27/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نەجیبە نەجیب: تا ئێستا بەغدا بریاری خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی جێبەجێ نەکردوە
نەجیبە نەجیب ئەندامی ئیئتیلافی فراکسیۆنی کوردستانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیداوە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێی نەکردوە.
نەجیبە نەجیب راشیگەیاند دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چاوەڕوان دەکرێ رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجامبدرێ بۆ تاوتوێکردنی ناردنی مووچەی فەرمانەبەرانی هەرێمی کوردستان. نەجیبە نەجیب راشیگەیاند حکومەتی عێراق بەڵێنیداوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکات و لە قۆناغی ئێستادا مووچەی مانگێک رەوانەی هەرێم بکات بەڵام تا ئێستا ئەو مووچەیە دیار نیەو بەغداش هەنگاوێکی جدی ناوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان. ناوبراو راشیگەیاند بەغدا نۆ مانگە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی راگرتووەو کۆی گشتی ئەو پارەیەش زیاتر لە یازدە تریلیۆن دینارە