30/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ربه‌خۆیی بوون له فیقهو فه‌توا .. فره رێ و فره ره‌هه‌ند ..!!
- ( 11 -- 15 )
پشكی (11) :
خه‌می ئه‌وه‌مه هه‌ندێك له خوێنه‌ران كه خه‌ڵكی (په‌له خوێنن) و هه‌ندێك به ئه‌سپایی بابه‌ته‌كانمان نه‌خوێننه‌وه‌و زوو زوو پاڵفته‌یه‌ك بۆ خۆیان دروست بكه‌ن گوایه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ین ده‌رگای فه‌توا و فه‌توا خه‌ڵات كردن بكرێته‌وه بۆ هه‌موو (ئاره‌زوومه‌ندێك) به بێ ره‌چاو كردنی مه‌رج و پێوه‌ره زانستی و ته‌قواییه‌كان، كه ئه‌مه قابیلی وتن و وه‌رگرن نیه بۆ كه‌سێك دینداری راسته‌قینه‌و عه‌قڵداری بێ كینه‌و مینه بێت... به‌ڵام ... ئه‌مه ئه‌و واقیعه‌یه كه ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین كه جورئه‌ت له‌سه‌ر فه‌توا به‌ناوی (ئیجتیهاد) یان هه‌رناوێكی تری وه‌كو (كرانه‌وه) و (واقیع ناسی) و(خوێندنه‌وه‌ی نوێ) و هتد له كه‌سانی خاڵی له مه‌رجه زانستی و ئینتیمائی و ته‌قواكارییه‌كان بووه‌ته باو‌و باوه‌ر كه پێویست ده‌كات به‌ری پێ بگیرێت، ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌وانه ده‌كرێت كه ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدا خه‌ست و چڕن و وه‌ك مانگه‌شه‌و دیارن!.
رووه‌كه‌ی تری ئه‌م واقیعه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدایه له‌كوێن و كێن و بۆچی نه‌بوونه‌ته ده‌نگێك ببیسرێن و نه‌بوونه‌ته دیارده‌یه‌ك ببینرێن ؟؟!. یان ئه‌وه‌یه هه‌رنین یان ئه‌وه‌یه هه‌ن و به‌ڵام له‌ماڵی خۆیانه‌وه یان له‌چوارچێوه‌ی رێكخراوێكی سیاسی ته‌نگه‌به‌ردا یان له سنوری مزگه‌وتێكی دووره ده‌ست و دابراودا خۆیان و تێزه فیكری و فیقهیه‌كانیان ده‌ته‌كێنن!.
ئێمه دوو جۆر جورئه‌تمان پێویسته :
1- جورئه‌تێك كه توانای فه‌توات نه‌بوو بێژی توانام نیه و قسه‌ی تێدا ناكام و بیسپێری به موفتی و موجته‌هیده‌كان.
2- ئه‌گه‌ر به فیعلی مه‌رجه‌كان هه‌بوو له كه‌سێكدا و پرسیاری لێكرا یان واقیع داوای وه‌ڵامێكی كرد ژیرانه‌و زیره‌كانه‌و موسڵمانانه وه‌ڵامی پێویست بداته‌وه به‌بێ موجامه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌وروبه‌ر. ئێمه گرفتێكی گه‌وره‌مان هه‌یه كه خه‌ڵكی دوژمن به شه‌ریعه‌ت و ئیجتیهادی شه‌ریعه‌تی ده‌یانه‌وێت به زمان و زاراوه‌و زاكیره‌ی خۆمان و شه‌ریعه‌ته‌كه‌مان نه‌دوێین، به‌ڵكو به زمان و چه‌مك و چێوه ماناییه‌كانی ئه‌وان و هه‌تا به حاڵه‌ته ده‌روونیه پیسه‌كه‌یان ته‌عبیر له شه‌ریعه‌ت و ئامانجه‌كانی بكه‌ین. كه هه‌رگیز نه‌كراوه به‌زاراوه‌ی پڕ له‌ئیشكال و زمانی لێوان له‌گومان و چه‌مكی دوور له رۆح و رایه‌ڵه ئیسلامییه‌كان، ئیسلام و حوكمه‌كانی بخرێته روو .
پشكی (12) :
ئایینی ئیسلام بۆ ئه‌وه نه‌هاتووه ته‌نها له مزكه‌وت و ماڵه‌وه نوێژێك و دوعایه‌كمان فێر بكات و ئیتر له‌بازارو بانك و بۆرسه‌و بورجه به‌رزه‌كان و بۆری نه‌وت و بنكه و باره‌گا كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی و یاساییه‌كان به جێ‌مان بێڵێت و خۆمان سه‌رپشك بكات له‌وه‌ی چی به هه‌واو هه‌وه‌سمان خواردی بیكه‌ین و ئه‌گه‌رنا نه‌یكه‌ن،گوایه شه‌ریعه‌تی وه‌حیی قسه‌ی پێ نیه‌و بریاری پێ‌نادرێت له‌و شوینانه‌دا !. ئیسلام هاتووه و ده‌یه‌وێت راوێژی پێبكرێت و به پێی جۆری حوكمه‌كانی له موباحه‌كان و واجبی عه‌ینی و كیفائی و سوننه‌ته شه‌رعی و كه‌ونیه‌كانی و حه‌رامه‌كانی ،،هتد رێزوحورمه‌تی لێ بگیرێت و فه‌رمانه فیقهی و عه‌قائیدی و ئه‌خلاقی و قییه‌می و حه‌زاریی و ئینسانیه‌كانی له زه‌مان و مه‌كانی خۆیدا دابه‌زێنرێت و به زیندوویی بمێنێته‌وه.
زۆر كه‌س كه‌خراوو خوار له وه‌حیی گه‌یشتووه ئه‌مه‌ی پێ قووت نادرێت و له‌سه‌ر ئه‌وه سور سور شه‌ری شه‌وانه‌و رۆژانه ده‌كات كه ئازادی مرۆڤ له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه سوچێكی ئیسلام بگرێت و سێ سوچه‌كه‌ی تر مافی خوای پێوه نه‌یه‌ڵێت و بیخاته كۆشی ئاره‌زووی مرۆڤه‌كان، لێره‌دا نامه‌وێت باسی ئازادی و ئامانج له ئازادی و جه‌نگی شه‌ریعه‌ت له‌سه‌ر ئازادی مرۆڤه‌كان بكه‌م، ته‌نها ده‌مه‌وێت سه‌رسوڕمانی خۆم له‌وه ئاشكرا بكه‌م كه مرۆڤانێك هه‌یه كه خۆی له گه‌ڵ ئیسلام و دینداری هیچ نێوانی نیه‌و كه‌چی ده‌شیه‌وێت سنور بۆ مانا‌و مه‌به‌ست و ئامانج و كارایی ئیسلام دیاری بكات و له‌ت و كه‌رتی بكات !.
كورته‌ی قسه‌م ئه‌وه‌یه كه بروای موسڵمانانه ئاوایه كه فه‌توای راسته‌خۆی شه‌ریعه‌ت و شه‌ریعه‌ت ناسان پاشان ئیجتیهادی پاپه‌ند به رۆح و ره‌نگی وه‌حیه‌وه دوو پایه‌ی ره‌سه‌ن و ره‌واو ره‌گ و ریشه‌یین له حاكم بوونیان له‌سه‌ر ژیانمان. ئه‌سڵیش وایه حاكم و مه‌حكوم پێوه‌ی پاپه‌ندبن، ئه‌وه‌ش روونه كه فه‌توای راسه‌وخۆ له ده‌قه‌كانه‌وه یان ئیجتیهادی راسته‌وخۆ له سێبه‌ری ده‌قه‌كانه‌وه به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی دونیایی و دوارۆژیی له‌سه‌ره به‌تایبه‌تی كه‌سی موفتی و موجته‌هید هه‌رچی بڵێت و بنوسێت و بریاربدات به‌ناوی شه‌ریعه‌ته‌وه وه‌رده‌گیرێت و له جیاتی خاوه‌نی شه‌ریعه‌ت لێی قبوڵ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر بشوترێت ئه‌مه راوتێگه‌یشتنبی كه‌سێكه و له‌وانه‌یه هه‌ڵه بكات و له‌وانه‌شه نیشانه‌كه بپێكێ.
پشكی (13) :
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی پشكی 12 به‌ڕیزێك به ناوی كاك به‌هرۆز جافر ریزێك پرسیاری بۆم نوسیوه و ده‌ڵێت :يانى چى اجتهادى نوێ ئامانجمانه ؟. له‌خوێندنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌شدا ئه‌م مانايه نادۆزرێته‌وه .بۆچى په‌نا بۆ اجتهاد ئه‌به‌يت ئه‌گه‌ر برياره ده‌ق و نه‌ص هه‌بێت ؟.اجتهادى ئيسلامى واتا (بذل المجهود واستفراغ الوسع في تحقيق أمر من الأمور)،ئينجا هه‌ر به جديی ئه‌قڵى ئيسلامى (ئه‌وانه‌ى ئيسلام ئه‌به‌نه ناوخه‌ڵك) كه ئه‌قڵێكى ده‌سته‌مۆكراو وموسته‌هلكه،رێگا به‌بيركردنه‌وه‌و مونازه‌ره‌و پرسيارو مجامله نادات له‌ژينگه‌ى خۆي‌دا (وه ئه‌شێت قه‌ناعه‌ت بكات كه وايه) ئايا ئه‌م ئه‌قڵه له‌گه‌ڵ رێزم بۆ جه‌نابتان به‌گشتى بايی ئه‌وه‌يه‌و هى ئه‌وه‌يه اجتهاد بكا؟، ئه‌بێت چى به‌رهه‌م بهێنێ). به‌پێویستم زانی وه‌ڵامه‌كانم تێهه‌ڵكێش بكه‌م له‌هه‌ڵقه‌كانی ئه‌م زنجیره وتاره‌مدا چونكه هه‌م پرسیار‌و هه‌میش وه‌ڵامه‌كان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیداره به ناو‌و ناوه‌رۆكی بایه‌ته‌كه‌مه‌وه. فه‌رموون ئێوه‌و وه‌ڵامه‌كان و وه‌لێ دواتر هه‌رخۆم هه‌ندێك ئیزافه‌م بۆیان كردووه بۆ سوودی زۆرتر له‌ناوه‌رۆكی پرسیار‌و وه‌ڵامه‌كان :
به‌ڕێز كاك به‌هرۆز سوپاستان ده‌كه‌م فه‌رموون ئه‌وه به كورتی و پوختی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌تان كه پێشتر له‌گه‌ڵ دروست كردنی په‌یجه‌كه‌م نوسیومه و چاوه‌رووانم كردبوو ئه‌و پرسیاره‌م لێ بكرێت، ئه‌مه ته‌نها وه‌ڵامی پرگه‌ی یه‌كه‌می پرسیاره‌كه‌ته كه پرسیار ده‌كه‌یت: يانى چى اجتهادى نوێ ئامانجمانه؟،بۆ بڕگه‌كانی تریش به‌سه‌رچاو چاوه‌رووان به:
حاڵی بوون له‌یه‌كتر حاڵمان باشتر ده‌كات، بۆیه گه‌ره‌كمه له‌شرۆڤه و شیكردنه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كانم له‌دروشمی په‌یجه‌كه‌تانه‌وه ده‌ست پێكه‌م. (( ئیجتیهادی نوێ ئامانجمانه)) یانی چی و سنوری هه‌تا كوێیه؟!: ده‌مه‌وێت به ژماره ئامانجم له برگه‌كانی ئه‌و دروشمه بخه‌مه به‌رده‌م هه‌مووتان :
1- ئیجتیهاد له‌كه‌مترین مانایدا خه‌رج كردنی توانا‌و تینه فیكرییه‌كانه بۆ گه‌یشتن و ناسینی حوكمێك یان حیكمه‌تێك له بریاره شه‌رعیه‌كانی وه‌حیی . كه ئه‌م ما‌نایان زیاتر ئه‌روانێت به‌لای پێناسه ئوسوڵیه‌كان بۆ ئیجتیهاد كه پێناسه‌یه‌كی تایبه‌ته بۆ دیاریكردن و هه‌ڵگۆزینی حه‌ڵاڵ وحه‌رامه روون و ناروونه‌كانه،به‌ڵام من ده‌مه‌وێت زاراوه‌ی ئیجتیهاد به‌مانایه‌كی فراوانتر له‌پێناسه ئوسوڵییه‌كه به‌كاربێنین كه‌مانایه‌كی گشتی وكراوه‌تری هه‌یه‌و قسه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رامه‌كانیش ده‌كات.
