وزینده‌وره‌کانی تری سه‌ر زه‌وی که بێگومان له توانای {ئانارشیستیدا } نیه که بتوانێت ئه‌م بوونه‌وه‌ره پان و پۆڕه و فراوانه‌و گه‌ردوونه ڕێک‌و پێکه ب‌ێنێته به‌رهه‌م ، به‌ڕاستی خوای گه‌وره که‌ده‌فرموێت
{وَكُلُّ شَيْءٍ عِندَهُ بِمِقْدَار}
واته (هه‌ر شتێك لای خوای گه‌وره به ئه‌ندازیه) سوره‌تی الرعد ئایه‌تی (8)
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ :
{وَالأَرْضَ مَدَدْنَاهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ شَيْءٍ مَّوْزُونٍ}
واته ( ئێمه له نێو زه‌وێدا کێوه به‌رزه‌کانمان چه‌قاندوه که چه‌شنی مێخ بۆ ڕاگرتنی زه‌وی له هه‌ر شتێک به کێشانه و گونجاندن له گه‌ڵ حیکمه‌ت و دانایی دا گژوگیاو ڕوه‌کمان تیادا ڕواندوه ) سوره‌تی الحجر ئایه‌تی (19)
یان ئه‌گه‌ر بارستایی زه‌وی به ئه‌ندازه‌ی چه‌ند پێیه‌کی تر ئه‌ستورتر بوایه له‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه ، هه‌رچی دووه‌هه‌م ئۆکسیدی کاربۆن وئۆکسجین هه‌یه هه‌مووی هه‌ڵده‌مژی ، ئه‌وکاته ژیان مه‌حاڵ و ئاسته‌م ده‌بوو .
خۆ ئه‌گه‌ر زه‌وی له‌قه‌باری خۆردا بوایه له‌گه‌ڵ ئه‌و چڕییه‌ی که هه‌یه‌تی ،ئه‌و کات هێزی موگناتیسی زه‌وی بۆ ڕاکێشانی ئه‌و ته‌نانه‌ت که له‌سه‌ریه‌تی (150) چه‌ندان ودووچه‌ندان ده‌بوو، هه‌روها به‌رزیی ئاتمۆسفۆری زه‌ویی چوار میل ده‌هاته خوارێ ئه‌و کات باهه‌ڵم بوونی ئاو مه‌حاڵ ده‌بوو،هه‌روه‌ك پاڵه‌په‌ستۆو گوشاری هه‌وا به‌رز ده‌بووه‌وه بۆ زیاد تر له (150)کیلۆ گرام له‌سه‌ر سانتیمێکی چوار گۆشه، کێشی ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ی که‌ئێستا ڕتڵێکه ده‌گیشته (150)ڕتڵ و قه‌باره‌ی مرۆڤ که‌می ده‌کرد تا ده‌گیشته قه‌باری مشکێک یان سمۆره‌یه‌ك ئه‌و کاته ژیانی به کۆمه‌ڵی ئه‌م مه‌خلوق و دروست کراوانه ئاسته‌م ده‌بوو.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌نه‌و نیشانه‌نه‌ی که پێكهاتنی جیهانی مادین به هه‌موو ئه‌و که‌ره‌سانه‌ی که تێیدایه له ئاسا‌و سیسته‌م وفراماسێون وپه‌یوه‌ندی نێوان که‌ره‌سه‌کان له ڕێگایی ڕێکه‌وته‌وه ره‌د ده‌کاته‌وه ، ئه‌و ڕێکیو پێکیی ژیان‌و ماده‌ی زیندوو‌و هه‌روه‌ها دروست بوونی له ڕێگای ڕێکه‌وته‌وه زۆر دوورتره له‌م گریمانه‌ی که به مه‌عریفه‌و زانست ره‌دکراوه‌ته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه یه‌کێك له زانیان و پسپۆڕه‌کان بۆ ڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :
پڕۆتینه‌کان له که‌رسه‌ئاوێته سه‌ره‌کییه‌کانن له ته‌واوی شانه‌زینده‌واره‌کاندا، که له پێنج توخم پێکدێت وبرتین له: کاربۆن و هایدرۆجین ونایترۆجین و ئۆکسجین وگۆگرد ، که‌ژماره‌ی گه‌ردیله‌کان له‌یه‌ك به‌شی بچوکی پرۆتینیدا ده‌گاته (40)هه‌زار گه‌ردیله .
