محەمەدی حاجی مەحمود: پێویستمان بەیەكریزی نێو ماڵی كورد هەیە
08/07/2013 نوسەر: bzavpress

محەمەدی حاجی مەحمود: پێویستمان بەیەكریزی نێو ماڵی كورد هەیە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2013/7/8، لەتەلاری پەرلەمان د.ئەرسەلان بایز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیكرد لە محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان.
لەدیادرێكداسەرۆكی پەرلەمان سوپاسی حزبی سۆسیالیستی كرد كە لەرێگای نوێنەرەكانیان لەپەرلەمان هەمیشە پشتیوانی ئەوەبوون پرسەكان ئاشتیانەو دور لەتوندوتیژی چارەسەر ببن.

لەبەرامبەردا محمەدی حاجی مەحمود، رایگەیاند:  پەرلەمانی كوردستان   دامەزراوەویەكی شەرعی‌و گرنگی هەرێمە، پێویستە هەمووان دەستی پێوە بگرین.

وتیشی: ئەركی سەرۆكی پەرلەمان‌و پەرلەمان ئەركێكی قورسەو پێویستە وەك هەمیشە دان بەخۆداگربن.

روونیشكردەوە: ئەو قۆناغەی ئێستا لەپێش میللەتەكەمانە، پێویستی بەیەكریزی نێو مالی كورد هەیە، بۆیە پێویستە  خۆمان بۆ هەموو ئەگەرەكان ئامادەبكەین.

لە كۆتایشدا، سكرتێری حزبی سۆسیالیست پشتیوانی خۆشی بۆ  سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان‌و پەرلەمان لە بەرێوەبردنی ئەركەكانیدا دوپاتكردەوە.


س.pukmedia