2- كه‌واته مه‌به‌ستم به(ئیجتیهاد) له‌م شوێنه‌دا ئیجتیهاده فیكرییه‌كانه نه‌ك ئیجتیهاده فیقهیه‌كان،واش حاڵی بووم كه جیهانبینیه فیكریه ئیسلامیه‌كان گه‌لێك ئاسۆیان فراوانتره له‌بابه‌ته فیقهییه‌كان -كه‌باسی حه‌ڵاڵ و حه‌رام ده‌كه‌ن- و هه‌رواش له گوێی فه‌قێ وخوێندكاری زانسته شه‌رعیه‌كاندا ده‌زرنگێته‌وه كه ئیجتیهاد ته‌نها حه‌ڵاڵ و حه‌رامی هه‌یه!،(له‌حه‌قیقه‌تیشدا ئه‌م مانایه پێویستی به قوڵبوونه‌یه‌كی كه هه‌یه‌و به رای منیش هه‌ست ده‌كه‌م كۆكردنه‌وی حوكمه‌كان ته‌نها له حه‌ڵاڵ و حه‌رامدا هه‌ڵه‌یه‌كی ئاشكرایه)، جه‌نگی گه‌رمی ئه‌م قۆناغه‌شمان هه‌راو هاواری عه‌قڵ و سنور‌و سه‌وداكان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی عه‌قڵه ئیجتیهادییه‌كانه له‌به‌رامبه‌ر عه‌قڵه نائیجتیهادیه‌كان و له رووی وه‌حیی پیرۆزدا .
3- ناشبێت كه‌س وا حاڵی ببێت كه ئێمه ئیددعای ئیجتیهادی فیقهی ده‌كه‌ین. به‌ڵام بۆ جیهانه فیكرییه‌كه(ئیجتیهادی فیكریی ئیسلامیی گشتی) هیوادارم به‌ردێك بخه‌ینه سه‌ر مڵۆ، ئه‌گه‌ر ناچاریش كراین بۆ بابه‌ته‌تێكی فیقهی قسان بكه‌ین ئه‌وه ئه‌و كانه راوێژ به شاره‌زایان ده‌كه‌ین.
4- له‌وشه‌ی (نوێ)ش گه‌ره‌كمه شتێك بێژین وبنوسین كه‌به ناوه‌رۆك یان چوارچێوه یان زمانی دارشتنه‌وه نوێ بێت و وه‌ڵامی پرسیارێكی نوێ بداته‌وه یان گرێیه‌كی فیكری بكاته‌وه، جا به‌خۆمان تۆماری ئه‌و پرسیار‌و وه‌ڵامه بكه‌ین یان له كه‌ڵه پیاوانی بگاره فیكرییه‌كانه‌وه ده‌ستان بخه‌ین .
5- (ئامانجمانه) واته مه‌رج نیه ئێستا گه‌یشت بین به‌واقیعی ئیجتیهادی، به‌ڵكو ئامانجه‌و ئامانجیش ئه‌م چركه‌یه قوت نابێته‌وه‌و ده‌بێت به شوێنی‌دا برۆین و واز نه‌هێنین هه‌تا پێی ده‌گه‌ین.
پشكی (14) :
له‌هه‌ڵقه‌ی پێشوو وتمان وه‌ڵامی پرسیارگه‌لی كاك به‌هرۆز ده‌ده‌یته‌وه، ئه‌وه‌بوو وه‌ڵامی بڕگه‌ی یه‌كه‌می پرسیاره‌كانم دایه‌وه، فه‌رمووون ئه‌وه‌ش وه‌ڵامی بڕگه‌ی دووه‌می،كاك به‌هرۆز بۆ بڕگه‌ی دووه‌متان كه نوسیوته : له‌خوێندنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌شدا ئه‌م مانايه نادۆزرێته‌وه ؟.