وا دابنێین ژماره‌ی ئه‌و ته‌خمه کیمیایه‌نه ی که له سروشتدا ن‌و ژماره‌یان (92)توخمه هه‌موو به شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کییانه دابه‌ش بوون،ئه‌وکاته ئیحتمالی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌م بێنج توخمه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێکی بچوك له به‌شه بچوکه‌کانی پڕۆتین پێك بهێنێت پێویستی به ژماره هه‌یه بۆ زانینی چه‌ندایه‌تیی ئه‌و ماده‌یه که پێویسته به‌رده‌وام تێك هه‌ڵبوه شێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌بچوکه پێك بێت،ئه‌وجا بۆ زانینی درێژایی ئه‌وماوه کاتییه‌ی که پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ی نێوان گه‌ردیله‌کانی ته‌نها به‌شێك ڕووبدات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زانای ماتماتیکی سویسری (چارلزیوچین جای)هه‌ڵسا به ژماردنی ئه‌و فاکتورانه ،بۆ ی ده‌رکه‌وت که ده‌رفه‌ت له ڕێگای ڕێکه‌وته‌وه‌ناڕه‌خسێت له بۆ دروست بوونی ته‌نها به‌شێکی بچووکی پڕۆتین له‌وانه‌یه به ڕێژه‌ی (1)تا (10توان140) نه‌بێت واتا به ڕێژه‌ی (1تا 10) که (140) له خۆی درابێته‌وه ئه‌و ژماره‌یه که به ووشه نه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت و نه له هاوکێشه‌شدا به‌کار ده‌هێنرێت وه ده‌رنابڕێت ئه‌وجا چه‌ندایه‌تی ئه‌و مادده‌یه ک پێویسته بۆ ڕودان و په‌یدابوونی ئه‌م هاوکێشه‌یه له ڕێگای ڕیکه‌وته‌وه ته‌نها یه‌ك گه‌ردیله‌ی بچوك به‌رهه‌م بێنێت، ده‌بێت زیاتر بێت له‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌م بوونه‌وه‌ره گرتویه‌تیه خۆی به ملیۆنه‌ها جار، هه‌روه‌ها دروست بوونی گه‌ردیله‌یه‌ك به‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی له ڕێگای ڕێکه‌وته‌وه به ته‌نها بلیۆنه‌ها ساڵی پێویسته که زانای سویسری ئه‌ندازه‌ی ئه‌مه‌ی به ساڵ داناوه لێکدانی ژماره (10)له‌گه‌ڵ (243) جار له خۆی واتا (10 توان 243)ساڵ.
پرۆتینه‌کان پێك هاتوون له چه‌ند زنجیره‌یه‌کی درێژ له ترشه‌ڵۆکی ئه‌مینیی
، به‌ڵام ئه‌یا گه‌ردیله‌کانی ئه‌م گه‌ردانه چۆن پێك دێن ئه‌م پرۆتینانه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی تر جگه له‌و شێوه‌یه‌ی که پێك هاتوه و پێک بێت ئه‌وکات ناپوخته‌و ناله‌بار ده‌بێت بۆ ژیان، به‌ڵکو له هه‌ندێ کاتدا ده‌شبێته زه‌هر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زانای ئینگلیزی (ج. ب لیسز) هه‌موو ئه‌و ڕێگایانه‌ی ژماردوه که ده‌شێت گه‌ردیله‌کانی پێ یه‌ك بگرێت له ته‌نها گه‌ردێکی ساده‌ی پرۆتینیدا له ئه‌نجامدا بینی که ژماره‌ی گه‌ردیله‌کان بلیۆنه‌ها (10 توان 28) له به‌ر ئه‌مه له ڕووی ئه‌قڵه‌وه مه‌حاڵه که هه‌موو ئه‌م ڕیکه‌وتانه یه‌ك بگرن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك گه‌ردی پرۆتینی دروست بێت بۆیه ده‌ڵێن ته‌نها خودا هه‌ر خودا خاوه‌نی هه‌موو دروست کراوه‌کانه.
هه‌ڵبه‌ته پرۆتینه‌کان جگه له مادده‌یه‌کی کیمیای بێ گیان که‌ره‌سه‌یه‌کی دیکه نین، ژیانیان تێدا نییه مه‌گه‌ر پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕازه یان ئه‌و ڕۆحه سه‌ڕسوڕ‌ینه‌ره‌ی تێ ده‌چێت و که تا ئێستا ئه‌قڵی هه‌موو به‌شه‌ریه‌ت هیچ شتێك له ماهیه‌تی نازانێت ئه‌و ڕازه‌ش ئه‌قڵ نه‌بڕیوه ته‌نها خوا خۆی نه‌بێت ئه‌وه‌ی که توانیویه‌تی به‌وپه‌ڕی حیکمه‌ت و دانای خۆی دایبنێت و بیزانێت که نمونه‌ی وه‌ها گه‌ردێکی پرۆتینی بار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیان دابمه‌زرێنێت ئه‌وکاته که دروستی کردوه وێنه‌ی بۆ کێشاوه‌و ڕاز‌و ڕۆحی ژیانی به‌سه‌ردا ڕژاندوه.
