له‌ميانه‌ى به‌شدارى كردنيدا، له‌كۆنگره‌ى پاریس بۆ روبەڕوبونەوەی چەکدارانی داعش، سه‌رۆك كۆمارى عێراق ، هۆشدارى ده‌داته جيهان وڕايشى ده‌گه‌يه‌نێت، داعش هيچ پێوهرێكيشى نييه بۆ كوشتنن.
فوئاد مه‌عصوم، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، لهوتارێكيدا كه‌له پاريسى پايته‌ختى فه‌ره‌نسا بۆ ئاماده‌بوانى كۆنگره‌ى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى داعش، خوێنديه‌وه ڕايگه‌ياند ،" دەوڵەتە ئیسلامیەکە سەرەتایەکی مەترسیدارەو ئەو دەوڵەتە سەرەتایەکە بۆ گەیشتن بە هەمو جیهان".
وتيشى ،"لە ماوەی رابردودا لە دروستکردنی حکومەتێکی نیشتمانی سەرکەوتوبوین و جگە لەوەش سوپاسی هاوکاریەکانی جیهانی کرد بۆ هێزی پیشمەرگە".
ئه‌و به‌رپرسه باڵايه‌ى عێراق، هۆشدارى له‌باره‌ى تواناى گروپه تيرۆرستيهكانهوه داوه‌ته جيهان وده‌ڵێت ،"گروپە تیرۆرستیەکان تەکەنۆلۆژیای پێشکەوتویان لەبەردەستەو بەوەش دەتوانن توندیژی بڵاو بکەنەوە".
مه‌عصوم له‌باره‌ى ديل وبارمته كانى لاي"داعش"يشه‌وه، ده‌ڵێت ،"سەدان هەزار کەس نەیانتوانیوە خۆیان رزگار بکەن و لای داعش ماونەتەوەو داعش‌یش وەک بارمتە مامەڵەیان پێوە دەکات".
ناوبراو ئاماژه‌شى به‌وه كردوه،" اعش کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە و هیچ پێوەرێکیشی نیە بۆ کوشتن، لە عێراقیش هەمو پێکهاتەکانی کردوەتە ئامانج".