وه‌ڵام : ئه‌م بابه‌تانه په‌یوه‌ندییان تێهه‌ڵكێشه‌و له‌كرده‌یه‌كی فكریی ئوسوڵیدا جیاكردنه‌وه‌یان گران نیه، واته : فیقهو و فه‌تواو موفتی و ئیجتیهاد و موجته‌هید و.. هتد كۆمه‌ڵێك زاراوه‌ن كه خزمایه‌تیان پێكه‌وه ده‌گاته سنوری خوێن تێكه‌ڵ بوون، وه‌لێ هه‌ریه‌كێكیان به ره‌نگ و ده‌نگ و بۆن و ناوێكی خۆشه‌وه. پاشان ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه هه‌ڵقه‌ی (12)یه ناشزانم چه‌ند هه‌ڵه‌قه‌ی تر به ڕێوه‌یه!،یانی ته‌واو نه‌بووه و زۆریشی ماوه و ده‌بێت هه‌موو زنجیره باسه‌كه پێكه‌وه هه‌ڵه‌فه بدرێت هه‌تا روون بێت كه چیمان دركاندووه له دونیای فیكر‌و فیقهو ئوسوڵی هه‌ردووكیاندا، بۆ باشتر حاڵی بوون له حاڵه فیكریه‌كانمان پێویسته به‌شه‌كانی پێشوو و پاشتر به ووردی بخوێنرێنه‌وه، هیوادارم كاتیشت هه‌بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی. ئه‌مما بۆ بڕگه‌ی سێیه‌م : بۆچى په‌نا بۆ اجتهاد ئه‌به‌يت ئه‌گه‌ر برياره ده‌ق و نه‌ص هه‌بێت؟.
وه‌ڵاممان : ئه‌گه‌ر ده‌قێك هه‌بێت سه‌باره‌ت به پرسیارێكی دیاریكراو وه‌ڵاممان بداته‌وه. ئه‌و كاته وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ ئێمه ده‌بێته به‌شێك له دینداری و ده‌بێت سه‌رو سینه‌مانی بۆ دانه‌وێنین، به‌ڵام شتێكی‌تر لێره‌دا هه‌یه كه به‌ڵێ راست و ره‌وایه كه ئیجتیهاد له‌به‌رانبه‌ر ده‌قێكی روون و راشكاودا قابیلی وه‌رگرتن و پشتیوانی نیه، چونكه عه‌قڵی كه‌سێك هه‌رچه‌ند باڵابه‌رز بێت ناتوانێت خۆی بخاته شوێن بریارو ماده‌یه‌كی وه‌حیی، وه‌لێ هێشتا عه‌قڵی ئیجتیهادی رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌م شوێنه‌دا كه ده‌بینین ده‌ق شتێك یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام رۆڵی عه‌قڵی ئیجتیهادی له‌م پرسیاره‌وه ئاشكراتر ده‌بێت ،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا زه‌مان و مه‌كان و ئینسانی ئه‌و ده‌قه له‌به‌ر ده‌سته یان نا، هه‌تا دابه‌زێنرێت؟!. ئه‌گه‌ر پاش دیراسه‌و دروێنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه‌له‌به‌رده‌ست نیه ئه‌وه ده‌بێت بگه‌رێین به‌شوێن كات وساتیداو ناكرێت و ناشگونجێت بێ خوێندنه‌وه‌ی واقیعه‌كان (كه كاری عه‌قڵی ئیجتیهادییه)هه‌روا سه‌رپێی دابه‌زێنرێت و حوكمی پێ بكرێت، كه‌واته عه‌قڵی ئیجتیهادی رۆڵی خۆی پاراستووه هه‌رچه‌نده ده‌قی وه‌حییش حزوری هه‌یه و وه‌ڵامه‌كانی یه‌ك روو ته‌واو روونیش كردبێته‌وه .
