فۆتۆ: دلاوه‌ر بامۆكى
لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌ڵه‌بجه به‌مه‌به‌ستى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كانى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌و پشكى لايه‌نه سياسيه‌كان كۆده‌بنه‌وه و بزاڤـ پرێسيش به‌ر له كۆبونه‌وه‌كه چه‌ند زانيارييه‌ك له‌باره‌ى ڕێكه‌وتنى لايه‌نه كان بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دو شه‌ممه 22 -10 هه‌ر هه‌شت لايه‌نه‌كه‌ى شاره هه‌ڵه‌بجه به‌مه‌به‌ستى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له‌ىمه‌كۆى هه‌ڵه‌بجه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆده‌بنه‌وه.
لێدوانى به‌رپرسانى لايه‌نه سياسييه‌كان دژبه‌يه‌كه به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى يه‌كێتى نيشتيمانى ڕايگه‌ياندوه ،"ئه‌مڕۆ ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه كه پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه بۆ چ لایه‌نێكی سیاسی ده‌بێت و ئه‌ویش به رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان".
له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌كره‌م ئه‌نوه‌ر، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى يه‌كگرتوى ئيسلامى به‌زاڤـ پرێسى ڕاگه‌ياند،" ئه‌مڕۆ كۆبده‌بينه‌وه بۆ ديارى كردنى ميكانيزمێك له‌سه‌ر ديارى كردنى پۆسته‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه".
له‌باره‌ى ديارى كردنى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه وتى،"هه‌فته‌ى ڕابردوو تا ئێستا، لايه‌نه‌كان په‌يوه‌نديان به‌يه‌وكه‌وه‌نه‌كردوه، به‌مه‌به‌ستى ڕێككه‌وتن، ئه‌وه‌ى هه‌يه، ته‌نها ميكانزيمه، كه‌ئێمه‌وه‌ك يه‌كگرتوو چوار ميكانيزممان هه‌بوه و ده‌نگى زۆرينه‌ش له‌سه‌ر يه‌كێكيان بووه، به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتن له‌سه‌رى به‌هۆى ئه‌وه‌ى براده‌رانى پارتى له‌ده‌قه‌كانى كۆتاىي دا وتيان ئێمه‌ش ميكانيزممان بۆ پارێزگاكه هه‌يه".
وتيشى،" پێناچێت ئه‌مڕۆ ناوێك ديارى بكه‌ين بۆ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه".
چالاكوانى مه‌ده‌نى و ڕێكخراوه‌كان وكه‌سايه‌تييه‌كانيش، ئه‌نجومه‌نێكيان به ئه‌نداميه‌تى قايمقام، پێك هێناوه، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڕه‌شه له‌لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌كات و ڕايده‌گه‌يه‌نێت، گه‌ر ئه‌وان نه‌كه‌ونه ڕێككه‌وتن، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نه‌كه ناوى كانديدێك پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران ده‌كات وه‌گ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه.
له‌باره‌ى پۆسته‌كانه‌وه لايه‌نه‌كانى هه‌ڵه‌بجه ڕايده‌گه‌يه‌نن، ده‌يانه‌وێت پارێزگايه‌كى بنكه فراوان دروست بكه‌ن و هه‌ر هه‌شت لايه‌نه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه، له ديوانى پارێزگادا پشكيان هه‌بێت.
به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كانى بزاڤـ پرێسيش، هه‌شت پۆست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشنيار كراوه وهه‌رلايه‌نه و به‌گوێره‌ى ئيستيحقاقى هه‌ڵبژاردنى خۆى پۆستى پێ ده‌درێت.
هه‌ڵنه‌بژاردنى پۆسته‌كانى پارێزگاى سلێمانى كاريگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵةبجه هه‌بووه به‌جۆرێك، ڕێكه‌وتنێكى پێشوه‌خت كراوه‌له‌و باريه‌وه و له‌ئه‌گه‌رى ديارى كردنى كانديدى گۆڕان، بۆ پارێزگارى سلێمانى، له هه‌ڵه‌بجه‌ش، پارێزگار بۆ يه‌كێتى نيشتيمانى و جێگرى يه‌كه‌مى بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و هه‌رچى له جێگرى دووه‌مى پارێزگاريش، ده‌درايه پارتى ديموكرات.
31 -12 هه‌ڵه‌بجه وه‌ك 19 پارێزگارى عێراق به‌فه‌رمى له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانه‌وه و به‌زۆرينه‌ى ده‌نگ ناسێنرا، به‌ڵام هه‌تا ئێستا سه‌ر به‌پارێزگاى سلێمانييه و ئه‌نجومه‌ن و پارێزگارى خۆى هه‌ڵه‌نه‌بژاردوه.