چاپى نوێى دراوى عێراقى ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌... 50 هه‌زاريشى تێدايه‌
18/09/2014 نوسەر: bzavpress

چاپى نوێى دراوى عێراقى ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌... 50 هه‌زاريشى تێدايه‌


دواى هێنانى گۆڕانكارى به‌سه‌ر دراوى 10 هه‌زاريدا،   بڕیار وایە  5 هەزاری  و 25 هەزاری و 50 هەزار دیناری تازەش بخرێتە بازاڕەوە. 

حەسەن بەیاتی ئەندامی  لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكراكردوه‌ ،"بانكی ناوەندی عێراق پارەی 5 هەزار دیناری و 25 هەزار دیناری تازە چاپ دەكات". 

ڕونيشى كرده‌وه‌،" پاش دەركردنی 10 هەزاری تازە، بڕیارە 5 هەزار و 25 هەزاری تازەش بخاتە بازاڕ كە ئەو دوو جۆرە پارەیەش لە رووی ئەمنی زۆر پارێزراو دەبن لە ئەنجامدانی ساختەكاری".

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی وتوه‌، لە ماوەی داهاتوودا بانكی ناوەندی عێراق پارەی جۆری 50 هەزاریش بۆ پاڵپشتی سیاسەتی دراو دەخاتە بازاڕەكانەوە.

با‌نكی‌ ناوەندی عێراق رۆژی  11/9/2014، بە شێوەیەكی فەرمی  پارەی‌ نوێی 10 هەزار دیناری‌ عێراقی خستە بازاڕەوە.