30/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆکی ئه‌رجه‌نتین قومبه‌له‌یه‌کی له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ته‌قانده‌وه به‌ڵام ڕاگه‌یاندنه‌کان بڕیان !!
له تۆڕی کۆمه‌ڵاته‌یه‌کاندا کۆی وتاره‌که‌ی ژنه سه‌رۆکی ئه‌رجه‌نتین به ڕووی به‌شداربوانی کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا کۆمه‌ڵێک وته‌ی جه‌رگ بڕی له ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیدا ته‌قانده‌وه‌و ڕاگه‌یاندنه‌کان وه‌ک کاری دووروی خۆیان وتاره‌که‌یان بڕی و نه‌یان هێشت خه‌ڵکی ڕاستیه‌که‌ی بزانن که نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان چه‌ند دژی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی مسوڵمان و هاوپه‌یمانی تیرۆره‌و به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا وهاوپه‌یمانه‌کان به‌رژه‌وه‌ندیان له شارودنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانه .
سه‌رۆکه ژنه ئازایه‌که گوتی :
له‌وه‌و پێش لێره کۆبونه‌وه که گوتمان ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د توندره‌وه‌و تیرۆرسته ،یارمه‌تی ئۆپۆزسیۆنمان دا گوتمان که شۆڕش گێڕن ،ئه‌مڕۆ کۆبوینه‌ته‌وه که ده‌ڵێین شۆڕشگێڕان له لیستی تیرۆردان و زۆر به توندی به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌ینه‌وه له سوریادا .
له‌وه پێش گوتمان که (حیزب الله ) تیرۆرسته‌و له لیستی تیرۆر دایه وه‌ک ده‌ییان بینین که له سوریا چی ده‌که‌ن .
ئێرانمان تاوان بار کرد به ته‌قاندنه‌وه‌ی سه‌فاره‌تی ئیسرائیل له ساڵی 1994 له بوینس ایرس و ئیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کمان له باره‌یه‌وه نه‌کرد .
له ژێر ناوی دژه تیرور له 11 سێبته‌مبه‌ر و گه‌ڕان به دوای ڕێکخراوی قاعده‌دا عێراق و ئه‌فغان وێران کران و هه‌زاران کوژران و تا ئێستاش به‌و ناوه‌و ده‌چه‌وسێنه‌وه‌و توشیان بووه به توند و تیژی نه‌بڕاوه .
به‌خێر هاتنی به‌هاری عه‌ره‌بیمان کرد له میسر و لیبیا و تونس و وڵاتانی تر به‌ڵام دواتر تاوانبارمان کردن به‌وه‌ی که ئیسلامه‌یه‌کان به هه‌ڵبژاردن هاتنه سه‌ر حوکم و توشی ئازار و نه‌هامه‌تیمانکردن و ئازادیمان لێ زه‌وت کردن .
له غه‌زه‌دا کاره‌ساتی گه‌وره ڕویدا و ئیسرائیل هه‌زارانی کوشت بێ ده‌نگیمان لێکرد و له سارۆخه‌کانی حه‌ماسمان کۆڵیه‌وه‌و ئه‌وانمان تاوان بار کرد له باتی ئیسرائیل .
ئه‌مڕۆ کۆبوینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی کاره‌کانی داعش بکه‌ین و دژایه‌تیان ده‌که‌ین و هاوپه‌یمانی ڕێ‌ده‌گه‌یه‌نین و هێڕشیان بکه‌ینه سه‌ر که له کاتێکدا ده‌زانین که کێ دروستی کردون و پشتگیریان ده‌کان که له‌م کۆنگره‌یه‌شدا ئاماده‌یه .
هه‌موو سه‌ڕۆکه‌کانی عه‌ره‌ب و دونیا له‌ده‌وری پێڵاوه‌کاند بگه‌ڕێن سه‌رۆکی ئه‌رجه‌نتین ، به تۆ ده‌ڵێین ژن و به سه‌رۆکه‌کانی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بیش ده‌ڵێن پیاو .