18/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
زانست له نێوان كوته‌كی رۆشنبیر‌و قه‌ڵه‌می جه‌للاددا
ئه‌مه‌ی به‌رده‌ستان ئه‌و كورتیله راگۆرینهوهیه له‌ته‌ك دكتۆر عادل باخه‌وان گرێمانداو پێشتر به‌ڵێنم دا بۆتانی بنێرم، تكایه‌كی برایانه به حه‌وسه‌ڵه‌وه هه‌مووی بخوێننه‌وه و هه‌ر تێبینی و پێشنیار‌و گله‌ییه‌ك هه‌بوو بیفه‌رموون بۆ جاره‌كانی داهاتوو كه‌م كه‌م خه‌می لێ ده‌خۆین، به‌ڵام پێشم خۆش نیه كه‌سێك به نیوه‌چڵی بیخوێنێته‌وه‌و دوایش وا حوكمی نوسینه‌كه بدات گوایه هه‌مووی سه‌رنج داوه و لێی راماوه!، له هه‌مووی گرنگتر ئومێده‌وارم ئه‌م دواندنه سه‌ره‌تای راگۆرینهوهو گفتۆگۆیه‌كی دڵسۆزانه‌ی دوو قۆڵیمان بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، بۆیه تكا ده‌كه‌م قسه‌ی سارد‌و ناخۆش مه‌نوسن له‌ته‌ك حورمه‌ت و حۆشهویستیم بۆ هه‌موو لایه‌ك .
عبدالرحمن محمدعارف : دۆستێك باسی كرد له‌و كۆره‌دا(ئیسلامی سیاسی له كوردستان) كه زۆرینه‌ی زۆریان عه‌لمانی بوون وتراوه فڵان هه‌ر (ئیسلامییه‌كه)ی جارانه‌و به زاراوه فه‌ره‌نسیه‌كان قسان ده‌كات!.. نازانم ئه‌م تهقیمهیان تا كوێ راسته، خۆ ئه‌وانیش به سوجده‌وه ناوچاویان نه‌چووه هه‌تا بێژم به دوعای ئه‌وان بێت !!!.
عادل باخه‌وان : برای ئه‌زیزم مامۆستا عبدالرحمن. سوپاس بۆ کۆمێنته‌که‌تان. به‌ڕێزتان مامۆستای زانکۆن و تێده‌گه‌ن له‌وه‌ی که چرکه‌ساتی توێژینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی له‌سه‌ر بابه‌تێک ڕێگانادات که که‌سی توێژه‌ر به ئاره‌زوی خۆی یاری به بابه‌ته‌که‌ی بکات. توێژینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی له‌سه‌ر بابه‌تێک بریتیه له به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌ی بێلایه‌ن و بابه‌تیانه له‌سه‌ر خودی ئه‌و بابه‌ته. من له‌م کۆڕه‌دا تێگه‌شتم له‌وه‌ی که به‌شێکی زۆر له‌و شته‌ی که پێیده‌وترێت "ڕۆشنبیری کوردی" مه‌عریفه‌ی بابه‌تی ناوێت، به‌ڵکو هه‌ڵوێستی ئایدۆلۆژی له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان ده‌وێت و ده‌یه‌وێت که‌سی توێژه‌ر کوتهکوهشێنبێت نه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌ری مه‌عریفه‌ی بابه‌تی. بێگومان ئه‌مه‌ش بۆ که‌سێک که له بواری زانست‌دا کاربکات هێڵێکی سوره و نابێت ببه‌زێنرێت. کاتێک من ئه‌م هێڵه نابه‌زێنم، ئیدی ئه‌م ئهکتیڤیستهی که ناوی له‌خۆی ناوه ڕۆشنبیر به ئاسانی کۆمه‌ڵێک حوکمت بۆ ده‌رده‌کات. ئه‌و ده‌یه‌وێت من بڵێم هیچ جیاوازیه‌ك له‌نێوان داعش و یه‌کگرتوودا نیه، له‌کاتێکدا دنیایه‌ك جیاوازی نه‌ك هه‌ر له‌نێوان داعش و یه‌کگرتوودا، به‌ڵکو له‌نێوان داعش و ئهلقاعیدهشدا هه‌یه. ئه‌م ڕۆشنبیره سۆڤێتیه کلاسیکیه ئێکسپایه‌رانه، ده‌یانه‌وێت واقیع وه‌ك ئه‌وه‌ی که ده‌یانه‌وێت ببینن، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه. رێزی تایبه‌تم بفه‌رمون.