ئێمه ده‌زانین که مرۆڤ دارای چ ئاڵۆزی و وورده‌کارییه‌که له چالاکی ئه‌قڵی و ده‌زگای ده‌ماریدا، که ئه‌م ئاڵۆزی و وورده‌کارییه مرۆڤی شایسته‌ی ڕێکخستنی هه‌ست و بیر کردنه‌وه و ده‌رك و هه‌ڵسوکه‌وته‌کان کردوه ده‌توانێت ئه‌م شسایسته ڕێك بخات هه‌روه‌ك بوونی ده‌زگای ده‌ماری و پله‌ی ده‌رکی ئاژه‌ڵ ده‌زانین به‌ڵام مرۆڤ نه‌ی ده‌زانی که ڕوه‌کیش دارای ده‌زگای مه‌رکه‌زی ئه‌وتۆیه که چالاکیه‌کانی ڕێك ده‌خات به‌و جۆره‌ی که ده‌زگای ده‌ماری چالاکیه‌کانی له‌شی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ڕێکی ده‌خات ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن زانایه‌که‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
زانای سۆڤیه‌تی (جوبار) پاش ئه‌وه‌ی که بیست ساڵی برده سه‌ر له لێکۆڵینه‌وه‌ی یه‌کاڵاکردنی ڕووه‌کدا ئاشکرای کرد و دڵنیا بوو له بوونی ده‌زگایه‌کی مه‌رکه‌زی وه‌ها که ته‌واوی ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانی ڕووه‌ك ڕێك ده‌خات که ئه‌ویش له مرۆڤ و ئاژه‌ڵدا جیاوازی نییه، ئه‌م ده‌زگایه له ڕێگای چه‌ندین ته‌وژمی کاره‌باییه‌وه کار ده‌که‌ن وه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن هه‌ست و به‌ڵگه زانیاریه‌کان له به‌شێکه‌وه بۆ به‌شێکی تری ڕووه‌که‌که ده‌گوێزنه‌وه خێرای ئه‌م ته‌وژمانه ده‌گاته (19)م له کاتژمێرێکدا.
به‌م جۆره ئه‌م به‌ڵگه زانستیانه وا ده‌رده‌خه‌ن وه دۆزیویانه‌ته‌وه وه له تاقیگه‌وه به ئێمه‌یان ڕاگه‌یندوه و باوه‌ڕیان هێناوه به بوونی حیکمه‌ت و نه‌خشه‌دانه‌رێك و ڕێكخستن و ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی (ئانارشیستی) ڕێکه‌وت له هه‌ر گه‌ردیله‌و شانه‌یه‌ك، له گه‌ردیله‌و شانه‌کانی ئه‌م جیهانه سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ره‌دا ڕێکی سیسته‌م و کار سازی ڕێخراوه‌یه‌تی ئه‌م جیهانه ده‌که‌ینه به‌ڵگه له‌سه‌ر بوونی خالق و دروست که‌رێکی ڕێکخه‌ری هووده زان و دانا (الله).
دووه‌م: به‌ڵگه‌ی جوڵه‌و بزواوتن و نه‌جوڵاندن له‌خۆوه نه‌بزووتن
به‌ڵگه‌ی دووه‌هه‌م له‌سه‌ر بوونی خالق و درستکه‌رێکی مه‌زن، به‌ڵگه‌ی بزواوتن وخۆنه‌بزووتن.
لای هه‌مووان ئاشکرایه ڕوونه که ئه‌م جیهانه بونێکی بزه‌وت وپڕ له جموجۆڵه‌به ته‌واوی بنیات ودرووست بوون و پێکهاتنیه‌وه ،هه‌ر له پێکێنه‌ره‌کانی گه‌ردیله‌وه‌هه‌تا کاکێشانه‌گه‌وره‌کان ده‌گرێته‌وه‌به‌شه‌کانی گه‌ردیله و زه‌وی وخۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌و کاکێشانه‌کان،هه‌موو به گوێره‌ی سیسته‌مێکی وورد وڕێك وجوان ئه‌ندازه‌دار ده‌جوڵێنه‌وه له هاتوو چۆدان.
ئێمه لێره‌دا ده‌مانه‌وێت بزانین که بزه‌وت جموجووڵی ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌له‌کوێ وه هاتوه، له‌کاتێکدا که‌زانستی فیزیا یاسای له خۆ نه‌بزووین ده‌سه‌لمێنێت، ئه‌و یاسایه، یاسای یه‌که‌می (نیوتن)ه‌و، ده‌قی ئه‌و یاسایه به‌م جۆره‌یه:
{{ ته‌ن له حاڵی سره‌وت و نه‌جووڵاندا ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر هێزێکی ده‌ره‌کی کاری نه‌کاته‌سه‌ری وبجوڵێنێت ،هه‌روه‌ك له‌هه‌مان تیژی و خێرایی بزووتنی خۆیدا به‌رده‌وام بێت ئه‌گه‌ر هێزێکی ده‌ره‌کیی کار نه‌کاته سه‌ری و نه‌یوه‌ستێنێت}}.
خۆ ئه‌گه‌ر هات و زانیمان که‌مادده خۆی بزاوتی نییه‌و، له‌خودی خۆیه‌وه ناتوانێت بزووتن به‌رهه‌م بێنێت، ئه‌ی کێیه ئه‌وه‌ی که ئه‌م جیهانه‌ی بزواندوه‌و بزووتنێکی گه‌وره‌ی ڕێکوپێکی ووردی تیا داناوه، بێگومان هه‌ر ده‌بێت چاوگ و سه‌رچاوه بزووتنه‌وه‌ی هێزێکی ده‌ره‌کی بێت که بزوتنی له‌م جیهانه‌دا دروست کردبێت، که ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خوای تاك وته‌نهایه .
