من وخەم
01/10/2014 نوسەر: bzavpress

من وخەم





من

ئەی خەم ئە تۆکێت؟خەڵکی کام شاری ؟
وا لە ئاست دڵم ماریفەت داری
تۆ لەکام هۆزی ؟وا وەفاداری
گەورەی کام خێڵی؟ ئاوا ناوداری
خۆدیارەکەمن شرولاوازم
ئیتربۆچی تۆ هەڵ دەگری نازم!!

بۆچی؟تۆهێندە منت خۆشەوێ
لێم دوورناکەویت بۆتەنهاشەوێ
بۆچی؟ لای دڵم دڵت دەسرەوێ
خۆزگە دەمزانی لەمن چیت دەوێ
خۆدیارە کەمن بێ دەسەڵاتم
هەرزوو ونم کرد هیواو ئاواتم

پێم ناڵێت بۆچی شەیدای باڵامی
لێم دوورناکەویت تێکەڵ نیگامی
بۆچی هەمیشە لەسەر ڕێگامی 
بیڵێ لەبەرچی دایم لە دوامی 
خۆباش دەزانی بێ بیرو هۆشم 
سیست وبێ کەڵك هەڕ وەك نەخۆشم

یانەت زانیوە گەلێك هەژارم
لەهەژاربەتەر زۆریش نەدارم
وشك هەڵهاتووهەر ئەڵێی دارم
من لە هاورێتی گەلێك بیزارم
ئیتر لەبەر چی لەلام ئەمێنی
بەرۆژ هاوکارمی وشەو ئەملاوێنی

خەم

بۆچی تائیستا تۆخەم ناناسی ؟
بەرگوێت نەکەوتوە ئەحواڵ وباسی
بێ وەفای بێ کەڵك والێم ئەپرسی
من نەبم تۆ چیت شیعر بنوسی
باش بزانە من پاشای دڵی تۆم
بڕیارلای منە بڕۆم یا نەڕۆم

زۆرباش ئەزانم شڕوبێ حاڵی 
من نەبم بۆ یەك وشە عەوداڵی
نەساحیب شیعر نەخاوەن ماڵی
بێ من گۆزەیە وشك و بە تاڵی
ناهەقت ناگرم نام ناسیت مەعین
هێشتا مناڵی تێ ناگەیت لەژین

ئیتر چۆن ڕووت دێت وا دێتە گوفتار
پرسیارم ئەکەیت خەڵکی دێم یاشار
لەهۆزی دڕك بم یاگۆڵی گۆڵزار
تازە دڵی تۆم كردوە بەهەوار
دەی باش بزانە هەتا من مابم 
بۆیەك كاتژمێر لەتۆدوور نابم

ئای چەند بێ وەفاو بێ شەرم دیاری
کەم لەگەڵ منا کردوتە یاری
ساتێ لات نەبم دەسات بێ کاری
چی یە وادیارە لە رووم بیزاری
خەیاڵت خاوە هەتامن مابم 
بۆ دەردی دڵت ئەبێ دەوابم

باشە خەمێ خان من رازیم لەتۆ
ئیتر لەگەڵ تۆ دێمەگفتوگۆ
وەرە ماڵی دڵ بۆخۆت سوربخۆ
بەجێم نە هێڵیت بۆ دنیای درۆ
والەتاپۆی دڵ نوسرا ناوی خەم 
هەمیشە لاتین لە زۆرولەکەم