21/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
شکستی مارکسیزم لە هەموو جیهاندا بە درۆ دەرچوونی تیۆرەکەی
بۆ هه‌ر ڕووداوێك كه‌ڕووده‌دات ئێمه‌ى موسوڵمان سوپاس بۆ خوا خوێندنه‌وه‌و ته‌فسيرێكى ئيسلاميمان هه‌يه بۆى- وهناسينى دوژمنه‌كانمان هه‌نگاوى يه‌كه‌مه بۆ به‌ره‌نگارى بوونه‌وه‌يان و پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ى فێڵ و پيلانيان...
ماركسيه‌ت ده‌درێته پاڵ كارل ماركس كهئهڵمانيه بهيارمهتى فريدريك انجلز بنچينه‌ی مهنفێستیان نوسیه‌وه و ڕاڤه‌ی ماده‌ی کۆنیان کرد‌و باسیان له مێژووی ماده ده‌که‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای دلیکتیك، كه له چه‌ند بيرۆكه‌يه‌ك وه‌رگيراوه له گرنگترينيان بيرۆكه‌ى دارووينه كه ده‌ڵێت: خانه زيندوهكان به زنجيرهگۆڕانكاريهكدا ڕۆيشتون كه كۆتاييهكهی به مرۆڤ هاتووه وه ئه‌م گۆڕانكارييهش شتێكى چه‌سپیوه‌و نه‌گۆڕه‌و دێته دی هه‌میشه... بيرۆكه‌ى دووه‌م كه ماركس بنچينهى بير‌ى كۆمۆنيستى له‌سه‌ر دامه‌زراندوه فه‌لسه‌فه‌ى ئایدیالی ئه‌ڵمانيه كه به‌ناوبانگترينيان تیۆر(النقيض)ى فيلهسوف هيگڵ بوو، هه‌رچه‌ند ئه‌م فيلهسوفه تیۆر له بواری زانستی لۆژیكدا.. دانا، به‌ڵام ماركس هاتوو په‌يڕه‌ووى كرد له سهرواقع وهووتى خه‌ڵك له ململانێدايه وه ژيانيش له ململانێدايه وه بنچينهى ئه‌م ململانێيهش بريتيه له ئابوورى- گه‌ڕان به‌دواى نان و ئاودا -
له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه وه حهتميهكهى كه له دارووينى وه‌رگرت مێژووى مرۆڤاييهتى دابه‌ش كرد بۆ پێنچ قۆناغ که‌ئه‌مانه‌ن.....
يه‌كه‌م قۆناغ: قۆناغى کۆمۆنی سه‌ره‌تايی (پاش ئه‌وزنجیره گۆڕانكاريهى كه به‌سه‌ر خانه زيندوهكاندا هاتوه وه له کۆتاییدا مرۆڤ دروست بوه) ئه‌م مرۆڤه ژيانێكى ئاژه‌ڵى ڕه‌هایی ژياوه له دارستانه‌كاندا.
دووه‌م قۆناغ:قۆناغى كۆێلايهتى(الرق،به‌نده‌کان) :هه‌بوونى كۆمه‌ڵێكى كه‌م و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات که توانیویانه باقى خه‌ڵكه‌كه‌ى تربکه‌ن به به‌نده‌و بیانچه‌وسێننه‌وه.
سێه‌م قۆناغ:قۆناغى دهرهبهگايهتى(الاقطاع،فیوداڵی): له‌م قۆناغه‌دا ده‌ره‌به‌گه‌کان خاوه‌نی زهويیهكی زۆر بوون وه خاوه‌نی ئه‌و که‌سانه‌ش بون که له‌ناو زه‌ویه‌کاندا ژیانیان ده‌برده سه‌ر.
قۆناغى چواره‌م:قۆناغىسهرمايهدارى(کاپیتالی)(ئه‌م قۆناغه دروست بوو پاش شۆڕشى پيشه‌سازى وه هاتنه‌كايه‌ى ئامێره يپيشهسازيهكان) ژیان له سه‌رده‌می كشتوكاڵیه‌وه گۆڕا بۆ چاخى پيشه‌سازى نوى...
قۆناغى پێنجه‌م: قۆناغى شوعيهتى كۆتايى(کۆمه‌نیستی) : ژیان له‌لاى ئه‌وان به شوعيهت ده‌ستى پێكردوه و وه به شوعيهتیش كۆتايى دێت وهشوعيهتى كۆتايى ده‌بێت حوكمى سه‌رزه‌وى بكات....