عبدالرحمن محمدعارف : برای خۆم كاك دكتۆر عادل ئه‌حمه‌د عوبه‌ید: ئه‌وه‌ش داهێنانێكی نوێیه له‌لایه‌ن (رۆشنبیران)ه‌وه كه كوته‌ك بگرنه ده‌ست و قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان بده‌نه ده‌ست جه‌للاد و جه‌رده سیاسیه‌كان!،ئه‌وه‌ش تازه‌گه‌رییه كه قبوڵی ئه‌وه بكه‌ن كوته‌ك و كێبڵی ئه‌وان حوكم و حه‌رب بێت به‌سه‌ر (قه‌ڵه‌می ده‌ست) و(قه‌ڵه‌می ئه‌ژنۆ)یانه‌وه!، نه‌ك ههرقبوڵی ئه‌م دیاردهیانهیان كردووه به‌ڵكو شانازیشی پێوه بكه‌ن!، بۆیه پێویسته ئه‌وانه خه‌ڵات بكرێن له‌سه‌ر ئه‌وه نا كه تازه و تازهخانهكیان راست كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌توانن بێ ته‌ریق بوونه‌وه ناخ و ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی قه‌ڵه‌م فرۆشیی و كوته‌ك كڕینیان ئاشكرا بكه‌ن و نه‌یشارنه‌وه!،جا سه‌رنج بده چ قیامه‌تێكی هه‌م (بیر) و هه‌م (بازوو)ه و چ لێقهومانێك و كهتنگهلێك دێته ئاراوه بۆ ئێستا و سبه‌ینێی ئه‌و خه‌ڵكه داماوه‌ی چاوهرووانن كوران و كچانیان لای ئه‌وانه په‌روه‌رده بن و مرۆڤێكی ره‌شید و ره‌نجبه‌ر ده‌رچن بۆخۆیان و گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان
عادل باخه‌وان : برام مامۆستا عبدالرحمن، به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه‌دا زۆر شت بێ‌نرخ کراوه، یه‌کێك له‌وانه زانسته. به‌بیرمدێت، چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا له قوتابخانه‌ی خوێندنی باڵای زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی پاریس، له بابه‌تێکدا سیفه‌تی "دیکتاتۆر"م بۆ ابسکردنی سه‌دام حوسه‌ین به‌کارهێنابو، ئه‌و سێ پرۆفیسۆره‌ی که موناقه‌شه‌ی بابه‌ته‌که‌یان ده‌کرد، چه‌ندین پرسیاریان لێکردم له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی زانستیی سیفه‌تی دیکتاتۆر بۆ سه‌دام حوسه‌ین !!! به‌داخه‌وه، له وڵاتی ئێمه‌دا، هه‌مو چه‌مکه‌کان، میتۆده‌کان، تیۆریه‌کان تێکهڵبهیهکتری ده‌کرێن! هه‌مو شتێک له وڵاتی ئێمه‌دا ئاڵۆزه، ته‌نانه‌ت بونیشمان وه‌ك کورد، کوردبونیش خۆی له خۆیدا پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆزه ! له‌نێو ئه‌م ئاڵۆزیه‌دا، زۆر زه‌حمه‌ته که‌سێك بتوانێت مه‌سافه له‌نێوان خۆی و واقیعدا وه‌ربگرێت بۆئه‌وه‌ی شته‌کان وه‌ك ئه‌وه‌ی که هه‌یه ببینێت.
