به‌دروشمى"كوردستان يه‌ك پارچه‌يه، كۆبانى هه‌ڵه‌بجه‌يه" دانيشتوانى شارى هه‌ڵه‌بجه هه‌ستان به سازدانى گردبونهوهيهكى ناڕه‌زايى، له‌باره‌ى ڕه‌وشى هه‌رێمى كوبانێى ڕۆژئاواى كوردستان و گومانى خۆيشيان نه‌شارده‌وه له كه‌م ته‌رخه‌مى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌مڕۆ يه‌ك شه‌ممه، 21- 9 دانيشتوانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيد، به‌مه‌به‌ستى ئيدانه كردنى هێرشه‌كانى ئه‌م دواييانهى چه‌كدارانى "داعش" بۆسه‌ر هه‌رێمى كوبانێ، خۆپيشاندانێكيان ئه‌نجام دا.
له‌و خۆپيشاندانهدا به‌ياننامه‌يه‌ك پێشكه‌شى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه يهكگرتوهكان و ڕێكخراوى مافى مرۆڤى جيهان كرا.
له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا كه كۆپيه‌كى بۆ بزاڤـ پرێس نێردراوه هاتوه،" له بۆنه‌يه‌كى تر‌ى كاره‌ساتباردا، ناڕه‌زايى و نيگه‌رانى خۆمانتان پێدهگهيهنين، بهتوڕةييى و سه‌ر سامى و گومانه‌وه له‌خه‌م ساردى و بێ باكيتان دهڕوانين، له باره‌ى دهستدرێژيهكانى گروپى تيرۆرستى "داعش"ه‌وه بۆ سه‌ر براو خوشكانمان له ڕۆژئاواى كوردستان و هه‌رێمى كوبانێ، كه‌له ئێستادا كراوه‌ته مه‌يدانى يهكلاكردنهوهى جه‌نگى وڵاته زلهێزه‌كانى جيهان و تهصفيه حسابى دهستڕۆيشتوهكانى ناوچه‌كه".
هه‌ر له‌و بهيانننامهيهدا، هاتوه،" به‌ره‌ى دژ به‌تيرۆر تادێت فراوانتر ده‌بێت، له‌ئه‌مڕۆدا زۆرێك له‌وڵاتان سوربونى خۆيان له‌و بهرهيهدا دوپات ده‌كه‌نه‌وه، كه‌چى به‌داخه‌وه به‌شێوه‌ى پراكتيكى جه‌سته‌ى كوردستان كراوه‌ته شه‌ڕگه و ململانێى جه‌مسه‌ره ناكۆكه‌كانى جيهان".
له كۆتايشدا، هه‌ڵه‌بجه‌ييه‌كان داواى يهكڕيزى لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن و داواشده‌كه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم هاوكارى پێشكه‌ش به هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوبانێ بكات.
هه‌روه‌ها داواش له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن، به‌شێوازى كردارى ومهيدانى، دژايهتى خۆيان بۆ تيرۆريستان بسهلمێننن و چى تر داواكارى ڕه‌واى گه‌لى كورد بۆڕزگارى و هاوڵاتيانى بێ ديفاع نه‌كه‌نه سوتماكى جه‌نگێك كه پاڵه‌وانى ساخته‌ى زۆرن.
چه‌ند ڕۆژێكه له‌هێرشێكى پێچه‌وانه‌دا، چه‌كدارانى داعش له‌به‌ره‌ى سورياوه په‌لامارى هه‌رێمى كوبانێيان داوه و ده‌سته‌ڵاتدارانى ئه‌و هه‌رێمه‌ش، بارى نائاساييان ڕاگه‌ياندووه، و ڕايشى ده‌گه‌يه‌نن، گه‌ر گه‌مارۆ و هێرشى داعش به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌رى ڕودانى كاره‌ساتى مرۆيى زۆر نزيكه.
هـ. ج