بۆ جارى هه‌شته‌م ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كۆبويه‌وه و به‌هۆى نه‌گه‌يشتنه ئه‌نجامى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش، كۆبونه‌وه‌كه بۆ ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتو دوا خرا.
ئه‌مڕۆ 21- 9 كۆبونه‌يه‌كى تر‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌نجام دراو لايه‌نه‌كلنى ئه‌نجومه‌نه‌كه، نه‌گه‌يشتنه هيچ ڕێككه‌وتنێك، به‌و هۆيه‌شه‌وه كۆبونه‌وه‌كه بۆناوه‌ڕاستى مانگى داهاتو دواخرا وبه‌ده‌قيقيش له 14ى10 كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن ده‌به‌سترێته‌وه.
له‌لايه‌كى تره‌وه ئه‌مجاره جياواز له جاره‌كانى تر، چالاكوانان و ڕۆژنامه‌نوسان به‌مه‌به‌ستى چاودێرى كردنى كۆبونه‌وه‌كه له‌به‌رده‌م بيناى ئه‌نجومه‌نى پارێزگادا كۆبونه‌وه، به‌ڵام ڕێگه‌يان پێنه‌دراوه بچنه نێو بيناى پارێزگار.
نزيكه‌ى 5 مانگه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ئه‌نجام دراوه و تائێستاش لايه‌نه‌كانى سلێمانى نه‌گه‌يشتونه‌ته ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌كانى پارێزگاى سلێمانى.
هـ. ج