30/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
چەمچەماڵیش شایەنی پایتەختی شەهیدانە .
سەرۆكی رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە .
داواكارییەك بۆ سەرجەم چالاكوانان و خەمخۆرانی سنوری قەزای چەمچەماڵ پایتەختی شەهیدان و قوربانی دان و ئەنفالكراوان .
لە 26 هەمین ساڵیادی ئەو تاوانەدا یەكێك لە داوكارییەكان ئەوە بوو كە چەمچەماڵ بكرێتە پایتەختی شەهیدان بەڵام بە داخەوە لە دوای ئەو یادە زۆر بە سستی باس لەو داواكارییە دەكرێت هەر چەندە چەند جارێك داوا لە بەرپرسان كراوە بەڵام هیچ شتێكی تازە بەدی ناكرێت ، ئەمە لە كاتێكدایە وابریارە هەڵەبجە ناونیشانی پایتەختی ئاشتی پێببەخشرێت ، بۆیە داوا دەكەم كە پرۆژەیەكی تازە بنوسرێت و بدرێت بە لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی لە دانیشتنەكانی خۆیدا قسەی لەسەر بكات ، وە داواش لە پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سەوز ساڵەح فەقێ دەكەم كە ئەو رۆڵی خۆی ببینێت بۆ ئەوەی ئەو داواكارییە پشت گوێ نەخرێت ، وە داواش لەسەرجەم فراكسیۆنەكان دەكەم كە ئەگەر خۆیان بە خەمخۆری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەزانن كار بۆ ئەم پرسە بكەن. لەبەر ئەوەی زیاتر لە 3200 وارسی قوربانیانی ئەنفال لە سنورەكەدا ژیان بەسەر دەبەن و بە سەدان خێزانی شەهیدانی سەرجەم شۆرشەكانی كوردیش لەم سنورەدا بونیان هەیە بۆیە چەمچەماڵ لەوە زیارتی قابیلە كە ناوی پایتەختی شەهیدانی لێبنرێت .لەبەر ئەوەی لە سنورەكەدا چەكی كیمیایی بەكارهاتووە بەسەدان شەهیدی لێكەوتۆتەوە گوند هەیە لە كۆی 500 هاوڵاتی زیاتر لە 400 كەسیان ئەنفال كراون .
داواش لەسەرجەم رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی سنورەكە دەكەم كە بێنە دەنگ و بەیەك هەڵویسَتی داواكارییەك ئاراستەی حكومەت و پەرلەمان بكەین ، ئەگەر نا هەڵوێستی ترمان ببێت
سەرۆكی رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە
مەعروف مەجید