جا هه‌روه‌ك به‌ڵگه له خۆ نه‌بزووتن به‌ڵگه‌یه بۆ ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌جیهان جووڵێنه‌رێك-واته-ڕێکخه‌رێکی هه‌یه ئه‌وا یاسای دینامیکیی دووه‌می گه‌رمایی، سه‌لماندنی که‌جیهان سه‌ره‌تاو کۆتای هه‌یه و به‌م تیۆری{{دێرینه‌ی مادده‌و بوونی له ئه‌زه‌له‌وه}} به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌و ڕووی خاوه‌نه‌که‌ی ڕه‌ش ده‌کات دیداته‌وه‌به نێوچاوانیدا ماڵی قه‌ڵب سه‌ر به‌ساحێبی!!.
له‌م بواره‌دا باش وایه بیر‌و بۆچونی زانایی گه‌وره‌ی........ فیزیایی(کلۆد.م.هاشاوای)به‌نمونه بێنمه‌وه که ده‌ڵێت:
[[نه‌خشه‌گیری یاخود ڕێکی سیسته‌م یان سازدان و ڕێکوپێك کردن،یان خۆت چیت پێخۆشه ناوی بنێ، مه‌حاڵه دروست بێت مه‌گه‌ر به دووڕێگا نه‌بێت ،ڕێگایه‌کیان داهێنان و نه‌خشه‌کێشان،ئه‌وی تریان ڕێکه‌وت ئیحتمالی ڕێکه‌وت زۆر دووره لێره‌دا ماوه بڵێم له‌نێو جه‌رگه‌ی ئه‌م بێ بڕانه‌وه‌یه‌دا هیچمان ده‌سه‌ڵات نییه جگه له‌وه‌ی که بڕوا بێهنین به بوونی خوا]].
به‌رده‌وام ده‌ڵێ:
((به‌ڵه‌م خاڵی دووه‌م، ئه‌وخاڵه‌ی که ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی بۆبکه‌م ئه‌وه‌یه که سازێنه‌رو نه‌خشه‌کێشی ئه‌م بوونه‌وه‌ره مه‌حاڵه شتێکی ماددیی بێت،جا من له‌و باوڕه‌دام که خوا شتێکی ناسکی ناماده‌یه و من بڕوام به‌شتی بوونی شتی نامادده هه‌یه ،پاشان من وه‌ك زانایه‌ك هه‌ست به پێویستی بوونی هۆیه‌کی یه‌که‌می ناماددیی ده‌که‌م، فه‌لسه‌فه‌که‌م ڕێگا به‌بوونی شتی ناماددی ده‌دات ،چونکه هۆی یه‌که‌م به حوکمی پێناسه‌که‌ی مه‌حاڵه ده‌رك بکرێت به هه‌سته..... سرووشتیه‌کان،که‌وابوو له ڕووی نه‌زانیه‌ویه ئه‌گه‌ر بوونی هۆی یه‌که‌م ره‌فزبکه‌م به‌هۆی بێده‌سه‌ڵاتیی زانست له‌ده‌رك پێکردن و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ودا،له سه‌رو ئه‌ویشه‌وه فیزیایی نوێ فێری کردووم که شروشت بێده‌سه‌ڵاته له‌وه‌ی که‌خۆی ساز‌و کۆك وڕێکو پێك بکات،یان ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر خۆیدا پیدابکات)).
((سیر ئیسحاق نیوتن)) ئه‌وه‌ی ده‌رك پێ کردبوو که‌سیسته‌می بوونه‌وه‌ر به‌ره‌و ڕۆچون ده‌ڕوات و،سه‌رنجام له‌قۆناغێك نزیك ده‌بێته‌وه‌که پله‌ی گه‌رمای هه‌موو پێکهێنه‌ره‌کانی تیدا یه‌کسان ده‌بێت له‌مه‌وه گیشته ئه‌وه‌ی که ئه‌م بوونه‌وه‌ره ده‌بێت سه‌ره‌تایه‌کی هه‌بێت،هه‌روه‌ك پێویسته‌به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌یه‌کی دیاری کراو سیسته‌مێکی ووێنه‌کێشراوی دارێژرابێت،که لێکۆڵه‌ره‌وانی ئاو هه‌وا به‌ته‌واوی ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه یارمه‌تی ئێمه ده‌دات له‌سه‌ر جیا کردنه‌وه‌ی نێوان ووزه‌ی ئاسان*و ووزه‌ی دژوار*دا نیوتن به‌دی ده‌کرد که سیسته‌می بوونه‌وه‌ر له‌کاتی ڕوودانی هه‌ر جۆره گۆڕانکاریه‌كی گه‌رمیدا ،به‌شێك له‌وزه‌ی ئاسان ده‌گۆڕێت بۆ ووزه‌ی نا ئاسان،ئه‌وه هیچ چاره‌یه‌کی تری نییه بۆیه‌وه‌ی که ئه‌م گۆڕانکاریه ی سروشت به‌شێوه‌یه‌کی پێچه‌وانه بڕوات،ئه‌مه بوویاسای دووه‌هه‌م له یاساکانی دینامیکیی گه‌رمایی.
(*) ووزه‌ی ئاسان : به‌وه ووزه‌یه ده‌ڵێن که ئاسان بیت بۆ مرۆڤ یه‌خسیری بکات وده‌ستی به سه‌ردا بگرێت
(*) ووزه‌ی دژوار : ئه‌و ووزه‌ییه که یه‌خسیر کردنی و ده‌ستبه سه‌را گرتنی بۆ مرۆڤ دژواره .