عبدالرحمن محمد عارف : كاك باخه‌وانی دكتۆر : زۆرجار پێم ده‌ڵێن بۆچی نارۆیت دكتۆراكه‌ت ته‌واو بكه‌یت و هه‌روا به ماسته‌رێك سه‌رت لێ ناوه‌ته‌وه؟،منیش وتومه : كه هێزی دڵم نیه برۆم خۆم بنێمه قوڕی داهاتوویه‌كی نادیار!، له‌به‌رئه‌وه‌ی تهموحی سه‌ركه‌وتن و برینی پلیكانه زانستی و ماریفی و ئیداریه‌كانیان تێدا كوشتووین(دیاره ئێمه و مانانم زۆرتر مه‌به‌سته و ئه‌وانه‌شمان كه هه‌ندێك چاومان كراوه‌ته‌وه له هیدایه‌تی خودا‌و پاشان هاروهاجی خۆمانه)، قاتیلی عه‌مدی ئه‌و كوشتارگهیهش زانكۆكانی كوردستانه!.سه‌دان نمونه له‌و (كوژراوانه) هه‌یه كه زانكۆ و خاوه‌ن پێشگره (داله‌كان) به ئافه‌رین و (ئاده‌یی) نهخوێنهرهكانی حیزب ته‌نگاویان ده‌كه‌ن تا نه‌بنه خاوه‌نی ئیمزایه‌ك مه‌گه‌ر به‌ناچاری. خۆم له زانكۆیه‌كی كوردستانی ماوه‌ی سێ ساڵ و هه‌شت مانگ به دوای دوو توێژینه‌وه‌ی خۆمه‌وه بووم هه‌تا ئاكامێكم ده‌سكه‌وت و وه‌ڵامم ده‌ست كه‌وته‌وه، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی (سه‌رۆك عه‌شره‌تێك) داوام كرد لێیان كه به‌خێری خۆی پێیان بڵێت ته‌نها ته‌رمی توێژینه‌وه‌كانم ده‌وێت ئه‌گه‌ر مردوون ؟!، ئه‌گه‌ر زیندووشن بمهنهوه با تۆبه بكه‌م جارێكی تر بیر له توێژینه‌وه نه‌كه‌مه‌وه بۆ زانكۆكانی هه‌رێم!، هه‌ر بۆیه ئێستا هه‌رچی نوسینم هه‌یه فیكری بێت یان ئوسوڵیی یان ..یان .... قوڵپی ده‌كه‌مه‌وه ناو رووباری فهیسبووكهوه و (چاكه بكه‌و بیده به ئاودا)م كردووه‌ته مه‌زهه‌بی ئه‌م قۆناغه!، له‌وه باشتره له زانكۆ مه‌رگیان ببینیم و شه‌فاعه‌ت و فوغانی ده‌روون و ده‌نگیشم هیچ نه‌خوات و فریایایان نه‌كه‌وێت. لێره‌وه منیش جارجاره لێم ده‌بێته گرێیه‌ك كه ئایا مه‌ترسی (دالی) دكتۆر زۆرتره یان (دالی) دیكتاتۆر؟!، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و نوسینه خوڕكراوانم بۆ نێو فه‌یسبووك چاپ بكرێن نزیكه‌ی ده 10كتێب ده‌بن . ئاخیری خێر بێت و گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌وفیقی خودا‌و ته‌مه‌ن به‌رده‌وام بێت نه‌یه‌ڵین قه‌ڵه‌مه‌كانمان كۆیله بكرێن و دوایش به تۆمه‌تی (تیرۆر)و(تێكدان) و(داعشاندن) له گۆراستانێكدا شاره‌وانی بیاننێژێت. له‌گه‌ڵ حورمه‌تی زۆرم بۆتان
عادل باخه‌وان : برام مامۆستا عبدالرحمن، من له ساڵێکدا به‌لای که‌مه‌وه دو جار دێمه‌وه بۆ کوردستان و له نزیکه‌وه قه‌یرانه‌کانی ئه‌م وڵاته ده‌بینم. به‌ڵام پێموایه یه‌کێك له قه‌یرانه هه‌ره گه‌وره‌کانی ئه‌و شتانه‌یه که پێیانده‌وترێت "زانکۆ"، له به‌شێکی زۆری دنیادا، زانکۆ مه‌ڵبه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌یه، له کوردستاندا، زانکۆ ده‌توانێت هه‌مو شتێک به‌رهه‌مبێنێت ته‌نیا مه‌عریفه نه‌بێت. له نزیکه‌وه ئاگام له سیسمی خوێندن و ده‌رسوتنه‌وه و ململانێی پێگه‌کان هه‌یه، ده‌زانم چی ده‌گوزه‌رێت. به‌داخه‌وه !
