سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، گه‌يشته شارى سلێمانى وبهسهردانێكيش، چولاى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى يه‌كێتى نيشتيمان و دواتريش له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتيدا كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ، حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، به‌سه‌ردانێك گه‌يشته شارى سلێمانى و، له‌وێشه‌وه به‌ره‌و لاى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى يه‌كێتى نيشتيمانى به‌ڕێكه‌وت، ئه‌ندامێكى باڵاى ئه‌و حيزبهش، مه‌به‌ستى سهردانىكهى عه‌بادى ئاشكراده‌كات.
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی ڕايگه‌ياندوه،" به‌ده‌ر له سه‌ردانكردنی جه‌نابی مام جه‌لال، ره‌نگه حه‌یده‌ر عه‌بادی هاتبێت بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق و به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری یه‌كێتی بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی بكات".
له‌لايه‌كى تريشه‌وه قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی به خه‌ندانی راگه‌یاندوه ،"حه‌یده‌ر عه‌بادی دوای بینینی جه‌نابی مام جه‌لال له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه".