29/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ژماره 10ی گۆڤاری بزاڤ چاپكرا
به‌كۆمه‌ڵێك بابه‌تی پڕ له‌زانیاری‌و دیدار‌و به‌دواداچوونی گرنگ‌و هه‌نوكه‌ییه‌وه، ژماره 10ی گۆڤاری بزاڤ چاپكراو سبه‌ی ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه.
بریاره سبه‌ی سێ شه‌ممه ژماره 10ی گۆڤاری بزاڤ بكه‌وێته بازاڕه‌وه، كه چه‌ندین بابه‌تی گرنگ‌و زانیاری‌و به‌دواداچوونی رۆژنامه‌وانی له‌خۆگرتووه.
یه‌كێك له‌بابه‌ته گرنگ‌و هه‌نوكه‌ییه‌كانی ئه‌م ژماره‌یه، ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی سلێمانییه كه به‌فیرۆدانی بڕی هه‌زار ده‌فته‌ر دۆلاری ئه‌مریكییه.
هه‌روه‌ها له راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیدا خه‌رجی شه‌ڕی داعش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه به‌بڕی 70 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
جگه‌له‌وه‌ش دیدارێكی گرنگ له‌گه‌ڵ صاڵح موتڵه‌گی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدراوه‌و له‌باره‌ی پرسه‌كانی عێراقه‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه.
بزاڤ، گۆڤارێكی مانگانه‌ی سیاسی شیكاری سه‌ربه‌خۆیه‌و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووسی كوردستانی باشووره‌وه ده‌رده‌كرێت.
د.ع