((پۆلتزمان)) به‌یه‌خێکی زۆری دا بۆ ڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌م....... دیارده‌یه‌و،له‌لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی خۆیدا ئه‌وپه‌ڕی بلیمه‌تی وبڕشتی ماتماتیکی خۆی به‌کارهێنا ،سه‌رنجام سه‌لماندی که‌نه‌مانی وزه‌ی ئاسان ئه‌وه‌ی که‌یاسای دینامیکی گه‌رمیی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات،جگه له‌حاڵه‌تێکی تایبه‌ت له‌دیارده‌یه‌کی گشتی نییه‌و ،نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که‌هه‌ر چه‌شنه گۆڕان‌و گۆڕانکارییه‌كی سرووشتی هه‌ڵته‌کانینێك یان که‌مووکوڕی له سیسته‌می بوونه‌وه‌ریی له‌گه‌ڵدایه،له‌حاڵه‌تی گه‌رمیشدا ،گۆڕانی وزه‌ی ئاسان بۆ شێوه‌و شکڵی نائاسان ،خۆی به‌نه‌مان و له‌ده‌ست چوونی یان به‌که‌م بوونه‌وه‌ی له ڕێکوپێکیی به‌شه گه‌ردیله‌کان داده‌نرێت،یاخود به‌واتایه‌کی تر به‌لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی و هه‌ڵته‌کاندنی هاوکێشه‌که‌ی ده‌ژمێرێت.
مانای ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌کی تر ئه‌وه‌یه که سرووشت ناتوانێت خۆی خۆی ساز بدات یان خۆی دابهێنێت،چونکه هه‌رجۆره گۆڕانکارییه‌کی سرووشتی هه‌رده‌بێت سه‌ربکێشێت به‌ره‌و جۆرێك له فه‌وتان و له‌ده‌ست چونی سیسته‌مه‌که ،یان درز تێکه‌وتنی هاوکێشه‌که گشتێکه،ڕه‌نگه له‌هه‌ندێ حاڵه‌تا سیسته‌مه‌که له ساده‌ییه‌وه به‌ره‌و ئاوێته بڕوات،به‌ڵام وه‌ها شتێك به‌و ئاسانییه نابڕێته‌وه مه‌گه‌ر له‌سه‌ر حیسابی شه‌ق بردن ودرزبردنێکی گه‌وره‌تر ی ڕێکوپێکیی کاره‌که نه‌بێت له شوێن و جێگایه‌کی تره‌وه.
ئه‌م بوونه‌وه‌ره بریتیه له کوتله‌یه‌ك و ده‌که‌وێته ژێر باری سیسته‌مێکی دیاری کراوه‌وه،له‌به‌ر ئه‌مه هه‌رده‌بێت خاوه‌نی هۆکارێکی یه‌که‌م بێت ،که ئه‌و هۆکاره ناکه‌وێته ژێر باری یاسای دووه‌می دینامیکی گه‌رمیه‌وه،هه‌روه‌ك ده‌شبێت که ئه‌م هۆکاره یه‌که‌مه مادده نه‌بێت له‌سرووشت و خۆڕسکی خۆیدا، بێگومان ئه‌ویش خۆی خوای خاوه‌ن لوتف و به‌زه‌یی و ئاگایه، ئه‌وه‌ی که‌دیدی چاوه‌کان ده‌رکی پێ ناکه‌ن و نایبینن.
لێره‌وه بۆمان ڕوون بوه‌وه که چۆن بوونه‌وه‌ر به تێکڕایی که‌وتۆته ژێر باری یاسای گواستنه‌وه‌وه‌نه‌مان و له‌ده‌ست چوونی گه‌رمی له ته‌واوی جموجووڵ و چالاکییو پێکهه‌لبوون وپرۆسه‌ی پێکهاتنو هه‌ڵوه‌شان له سرووشتدا،هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی بێده‌سه‌ڵاتیی شرووشت به‌سه‌ر دووباره ڕێکخستنه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌که‌یداو،پێوست بوونی به کار ساز‌و ڕێکخه‌رێکی خاوه‌ن زانست و ده‌سڵات و حیکمه‌ت و دانایی، ئه‌وه ته‌نها خوای گه‌وره‌یه.
سێیه‌م : به‌ڵگه‌ی پێچون و له‌وانه‌یی (ئیمکان)
به‌ڵگه‌ی ئیمکان ئه‌وه به‌ڵگه عه‌قڵییه یه که زانایانی ئایدیای ئیسلامی په‌یڕه‌ویان کردووه له بۆ به‌ڵگه هینانه‌وه‌ی له سه‌ر پێویستی جیهان به خالق و درووستکه‌رێك که‌ناکه‌وێته ژێر باری یاساکانی مومکینه‌وه(جیهان).
له‌م بواره‌دا زانیانی ئیسلامی بوونه‌وه‌ریان به‌و جۆره‌ی که ئه‌عه‌قڵ ده‌رکی ده‌کات کردووه به سێ به‌شه‌وه :
یه‌که‌م:بوونی مه‌حاڵ(نه‌بوونه‌کراو).
دووه‌م:بوونی مومکینی (جیهان).
