په‌رله‌مانتارێك قازانجى حكومه‌ت بۆ هه‌ر ليترێك به‌نزين ئاشكرا ده‌كات
14/09/2014 نوسەر: bzavpress

په‌رله‌مانتارێك قازانجى حكومه‌ت بۆ هه‌ر ليترێك به‌نزين ئاشكرا ده‌كات


په‌رله‌مانتارێك له‌په‌رله‌مانى كوردستان، زانيارى ورد، له‌باره‌ى تێچوى پاڵاوتن وده‌رهێنانى يه‌ك به‌رميل نه‌وت وقازانجى حكومه‌ت له‌ هه‌ر ليترێك به‌نزين ئاشكرا ده‌كات.

عزەت سابر سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری و وەبەرهێنان
لەپەرلەمانی كوردستان، ڕايده‌گه‌يه‌نێت ،"كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لە كوردستان، نەوت بەرهەمدەهێنن و لەژێر سەرپەرشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەوتەكە هەناردە دەكرێت و بەشێكی دەپاڵێورێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ورده‌كارى پاڵاوتن وتێچوى هه‌رليترێك به‌م شێوه‌يه‌ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت،" بەرمیلێك نەوتی خاوی ستاندەرد بڕەكەی 160 لیترەو كە دەپاڵێورێت 7 لیتری دەفەوتێت و 153 لیتری دەمێنێتەوەو دەبێت بە بەرهەمەكانی نەوت و گازو بەنزین و نەوتی رەش، بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی خاو 30$ دەدرێتە كۆمپانیاكان و 17$ دەدرێتە پاڵاوگەكان و 3$ بۆ گواستنەوە، 
واتە 30+17+3=50$ بۆ يه‌ك ليتر به‌نزيينيش 50$\153 لیتر = 33 سەنت * 1200 دینار = 400 دینار".

به‌و پێيه‌شبێت حكومه‌تى هه‌رێم له‌ هه‌ر ليترێك به‌نزين كه‌ده‌يفرۆشێت به‌شوفێران، بڕى 500 دينار قازانج ده‌كات.

له‌و باره‌يه‌وه‌ عزه‌ت سابر ڕايده‌گه‌يه‌نێت ،"حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەر لیترێك بەنزین 500 دینار قازانج دەكات، لەم قەیرانی دارایی و بێ مووچەییە ئەم بڕە قازانجە زۆرە".

ده‌شڵێت ،"بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان نرخی بەنزین هەرزان بكات و هەر نەبێت وەك كەركوك لیترێك بدات بە 800 دینار".

چه‌ند مانگێكه‌، قه‌يرانى گرانى سوته‌مه‌نى به‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى گرتوه‌ و حكومه‌تيش نرخى سوته‌مه‌نى زياد كردوه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆى دروست بوونى ناڕةزايى له‌چين وتوێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌دا.