مامۆستايانى هه‌ڵه‌بجه، بايكۆتى ده‌وامى خوێندنيان كرد و ده‌وامى خوێندن ڕاگيرا.
به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕينى ناڕه‌زايى، له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنى موچه‌كانيان، ڕێژه‌يه‌كى به‌رچاو له‌مامۆستايانى هه‌ڵه‌بجه بايكۆتى وانه وتنه‌وه‌يان كرد‌و به‌شێكى زۆريش له قوتابيانه‌كان ده‌وامى خوێندنيان ڕاگرت.
ئاكار محمد قوتابى قۆناغى ئاماده‌يى، كه ئه‌مڕۆ ده‌وامى خوێندنى قوتابخانه‌كه‌يان ڕاگيرا، به‌بزاڤـ پرێسى وت،" ئێمه خه‌ريكى وانه خوێندن بوين، له‌پڕ قوتابيه‌ك هات وتى يارى ده‌ده‌رى به‌ڕێوبه‌ر ده‌ڵێت بڕۆنه‌وه".
ده‌شڵێت،" قوتابيان به‌شێكيان ڕؤشتنه‌وه و منيش چوم بۆ ئيداره، مامۆستاى لێنه‌بوو، يارى ده‌ده‌رى به‌ڕێوبه‌رىيش وتى، مامۆستاى لێ نه‌ماوه ئيتر كێ ده‌رستان پێ بڵێت".
له‌ئێستادا، به‌مه‌به‌ستى گه‌ياندنى ناڕه‌زايه‌نتييه‌كانيان، مامۆستايان به‌ره‌و بيناى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى په‌روه‌رده بڕێ كه‌وتوون.
به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كان ژماره‌ى مامۆستايانى ئاماده‌بوو زياتره له 350 مامۆستا و ڕايشى ده‌گه‌يه‌نن، تا ئه‌و كاته‌ى موچه وه‌رده‌گرن، ناگه‌ڕنه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن.
هـ ج