وه ئه‌وه‌ى جێی سه‌رنجه وه‌شایه‌نی لێووردبونهوهو تێڕوانینه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م قۆناغانه له‌لاى شوعيهت، حهتمين وه هه‌ر ده‌بێت ڕوو بدات وه مرۆڤه‌كان هيچ جۆره ويست و ئیڕادهيهكيان نيه وه مێژووى مرۆڤايه‌تى هه‌ر ده‌بێت به‌م قۆناغهنهدابڕوات ئه‌گه‌ر چى مرڤهكانيش پێيان ناخۆش بێت ياخود به‌ره‌نگارى لى بكه‌ن...وه هۆكارى گواستنه‌وه له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكى تر به‌هۆی کاریگه‌ری مادده‌وه‌یه، چونکه له لاىشوعيهت، فكر و ڕه‌ووشت و بيرووباوهڕ و دين- وه هه‌موو شتێكى مرۆڤ به‌هۆی کاریگه‌ری ماده‌وه دێته كايهوهوه هه‌ر كاتێك ئه‌م واقعه مادييه گۆڕانكارى به‌سه‌ر داهات ئه‌وا ژيان و قوناغه‌كانی گۆڕانكارييان به‌سه‌ردا دێت...
بۆ نمونه\
كاتێك كه كشتوكاڵ په‌يدابوو(هاتهكايهوه) مرۆڤايهتتى له قۆناغى شوعيهتى سه‌ره‌تاييه وه چووه ناو قۆناغى كۆێلايهتيهوه وه‌ئه‌م گۆڕانكارييهش حه‌تمى و جهبريى بوو ده‌سه‌ڵاتى كه‌سى تێدا نه‌بوو- وه به‌هه‌ممان شێوه‌ش كاتێك كهلو په‌لى كشتووكاڵى پهيدابووجيهان قۆناغى كۆێلايهتى به جێهێشت و چوه ناو‌و قۆناغى دهرهبهگاييهتيهوه كاتێك كهلو په‌لى پيشه‌سازى په‌يدابوو وه دۆزراييهوه مێژوو ڕووى كرده سهرماييهدارى وه پاشان به هۆى پووچه‌ڵ بوونه‌وه‌و ڕووخانی سه‌رمايه‌دارييه‌وه مێژووى مرۆڤايه‌تى به زۆرى وه به‌شێوه‌یه‌کی حه‌تمى چوه ناو قۆناغى كۆتاييهوه، كه قۆناغى شوعيهتى كۆتاييه(چينى كرێكار)..
هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری: به‌ربه‌ره‌كانێ له نێوان چینی كرێكار‌و سه‌رمايه‌داره‌كان درووست ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و زوڵم و زۆريهى له چينى كرێكار ده‌كرێت له لایه‌ن سهرماييهدارهکانهوه، چینی كرێكاره‌كان شۆڕش ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش هێزى سێیه‌م پهيدادهبيت و به گوێره‌ی منطق الجدلى" الماديه الديالكتيكيه"( ئه‌و گۆڕانكاريهى كه به‌سه‌ر ئابورى و كۆمه‌ڵايه‌تى دا دێت كههۆكارهكهى ماده‌يه) هێزى سێیه‌م پهيدادهبيت که بريتيه له شوعيهتى نوێ به نوێنه‌رايه‌تى دهووڵهتێكى کرێکاری" پڕۆليتارى" ئه‌مه وه‌كو بيردوزه به‌ڵام له واقيعدا به‌شێوه‌یه‌کی تر بوو!!!!
به‌ڵگه‌ی واقعی له‌سه‌ر پوچه‌ڵ بونه‌وه‌ی ئه‌م ڕیبازه
يه‌كه‌م شكست كه به‌سه‌ر حهتميهكاندا هات ئه‌وه بوو كه كارل ماركس واى دانا بوو يه‌كه‌م ووڵات په‌يڕه‌وى شوعيهت ده‌كات بهریتانیايه - واته به‌ریتانیا يه‌كه‌م ووڵات ده‌بێت كه شوعيهت تێيدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت وه هۆكه‌ى ئه‌وه‌بوو چونکه به‌ریتانیا گه‌وره‌ترين وو‌ڵاتى پيشه‌سازيى بوو له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا، باروو دۆخی كرێكاره‌كان له به‌ریتانیادا زۆر خراپ بوو، چينى كرێكار به پياوان و ژنانه‌وه ڕوژانه زياتر له هه‌ژده كاتژمێر كاريان ده‌كرد له ژێر زه‌ویدا له تونێله تاريكه‌كاندا له پێناوى ده‌رهێنان و هه‌ڵكه‌ندنى خه‌ڵووزى به‌ردين كه تاكه
نقوديكى سه‌ره‌كى بوو له‌و كاته‌دا، وه زۆربه‌يان ئه‌مردن به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ مافيكيان هه‌بيت، بۆيه ماركس ووتى كرێكاره‌كان شۆڕش ده‌كه‌ن وه به‌شێوه‌يه‌كى حه‌تمى وه قطعى شوعيهت سهردهكهويت له به‌ریتانیا...
