له‌دواين لێدوانيدا له‌باره‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه موچه‌يان وه‌رنه‌گرتوه، وه‌زيرى دارايى حكومه‌تى هه‌رێم، ڕايدهگهيهنێت، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاندا له‌هه‌وڵی دابینكردنی بڕه پارهیهكداین بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی هێشتا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
ڕێباز محمه‌د به سايتى KNNC سه‌ر بهحيزبهكهى ڕاگه‌ياندوه ،"ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه دابین بكرێت، ئه‌وكاته هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌رله (5 / 10 / 2014) جه‌ژن موچه‌كانیان بۆ دابین بكرێت".
وتيشى ،"ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی وه‌زاره‌تی داراییدا كه موچه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه دوای سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان، موچه‌یان پێده‌درێت".
به‌هۆى ئه‌و قه‌يرانانه‌ى ڕ‌وى له‌هه‌رێم كردووه چه‌ندين مانگه موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان دواده‌كه‌وێت، وتائێستاش چه‌ند وه‌زاره‌تێك موچه‌ى مانگى 7 وه‌رنه‌گرتووه.