پشكی (15) :
وه‌ڵامه‌كان ته‌واو نه‌بوون و بۆ بڕگه‌ی چواره‌می پرسیاره‌كان كه كاك به‌هرۆز ده‌ڵێت : (اجتهادى ئيسلامى واتا : بذل المجهود واستفراغ الوسع في تحقيق أمر من الأمور). وه‌ڵاممان : ئه‌م پێناسه‌یه پێناسه‌یه‌كی لوغه‌وییه یان پێناسه‌یه‌كی گشتیه بۆ ئیجتیهاد نه‌ك پێناسه‌یه‌كی شه‌رعی و تایبه‌ت. بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی وه‌حیی هه‌میشه پێویستمان به‌وه هه‌یه له زمان و له‌دوو (مانا چوارچێوه) بزانین :
1- زمانی عه‌ره‌بیه گشتیه ئه‌سڵیه‌كه كه من پێی ئێژم (زمانی شه‌عبی).
2- زمانی وه‌حیی كه چۆن و چه‌ند مانای داوه به زاراوه‌یه‌ك له زاراوه‌كان واته (زمانی شه‌رعیی).
ئێمه‌ش له‌م شوێنه‌دا پێویستمان به پێناسه شه‌رعیه‌كه‌یه نه‌ك لوغه‌وی وگشتیه‌كه. بۆچیش لوغه‌ویی و گشتیه‌كه؟،چونكه ئه‌م پێناسه‌یه‌ی تۆ باس له كارێك له كاره‌كان ده‌كات (أمر من الأمور)، ده‌ی ئه‌م مانایه‌ش له هه‌موو شت و له هه‌موو شوێنێكدا ده‌ست ده‌كه‌وێت، بۆ نمونه جه‌نابت ئه‌گه‌ر سه‌یاره‌ت ده‌ست نه‌كه‌وت و به‌نزین قاتیی بوو بوو ده‌شتویست له چه‌مچه‌ماڵ برۆیته سه‌نگاو، لێره‌دا هه‌موو هه‌وڵێك و هه‌موو توانایه‌ك خه‌رج ده‌كه‌یت هه‌تا سه‌یاره‌یه‌ك ده‌ست ده‌خه‌یت و ده‌رۆیت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بوو ئه‌وه به‌پێ و له‌سه‌ر دووقاچی خۆت ده‌رۆیت و ناوه‌ستی هه‌تا ده‌گه‌یته شوێنی مه‌به‌ست، ئه‌مه پێی ده‌ڵێن خه‌رج كردنی هه‌موو توانایه‌ك و به‌خشینی گشت تین و تاوێك بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجێك(ئامانجه‌كه لێره‌دا باسی شه‌رعی نیه به‌ڵكو باسی ئامانجی شه‌خسیه)، كه‌واته ده‌كرێت ناوی بنه‌ین (ئیجتیهادی جه‌سته‌یی)!. هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی كتێبیك یان سوڵح و ئاشته‌وایی نێوان دووكه‌س هه‌ردووكیان پێویستیان به خه‌رجیی جه‌سته‌یی و فیكری و كه‌لامی هه‌یه بۆ ته‌واو كردنی كتێبه‌كه‌و راساڵ كردنی په‌یوه‌ندی نێوان دوكه‌سه‌كه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌رك و قوڵبوونه‌وه‌یه له ده‌قه‌كانی وه‌حیی بۆ دۆزینه‌وه‌ی حوكمێك سه‌باره‌ت به پرسیار‌و پرسێك كه راسته‌وخۆ ده‌قێك باسی نه‌كردووه، لێره‌دا گه‌رانه به شوێن حوكمی شه‌ریعه‌تدا نه‌ك شتێكی تر، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت ته‌واوی تفاقه فیكری و زانستیه‌كان یخرێته‌گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌و هه‌ڵهێنانی ئه‌و حوكمه شه‌ریعه‌تیه. ئه‌مه‌یان پێی ده‌وترێت : (ئیجتیهادی شه‌رعی) و له كتێبه ئوسوڵیه‌كاندا ئه‌م بابه‌ته گیانیان ده‌رهێناوه ئه‌وه‌نده گفت و گۆی له‌سه‌ر كراوه!. .... وه‌ڵامه‌كان ماوێتی