يه‌كه‌م خاڵ كه خواى گه‌وره شوعيهتی بهدرۆهێنايهوه وه بيردۆزه‌كه‌ى پووچ كرده‌وه بۆ جیهان، هه‌مووى ئه‌وه‌بوو كه هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌ریتانیا نه‌بوو به دهووڵهتێكى شوعى وه شوعيهت سهركهووتنى به‌ده‌ست نه‌هێنا، له‌کاتیکدا شوعيهت له ووڵاتێكى كشتووكاڵي وه كوو ڕووسيادا سه‌ركه‌وتنى به ده‌ست هێنا به‌بێ ئه‌وه‌ى كه به قۆناغى سهرمايهداريدا بڕوات که ماركس به قۆناغى حه‌تمى و مێژوویی باسی ده‌کات واته له قۆناغى كشتوكاڵيهوه گوازراوه‌ته‌وه بۆ قۆناغى شوعيهت....
وه درۆى دووه‌م ئه‌وه‌بوو كه شوعيهت له ساڵى 1917 ده دا ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست له ڕووسيا، ده‌بوایه حكومه‌تێكى پڕۆليتارى ( كرێكارى)بێته كايهوه وه کرێکار باڵا ده‌ست بن وه له‌گه‌ل رۆژگاردا ووڵات نه‌مێنیت وه خه‌ڵكى هه‌ر كه‌سه‌و به پێى توانای خۆی کار بکات وه پێداویستی بۆ ئاماده بکرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه ڕوويدا كاتێك لينين پاشان ستالين ده‌سه‌ڵاتى ڕوسيايان گرته ده‌ست وه حوكمى ڕووسيايان كرد به‌ته‌واوی پێچه‌وانه بوو، ڕوسيا دکتاتۆریهتیهکی واى به خۆيه‌وه بينى كه هاوشێوه‌ى نه‌بوو له مێژوودا مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه ڕۆژئاواييه‌كان باسى ده‌كه‌ن له‌باره‌ى مۆسۆلۆنى ياخود هیتله‌ر، چینی كرێكار به‌هيچ
شێوه‌يه‌ك خاوه‌نی هيچ جۆره ده‌سه‌ڵاتێك نه‌بوون به‌ڵكو ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ حیزبى شوعى بوو وه داهاتى ته‌واوى ووڵاته‌كه بۆ ئه‌ندامانى حزب بوو وه به‌شى كرێكاره‌كان ته‌نها چه‌وساندنه‌وه بوو!!
پاشان درۆى سێيه‌م هات کهڕوخانی شوعیه‌ت بوو، له کاتێکدا ده‌بوایه شوعيهت ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا بگرێت و وه تاکه دینی دواڕۆژ بێت وه هیچ وڵاتێك نامێنێت که شوعیه‌ت ئاڵاکه‌ی تێدا نه‌چه‌قێنێت، ئه‌مه نه‌ك ته‌نها ڕوی نه‌دا به‌ڵكوله دوای ستالینهوههر یه‌ك له سکرتێره یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی حزبی شوعی که‌ده‌هاتن ده‌ستکاری ئه‌م ڕێبازه‌یان ده‌کرد به ناوی دوبارهبنیات نانه‌وه(اعاده البناء)
(Nikita Khrushchev1954-1964)
کاتێک خروشوڤ هات هه‌ر له‌ژێر ناوی دوبارهبنیات نانه‌وه پیشکه‌وتنێکی نوێی دانا به‌ناوی به‌یه‌که‌وه ژیانی ئاشتیه‌وه (التعايش السلمي)، کاتیک كه ڕێکكه‌وتنی به‌ست له‌گه‌ل جۆن كه‌نه‌دى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكاى ئه‌و کات له سه‌ر شه‌ڕى سارد!!!... وه شوعيهت دڵنيا بوو كه ناتوانێت ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر جيهاندا بگرێت.
له‌و خاڵه‌نه‌ی كه‌له‌م باسه ده‌هێنرێته‌وه ئه‌وه‌يه: كاتێك كه بانگه‌وازى شێخ محمدى كورى عبدالوهاب ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له‌سه‌ر ده‌ستى چه‌ند گه‌نجانێك له ناوچه‌ى هجر له
سعودييه زيندو كرايه‌وه و پاشان جيشى تهوحيديان دروست كرد له ئامانجه‌كانيان به‌هێزکردنی شه‌ريعه‌تى ئیسلام بوو- ڕۆژنامه‌ى البرافد كه ڕۆژنامه‌يه‌كى ڕوسى بوو باس له‌م بزوتنه‌وه‌يه ده‌كاتوه ده‌ڵێت: كاريگه‌رى شوعيهت گه‌يشتۆته ناوه‌ڕاستى سه‌حراى دوورگه‌ى عه‌ره‌بى وا ده‌بينين له هجر بانگه‌وازكاران شۆڕش ده‌كه‌ن بۆ په‌يڕه‌وكردنى ڕێبازى شوعيهت"- ئه‌وه‌ى ئه‌م رۆژنامه‌یه نوسی بوی ئه‌قڵ وه‌ری ناگرێت به‌ڵام لای ئه‌مان به‌م شێوه‌يه‌يه هه‌موو شتێك له مێژوودا ئه‌صل وقانون تێيدا ئه‌و قانونهيه كه ماركس دايناوه!!
