27/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سێیه‌م كاروانی فڕۆكه‌ی روسی جۆری (M35) گهیشتە عێراق
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند: سێیه‌م كاروانی
فڕۆكه‌ی روسی جۆری (M35) گه‌یشتوه‌ته عێراق و دراوه‌ته ده‌ست
فه‌رمانده‌ی فڕۆكه‌وانی سوپا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند ئه‌م
كاروانه فڕۆكه‌یه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و گرێبهستهدایه كه پێشتر عێراق
و روسیا له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی فڕۆكه له‌نێوانیاندا مۆریان
كردوه.
ئه‌و هیڵیكۆپتهره روسیه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گرنگی هه‌یه و
به‌رهه‌مێكی هاوبه‌شی نێوان كۆمپانیای میل و كارگه‌ی رۆستۆڤه بۆ
به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه و توانای جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی قورس و
كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌یه و له توانایدایه به‌خێرایی (310كم) بڕوات
له سه‌عاتێكدا و بۆ هاوكاری كتوپڕیش به‌كاربهێنرێت به‌وپێیه‌ی
ده‌توانێت (1500) كیلۆ كه‌ره‌سته هه‌ڵبگرێت.
پێشتر و له چوارچێوه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی نێوان هه‌ردو وڵات‌دا له‌بواری
چه‌ك و سه‌ربازیدا مۆریان كردوه، روسیا دو كاروانی دیكه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری
ره‌وانه‌ی عێراق كردوه.