ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان، له‌باره‌ى كێشه‌كانى نێ,ان يه‌كێتى وگۆڕانه‌وه له‌سه‌ر پارێزگاى سلێمانى ده‌دوێت و ڕايده‌گه‌يه‌نێت، هەرکام لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی لە نێو ئیدارەی پارێزگای سلێمانیدا نەبن، ئەوا سەقامگیری نایەتە ئاراوە و ئاشكراشى كردوه، له‌ئه‌گه‌رى هه‌ڵبژاردنى كانديدا، ئه‌وان ده‌نگ به گۆڕان ده‌ده‌ن.
بروسك نورى ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی، ڕايده‌گه‌يه‌نێت ،"هەرکام لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی لە نێو ئیدارەی پارێزگای سلێمانیدا نەبن، ئەوا سەقامگیری نایەتە ئاراوە و لە وەها دۆخێکیشدا گرنگە کە ئارامی و سەقامگیری لە هەر ناوچەیەکی کوردستان بەرجەستە ببێ".
ده‌شڵێت ،" "ئێمە لەگەڵ ئەوەداین گۆڕان و یەكێتی ڕێك بكەون و وەك پارتی ئەگەر پۆستیشمان نەدەنێ ڕازین".
ئه‌و ئه‌ندامه باڵايه‌ى پارتى له‌باره‌ى ليسته هاوبه‌شه‌كه‌ى كۆمه‌ڵ و يه‌كگرتوى ئيسلاميه‌وه ڕايگه‌ياندوه ،"گلەییمان لە یەكگرتوو و كۆمەڵ كردووە كە چوار ساڵ هاوپەیمانی گۆڕان بوون و ئێستایش لە پشگیرییان پاشگەز بوونەتەوە."
ده‌شڵێت ،"ئەگەر پرۆسەكەش بكەوێتە دەنگدانەوە، ئێمە بەڵێنمان داوە دەنگ بە گۆڕان دەدەین و پارتی تا نیوەی ڕێگە لەگەڵ كەس ناڕوات، بەڵكە تا سەر دەڕوات".
بروسك نوره هۆكارى ده‌نگدان به‌گۆڕان، له‌لايه‌ن حيزبه‌كه‌يه‌وه ئاشكرا ده‌كات و ڕايده‌گه‌يه‌نێت ،"هۆكاری دەنگدان بە گۆڕانیش، بۆ ئەو مامەڵەیەی یەكێتی دەگەڕێتەوە كە لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ پارتی كردوویانە لە ئیدارەی سلێمانی و بە هاووڵاتیی پلە دوویش هەژمار نەكراون".
جێگه‌ى باسه، ئه‌مه يه‌كه‌م لێدوانى فه‌رمى پارتى ديموكراتى كوردستانه له‌مه‌ڕ دواكه‌وتنى پێكخێنانى حكومه‌ته خۆجێيه‌كه‌ى سلێمانى، كه بۆ جارى شه‌شه‌م، كۆبونه‌وه‌ى يه‌كه‌مى ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌بێ ئه‌نجام دواخرا.