21/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵه‌بجه... له دوو شوێن گردبونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت
له‌ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، له دوو جێگه‌ى جياواز و بۆ دومهبهست جياواز، گردبونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ يه‌ك شه‌ممه 21-9 له شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيد، به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕينى ناڕه‌زايى له‌مه‌ڕ دواكه‌وتنى موچه‌كانيان، مامۆستايانى ئه‌و سنوره بايكۆتى هۆڵه‌كانى خوێنديان كردوه وله‌به‌رده‌م به‌ڕێوبه‌رايه‌تى په‌روه‌رده ده‌ستيان به‌گردبونه‌وه كردوه.
له‌لايه‌كى تره‌وه، چالاكونانى مه‌ده‌نى به‌مه‌به‌ستى ئيدانه كردنى هێرشه‌كانى "داعش" بۆ سه‌ر كوبانێ، له‌به‌رده‌م شاره‌وانى ئه‌و شاره هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانى گردبونهوهيهكى ناڕه‌زايى.
به‌پێى زانيارييه‌كان، ئه‌و گردبونهوهيه كاتژمێر 10ى ئه‌مڕۆ ده‌ست پێده‌كات.
هـ .ج