سێیه‌م:بوونی وواجب(الله)
ئه‌م دابه‌شکردنه له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه داده‌مه‌زرێت که هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ڕه‌نگه ئێمه بیری لێ نه‌که‌ینه‌وه یان به‌بۆ چوون بۆی بچین خۆیان به‌گوێره‌ی به‌دیهاتنی بوونیان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌که‌م بوونی مه‌حاڵ: بوونی مه‌حاڵ بریتیه له‌هه‌ر شتێك که‌بۆی ده‌چین و دێت به خه‌یاڵماندا و، له‌وانه‌یه و مه‌حاڵه بوونی ده‌رکیی هه‌بێت،چه‌شنی کۆبوونه‌وه‌ی دووشتی دژ به‌یه‌ك:وه‌ك بوونی شتێك و نه‌بوونی له‌یه‌ك کاتدا،چونکه وه‌ها شتیك مه‌حاڵه،هه‌روه‌ها وه‌ك بوونی شتێك به‌بێ فه‌رهه‌م هاتنی هۆکانی بوونی،چه‌شنی بوونی ده‌نگ به‌بێ خاوه‌ن ده‌نگو،جووڵه به‌بێ جوڵێینه‌رو...هتد
دووه‌م بوونی موکین: بریتیه له هه‌ر شتێك که ڕێژه‌ی بوون و نه‌بوونی یه‌کسان بێت، جا نه‌ئه‌وه‌یه له‌بوون نزیکتربێت تا له نه‌بوون و، نه‌ئه‌وه‌یه له نه‌بوون نزیکتر بێت تا له بوون، جا هه‌روه‌ك قابیلی به‌دیهاتن وبوونه، به‌و شێوه‌یه قابیل به نه‌بوونه،هه‌روه‌ها ڕه‌نگه گیر بێت و ڕه‌نگه گیر نه‌یه‌ت ،به‌ڵکو بوون و نه‌بوونه‌که‌ی پێویستی به‌هۆکارێك هه‌یه که‌لایه‌نی بوون ونه بوونی شته که تاو یه‌کڵا یی بکات،ته‌واوی ئه‌وه‌یش که هاتۆته دی و ئه‌وه‌یشی که دێته‌دی له جیهاندا ده‌که‌وێته بازنه‌و جۆغزی ئیمکانه‌وه ، چونکه ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی له‌م جیهانه‌دان له‌گه‌ردو ڕووداوه کان به‌ر له‌هاتنه‌کایه‌یان له قۆناغی ئیمکان و بوون ونه‌بووندا بوونه،هه‌روه‌ك هه‌ر ڕاستییه‌کیش له‌ڕاستییه گچکه‌و جوزئییه کانیشی له‌قۆناغی بوون و نه‌بووندان به‌ر له هاتنه کایه‌و فه‌راهه م هاتنی سه‌به‌ب و هۆکاره شرووشتییه‌کانی ئه‌م شتانه فه‌راهه‌م هاتوون وهاتوونه‌ته گۆڕێ وئیمکانو حه‌ڵه‌تی بوون ونه‌بوون چوونه‌ته ده‌رێ به‌ره‌و بوون،ئه‌میش بۆ نمونه له کورسی و په‌رتوك ووێنه‌یه‌ك ده‌چێت به‌ر له بوونیان،که ئه‌م شتانه به‌ر له بوونیان واته له‌م قۆنه‌غه‌یاندا چه‌ند حه‌قیقه‌تێك بوونه له حاڵه‌تی ئیمکانی بوون و نه‌بوون، هه‌روه‌ك چۆن نه‌بونیشیان ئیمکانی بووه، به‌ڵام له‌کاتیفه‌راهه‌م هاتنی هۆکاره‌کانیان،دارتاش ونوسه‌روهونه‌رمه‌ند و ئه‌و مادده‌یه‌ی شته‌کانیان لێ دروست ده‌کرێت، ئه‌م حه‌قیقه‌تانه له قۆناغی ئیمکان بوون و نه‌بوون ده‌رچوون به‌ره‌و بوون و بوونه‌ته حه‌قیقه‌تێکی بووندار.
سه‌باره‌ت به تێکڕای جیهان حاڵه‌تێکه هه‌ر به‌و جۆره یه ،چونکه جیهان بریتیه له کۆمه‌ڵێك ڕووداو و هۆکار و ئه‌نجام که‌به‌دوای یه‌کدا یه‌کیان له‌وه‌یه‌کی تره‌وه هاتوونه‌ته دی، که‌وابوو هه‌رشتێك له‌م بوونه‌وه‌ر و گه‌ردوونه‌دا هۆکاری شتێکی تره،ئه‌نجامی هۆکاره‌کان له‌یه‌ك کاتدا، هه‌موو جیهان هه‌ر به‌و جۆره له‌وزه‌و به‌شه‌کانی ئه‌تۆم وگه‌ردیله وتا ئه‌ستێره‌کان.
ته‌وای بوونی ئه‌م جیهانه به قۆناغی ئیمکان بوون و نه‌بووندا تێپه‌ڕیوه،وه‌ك چۆن کتێب و کورسی و ووێنه‌که نموونه‌که‌ی ئێمه‌دا به‌م قۆناغه‌دا تێپه‌ڕین.
