ڕوونکردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی !
من ملازم کەناوم ( ع ط ج ) پیشەی ئەفسەر لە کۆلێژی جەنگەنگی لە قاهرە، باش دەزانم کە بەهۆی ئەم قسانەوە دەکەومە ژێرباری مەترسی گیانیەوەو شوێنم دەکەون لەلایەن هێزی ئاسایشی ناوخۆییەوە بەمەبەستی لەناودانم ، تکام وایە باش گوێبیستمبن کە چی دەڵێم .
باوەڕم بە نامەی سەربازی هەیە بۆیە بڕیارمدا بەوەی کە ئەم شتانە ئاشکرابکەم بۆ خزمەت بە گەلی میسر :
ئەو پلان ونەخشەڕێژیەی کە دەکرێت بەرامبەر بە میسرو گەلەکەی لە کۆلیژی سەربازی جەنگی، بە بەکارهێنانی کۆمەلێك لە ئەفسەرە دەرەجەدارەکانی کۆلێژەکە لە ئەندازیاری بەرنامەڕێژی و تایبەتیتر بەرنامەی کۆمپیوتەری، هەڵدەستم بەئامادەکردنی چەند پارچە ڤیدیۆیەکی دروستکراو تاوەکو ڕای گشتی خەڵکی و ووڵاتان بگۆڕن بەرامبەر بەهێزەچەکدارەکان، پارچە ڤیدیۆکانیش وێنەی ئەفسەرەکانی کۆلێژەکەی خۆمانن بەجلوبەرگی مەدەنیەوە کە چەکیان بەدەستەوەیەو تەقە لە بینای گاردی کۆماری دەکەن لە قاهیرەو وێنەگرتنیان و شێواندنی دەموچاوەکان تاوەکو نەناسرێنەوە وبڵاوکردنەوەی ئەو پارچە ڤیدیۆیانە بە کەناڵە ئاسمانیەکانداو بەسایتە ئەلکترۆنێەکاندا، بەناوی ئەوەی کە پیاوانی ئیخوانولمسلمین هەستاون بەمکارانە ، تاوەکو ڕای گشتی خەڵکی بگۆڕن بەوەی کە کۆمەڵی ئیخوانولمسلمین کۆمەلێکی ئاژاوەگێرو تیرۆرستن وتەقە لە گاردی کۆماری دەکەن .
تکایە ئاگاداربن، ئەو قەناسانەی کە سەر کۆشك وتەلارەلانیان گرتوە لەنزیکی کۆشکی گاردی کۆماری هەمویان سەربازی سوپای میسرین، هیچ پەیوەندیەکی نەحیزبی ونە سیاسی و نە خۆشەویستیان بە عیزبی ئیخوانولمسلمینەوە نیەو نەبوە، هەربۆیە ئەندازیارە سەربازیەکانمان هەوڵی ئەوەدەدەن کە دەموچاویان و ڕووڕوخساریان بشێوێنن تاوەکو نەناسرێنەوە تاوەکو ئابروچونەکەیان ئاشکرا نەبێت ، لەهەمانکاتدا سەرکردایەتی هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە بەسەر کەناڵە ئاسمانیەکاندا ، ناوخۆیی ودەرکی یان جیهانی، کۆتای ڕۆژگارمان بژێ میسر بژی گەل بژی سوپای نیشتمانی ، ئەوانەی کە خیانەت لەگەلەکەمان ناکەن .
وەرگیراوە