هه‌روه‌كوو خواى گه‌وره ده‌رباره‌ى ئه‌م زاڵمانه ده‌فه‌رمووێت{ مَا أَشْهَدْتُهُمْ خَلْقَ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ وَلا خَلْقَ أَنفُسِهِمْ وَمَا كُنتُ مُتَّخِذَ الْمُضِلِّينَ عَضُداً}، الکهف/51. واته نه ئیبليس و وه نه نه‌وه‌کانی نه ئه‌مانه‌ش ئاماده نه‌بوون له درووست كردنى ئاسمان و زهويهكاندا وه ئاگادارنه‌بون و پرس وڕاشيان پێ نه كراوه وه له‌مه‌ش كه‌متر ئاگادارى دروست كردنى نه فسى خۆشيان نه‌بوون: ئه‌ى چۆن و به‌چ حه‌قێك به‌بێ هيچ بنه‌مايه‌كى زانستی ئه م قۆناغانه ناو ده‌به‌ن به شتێكى حهتمي و جه‌برى، هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ى كه خۆيان ئاماده‌ى گۆڕانكاريهكه بوبن وا به‌دڵنيايه‌وه ناويان ناوه گوڕانكارى حه‌تمى و جه‌برى- ده‌بێت باباى موسوڵمان بزانێت كه ئه‌م ڕێبازه دژی هه‌موو په‌یامه ئاسمانیه‌کانه كه خواى گه‌وره بۆ پێغهمبهرهكانى ناردوه.
شوعیه‌ت وهه‌وڵی بنیات نانه‌وه پاش خروشوڤ ويستى خواى گه‌وره وابووتهرازوو پێوانه‌كان پێچه‌وانه بوونه‌وه وه برجنيڤ هات1964-1982)
Leonid (Brezhnev، وه پاش ئهويشَ ميخائيل گۆرباتشوڤ هات(Mikhail Gorbachev 1985-1991) ،
تێبينى ئه‌وه‌يان كرد كه شوعيهت له‌ناوه‌وه به‌ره‌وه ڕووخان دهڕروات وه گه‌وره‌ترين هۆكارى ڕووخانيش بریتی بو له باوه‌ڕ نه بون به خوا و به دین، وه بانگه‌وازى کردن بۆبێ باوه‌رى وه خه‌ڵك په‌روه‌رده كردن له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕی. بۆیه ئه‌مانیش به‌ناوی دوباره بنیات نانه‌وه(اعاده البناء) شوعیهتیان گۆڕی له ئه‌لفه‌وه تا یاء، ئه‌وه‌بوو سه‌يرترين شت له دنيادا كه مێژوو تۆمارى كردبێ ده‌بینین سه‌رۆكى گه‌وره‌ترين وو‌ڵاتى شوعيهت (يه‌كێتی سۆڤيه‌ت) له دنيادا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت به‌هۆى تێپه‌ڕبوونى 1000 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنى که‌نیسه‌ى كاثۆلۆكى، وهلهئهوهش سه‌يرتر چونی گۆرباتشۆڤ بوو بۆ
فاتيكان بۆ زيارهتى پاپا!! ده‌بێت له‌مه سه‌يرتر هه‌بێت كه ئه‌م رێبازه وه سه‌رانى و شوێنكهوتوهكانيشى ته‌نها ناوبردنى دينيان پێ شتێكى دواكه‌وتوه، دين هه‌روه‌كو كارل ماركس ده‌ڵێت سهرخۆشكهرى گه‌لانه - هه‌روه‌ها ده‌ڵێن دين شتێكه كه ده‌ره‌به‌گه‌كان و پاشا‌كان و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان وزوردارهكان دروستيان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لانى پێ بێهۆش بكه‌ن وه دنياكهيان بخۆن وه به‌ڵێنيان پێ بده‌ن به پاداشت وه‌رگرتنه‌وه له‌رۆژى دواى، وه ئه‌مه‌ش راستيهكى چه‌سپاوه له پياوانى
کتێبی .. ڕێرەوێك بۆ خۆناسین .. نوسینی ماکوان کەریم