هه‌ڵبه‌ته سه‌رجه‌می تاکه‌کانی جیهانیشبه‌م قۆناغه‌دا تێپه‌ڕیون وپاشان ووردو شت له‌دوای شت هاتوونه‌ته‌دی و، هه‌ندێکیان له هه‌ندێکیانه‌وه پیدا بوون و هاتونه‌ته گۆڕێ تا ئه‌م شێوه ته‌واو کامله‌ی لێپیدا بووه،که خۆی بریتیه له کۆمه‌ڵێک شتی مومکینو ده‌شێ و ناشێ ،جا هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان بۆ کرد مومکین له قۆناغی ئیمکان ده‌رناچێت بۆ قۆناغی هاتنه‌دی ، مه‌گه‌ر له‌پاش په‌یدابوون و فه‌راهه‌م هاتنی هۆکاره‌که نه‌ببێت، ده‌نا هه‌روا له‌قۆناغی ئیمکاندا ده‌مێنێته‌وه و هه‌رگیز بوونی نایه‌ته دی ، چه‌شنی حاڵی کتێب وکورسی و ووێنه‌که له نمونه‌که‌ماندا، که‌واته مومکین و فه‌لسه‌فه‌که‌ی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی وسیفه‌تی خۆی هه‌یه که بریتیه له:
(ا) یه‌کسانیی ڕێژه‌ی بوون و نه‌بوون : ئه‌گه‌ر هۆکاره‌که‌ی په‌یدا بوو ئه‌وا ئه‌ویش پیدا ده‌بێت،ئه‌گه‌ر هۆکاره‌که‌ی په‌یدا نه‌بوو ئه‌وا ئه‌ویش له رووی بوون ونه‌بوونه‌وه به‌ستراوه به شتیکی تره‌وه.
(ب)ده‌رچونی له ئیمکان بۆ بوون: پێویستی به سه‌به و هۆکارێک هه‌یه و، ئه‌و هۆکاره‌یش له نێو چوار چێوه‌ی سرووشتییدا،خۆی بریتیه له کۆمه‌ڵێك هۆکاری سرووشتی وه‌ك ئه‌وه‌ی که له ته‌واوی بوونه‌وه‌ردا هه‌یه له مرۆڤ ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ك و ڕوویداوه کرده‌وه‌کانی مرۆڤایه‌تی و.....هتد
چونکه جیهان له‌ناوه‌وه‌ی بنیات و بیناسازی خۆیدا کۆمه‌ڵێكه له‌و هۆکارو ئه‌نجامه مومکینانه پێ‌و یستیان به سه‌به‌ب وهۆکارێکی زۆری سروشتی هه‌یه.
له‌و حاڵه‌ته‌دا وا پێویست ده‌کات که ئه‌م زنجیره‌یه تا بێ بڕانه‌وه به‌رده‌وامی هه‌بێت،ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که عه‌قڵ به‌روونیی ده‌رك به بێهووده‌یی زنجیره‌یی ده‌کات،که‌وا بوو هه‌ر ده‌بێت هۆکارێکی یه‌که‌م له ئارادابێت، که خۆی سه‌به‌ب هۆکاره له‌په‌یداکردن وهێنانه کایه‌ی ته‌واوی مومکینه‌کانداو، خۆی نامومکینه،واته بوونه‌که‌ی زاتییه و نه‌بستراوه به‌شێکی تره‌وه، ئه‌وه‌یش واجب و بوونی واجب پێویست ده‌کات
سێیه‌م : بوونی واجب : کۆتایی وه‌ڵامه‌که‌مانه، چونکه وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاری ئه‌و که‌سه‌یه که ده‌پرسێت له هۆی ته‌ڕ بوونی جل و به‌رگی که‌سێکی تر و پێی ده‌ڵێت: ئه‌م ته‌ڕایه وا به جله‌کانته‌وه له کوێوه هاتوه؟ ئه‌ویش له وه‌لامدا پێی ده‌ڵێت: له‌سه‌ر فه‌رشێکی ته‌ڕ دانیشتبووم تا ته‌ڕاییه‌که‌ی گه‌یشت به جله‌کانم، دیسان پرسیارێکی تر له پرسیاره‌که‌دا دروست ده‌بێت ده‌ڵێت: ئه‌ی فه‌رشه‌که له کوێوه ته‌ڕای پێ گه‌یشتبوو؟، پرسیار لێکراویش له وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێت: په‌رداخێك ئاو ڕژایه سه‌ر فه‌رشه‌که له‌به‌ر ئه‌وه ته‌ڕ بوو ئیتر پرسیار که‌ره‌که له پرسیار کردن ڕاده‌وه‌ستێ و هیچی تر ناڵێت چونکه ناپرسێت: ئه‌ی تاڕاییه‌که له کوێوه گه‌یشتوه به ئاوه‌که؟!
چونکه ئاو سه‌چاوه‌ی ته‌ڕییه، کۆتایی وه‌ڵامه‌که‌شه (واجب الوجود) واتا (بوونی پێویست که خوای پاك و بێگه‌رده) هه‌ر به‌م جۆره‌یه که کۆتای وه‌ڵامه‌که وه‌رده‌گیرێت هۆکاره‌کان هه‌ر لا لای ئه‌وه‌وه کۆتای‌یان پێ دێت.