عبدالرحمن محمد عارف : دكتۆر .... به ئاگابوونی منیش و تۆش و ئه‌وو ئه‌وانیش له باری بێ باریی زانكۆكان و هه‌ڵگرتنی باره زه‌ل و ته‌لی بارگاویی به هه‌موو ته‌وژمێكی ناكوردستانی و ناخۆماڵی له‌لایه‌ن (رۆشنبیرانه‌وه) به‌س نیه بۆ كۆتایی هاتنی ئه‌ركمان، ئه‌م ئه‌ركداری و ئهمهكدارییهمان له رووی بهزانكۆیی كردن و خانه‌دان كردنی عهقڵخانهكان له هه‌مووی قورستره !،ئه‌م قورسیه‌ش له‌وه‌وه شه‌رعیه‌تی وه‌رگرتووه كه‌ده‌بینن گرفته‌كان چه‌ندێ زۆر‌و گه‌وره‌یه، له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م به ساراو ساردكردنه‌وه‌و (سه‌ربڕین)ی گرفته‌كان زۆرتر‌و گه‌وره‌تره، ئه‌وانی (ده‌ره‌كی و نامۆ به زانكۆ و ماریفهخانهكان) نه ئه‌وه‌یه واقیعێكی تازه‌ی ده‌ره‌كی ناكوردستانی سه‌ركه‌وتوو گونجاو له گه‌ڵ باری مێژوویی و سیمای ئینتیمای قووڵی ئایینی و رێكهوتوو له‌ته‌ك نه‌ریت و زمان و سروشت و حه‌زه نه‌ته‌وه‌ییه جوانهكاماندا بێنن بۆمان، نه ئه‌وه‌یه بتوانن و بیانه‌وێت واقیعی ئێستایی فیكریی و فیعلیی كوردانه‌و ئینسانانهو ئیسلامیانهمان زیندوو بكه‌نه‌وه‌و له رێگه‌ی سیستمێكی دوور له خۆپه‌رستی و ناوچهخوازیی و بنه‌ماڵه ئاغایی و حیزب كوێخاییدا هه‌مومان له سایه‌یدا ئۆخه‌یه‌ك بێته‌وه به گیانمادا. برای خۆم : ئه‌وه‌نده‌ی عهقلم بڕبكات زۆرێك رێگاچاره هه‌یه بۆ ده‌رچوون له‌تاریكایی زانكۆكان و له‌تارمایی به‌ناو مامۆستا‌و ئاراستهوانانی سه‌پێنراو به‌سه‌ر جیهانی فیكر‌و زانست و بزاڤدا. له‌وانه ته‌رك و ته‌ولا بوونه له (پێوه‌ره بچوكه‌كان) و پاپهندییه ته‌سك و كۆڵانیهكان، پاشان ده‌ست گرتن به (پێوه‌ره باڵا) و نه‌گۆرو مونسهجیمهكان له‌ته‌ك زه‌مان و مه‌كان و ئیتساندا هه‌رچه‌نده ئه‌و سیانه بگۆرێت و هه‌میشه لهشڵهقاندا بێت. خه‌ڵكی زانكۆیی و نازانكۆیی یان ترسی خودا یان ترسی یاسا یان ترس له هه‌ردووكیان كه‌هه‌ر یه‌كێك له‌وانه سزا‌و سوپاسی هه‌یه له توانایدا هه‌یه خه‌ڵك موسته‌قیم و موسته‌قیل له تهوزمه نازانستی و ناعهقڵیهكان بكات و موبدیعیان بكات، لای ئێمه‌ش و له‌ناو جیهانه شێواوه‌كه‌ی زانكۆ‌و ماڵه ماریفیهكاندا نه ترسی خودا و نه ترسی یاسا باڵه ده‌سته !! بۆ كوێ برۆین !؟ . دواتر بۆ داهاتوو به پێی توانا به خزمه‌تت ده‌گه‌مه‌وه بۆ گفتۆگۆیه‌ك كه‌هه‌ندێك قوڵ و پان تر بێت ان شا‌ء الله .