وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان واده‌ی دابه‌شكردنی وموچه‌ی مامۆستایان وفه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند ڕۆژى سێشه‌ممه ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنى موچه‌كانيان.
كه‌ناڵی NRT له زاری رێباز محه‌ممه‌د حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه رۆژی سێشه‌ممه 23ی ئه‌یلول 2014، موچه‌ی مانگی ته‌مموزی مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت.
به‌هۆى دواكه‌وتنى موچه‌ى مانگى ته‌موزه‌وه،به‌شێك مامۆستايان چه‌ند ڕۆژێكه بايكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندنيان كردووه و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆى ڕاوه‌ستانى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ى به‌شێك له قوتابخانه‌كان.
هـ.ج