{{هُوَ الْأَوَّلُ وَالْآخِرُ وَالظَّاهِرُ وَالْبَاطِنُ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ }}
سوره‌تی الحدید ئایه‌تی 3
واتا (( هه‌ر ئه‌وه سه‌ره‌تایه و کۆتای یه‌و دیاره‌و نادیاره‌و هه‌ر ئه‌وه که ئاگاداری هه‌موو شتێکه‌و ئاگایی و زانایی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه)).
به‌م جۆره ده‌گه‌ینه دۆزینه‌وه‌ی ده‌رك کردن کۆتای فه‌لسه‌فه لێره‌دا دێت یاخود ئالێره‌وه فه‌لسه‌فه سه‌ر ده‌بڕدرێت هه‌موو هاوکێشه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی لێره‌وه ده‌بێت خۆی بخاته ناو تابوتی مه‌رگ، چونکه که ده‌رك کردنی مرۆڤ به ده‌رك کردنی بوونی واجب وه‌ك هۆکارێك بۆ ته‌فسیر کردن و لێکدانه‌وه‌ی که‌ره‌سه مومکینه‌کان، وه هه‌روه‌ك زانیمان به‌شی ئه‌قڵ و هۆشی ده‌رك که‌ره‌کانیش دان به بوونی ئه‌م پێویسته‌دا ده‌نێن من ئا لێره‌دا فه‌لسه‌فه ئه‌تك ده‌که‌م کۆتای به گه‌ڕان به دوای بوندا ده‌هێنم و ڕوو ده‌که‌مه تاکه خوایه‌ك که دروست که‌ری هه‌موو ئه‌رز و ئاسمانه‌کانه.
ئه‌م هۆکاره‌ش به نیسبه‌ت ته‌فسیر کردنی جیهانه‌وه ئه‌و که‌ره‌سه‌یه‌یه که ئێمه زاراوه‌ی( بوونی پێویست)ی لێده‌نێین و، ئه‌و بوونی پێویسته خوای پاك و بێگه‌رده که‌وا بوو ده‌رکی سێیه‌م هه‌موو قۆناغه‌کان ده‌بڕێت ده‌چێته قۆناغی بوونی پێویست که بوونی په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگاره که‌واته له ڕووی فه‌لسه‌فیه‌وه دوو به‌شمان له هاوکێشه که وه‌رگرت
یه‌که‌م: بوونی مه‌حاڵ
دووه‌م: بوونی مومکین
لێره‌دا وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ کرد فه‌لسه‌فه ئه‌ژنۆی ده‌شکێت له سێیه‌مدا بوونی واجب خۆی فه‌رز ده‌کاو به خه‌ڵکی ڕاده‌گه‌یه‌نێت که زۆر خه‌ڵکێکی که‌م هه‌ن که نه‌گه‌یشتونه‌ته بوونی واجب ئه‌وانیش که‌سانێکی ناوازه‌و ده‌رون نه‌خۆشن.
به‌م جۆره دێمه کۆتای ئه‌نجامێکی ڕاگیرانه‌ی ئه‌قڵی، بریتیه له‌وه‌ی که جیهان په‌یدابوێکی بوون مومکینه، وه پێویستی به خالق و ده‌روست که‌رێك هه‌یه ئه‌ویش خوای بوونه که پێویسته به‌م پێیه به‌ڵگه زانستی و ئه‌قڵیه‌کان بریتی بوون (به‌ڵگه‌ی ڕێکی سیسته‌م و، به‌ڵگه‌ی بزواوتن له خۆ نه‌بزواوتن، به‌ڵگه‌ی ئیمکان)، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت که ئه‌م جیهانه پێویستی به خالقێك و داهێنه‌رێك هه‌یه له هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه‌یه که ئه‌و په‌روه‌ردگاره دووره له سیفاتی ئه‌م جیهانه‌وه به‌م سیفه‌تانه ناناسرێت ئه‌ویش خوای پاك و بێگه‌رده ئه‌م بوونه له‌وه‌وه ده‌رچوه هیچ شتێك له‌و ناچێت وه ئه‌و تاك و ته‌نهایه بێ نیازه ده‌وڵه‌مه‌نده له که‌س نابێت و له که‌سیش نه‌بووه وه ئه‌و زیندووکه‌ره‌وه و مرێنه‌ریشه وه ئاگاداره به‌سه‌ر هه‌موانه‌وه.
سه‌رچاوه‌کان:
1/ کرێسی مورسن (زانست بانگێشه بۆ باوه‌ڕ ده‌کات) چاپی پێنجه‌م به‌شی یه‌که‌م (جیهانی تاکمان)،(ئه‌و گازانه‌ی هه‌ڵیان ده‌مژین)، (به‌شی هه‌واو ده‌وروبه‌ر)
2/ ( الله یتجلی فی عصر العلم) ئاماده‌کردنی کۆمه‌ڵێك له زانایان/ وتاری فرانك ئالن/ وه‌رگێڕانی/ الدمرداش
3/ عبدالرزاق نوفل/ الطریق الی الله
4/ له‌سه‌ر ڕیگای ڕێنوینی وئاشتی به‌ره‌و تێگه‌یشتنێکی دروست له بونه‌وه‌رو ژیان/ کۆمه‌ڵی بانگه‌واز
ئاماده‌کردنی: ماکوان
27/01/07