13/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئـایـا گـروپـی خـهواریج بـوونی هـه‌یـه لـه ئـهمـڕۆدا ؟
بسم الله، والحمد لله، والصلاه والسلام علی رسول الله ، وعلی اله واصحابه ومن والاه، وبعد
هه‌ڵبه‌ت هیچ كه‌س و گروپێك به ئه‌نجامدانی تاوانی گه‌وره به جگه له (مُكفّر) كافر نابێت مه‌گه‌ر حه‌لاڵی بكات . ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا موسڵمانانی به ئه‌نجامدانی تاوانی گه‌وره به ڕه‌هایی ته‌كفیر ده‌كرد گروپی ( خوارج) بوون . بێگومان تاوان هه‌ر تاوانه ، سته‌م هه‌ر سته‌مه ، ده‌ستدرێژی هه‌ر ده‌ستدرێژییه ، جا كافرێك بیكات یان موسڵمانێك هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت .
هه‌موو ئه‌وه ئه‌زانین كه موسڵمانان له بنچینه‌دا یه‌ك ئوممه‌ت و یه‌ك كۆمه‌ڵ بوون ،وه دواتر له سه‌رده‌می خیلافه‌تی ( علی ) خه‌لیفه‌ی چواره‌م و به دیاریكردن دوای جه‌نگی ( صفین) له صه‌فه‌ری ساڵی (37) ی كۆچی خه‌واریج به دیار كه‌وتن ، ئه‌مه له سه‌رده‌می صه‌حابه‌دا ،وه له دوای ڕوخانی ده‌وڵه‌تی (عپمانی) یشه‌وه به تایبه‌تی له نیوه‌ی دووه‌می بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌دواوه تا ئه‌مڕۆی خۆمان چه‌ندین گروپی ئیسلامی دیكه سه‌ریان هه‌ڵدا .
جا بۆ حوكم دان به‌سه‌ر هه‌ر گروپێكدا سه‌ره‌تا ده‌بێ سه‌یری مه‌نهه‌جی ئه‌و گروپه بكرێ ، پاشان به به‌راورد به مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت حوكم به‌سه‌ریدا بدرێ .
وهئهمن بۆخۆم چاوم به مه‌نهه‌جی زۆرێك له گروپه‌كان كه‌وتووه ، وه به به‌راورد كردن به مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت به تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی ئیمان و كوفردا ، وه له بابه‌ته‌كانی عه‌قیده و مه‌نهه‌جدا به‌گشتی ئه‌وه‌م بۆ ڕوون بووه‌ته‌وه كه له‌ناو هه‌ندێك له گروپ و كۆمه‌ڵدا تێكه‌ڵه‌یه‌ك له عه‌قیده و بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌ت و هه‌ندێك له گروپه‌كانی دیكه هه‌یه كه به ئه‌هلی بیده‌ع و گومڕایی ناسراوبوون هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كهسانێكیشیان تێدایه هه‌ندێك له عه‌قیده و بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌و گروپانه‌ی هه‌ڵگرتووه.
وه‌له‌ناو هه‌ندێ گروپیشدا سیماتی ( مورجئه) هه‌ست پێده‌كه‌یت ، وه ده‌شبینیت هه‌ندێك گروپ له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف و ئه‌هلی سوننه‌یه ، بهلاَم هیچ گروپ و كۆمه‌ڵێكیشیان بێ هه‌ڵه‌و كه‌م و كورتی نیه .
جا حوكم دان به‌سه‌ر گروپێكدا ، یان به‌سه‌ر ئیسلامیه‌كاندا به‌گشتی له‌به‌ر ده‌رچوون ( خروج) له‌سه‌ر ( حاكم) ێك كه ئه‌وان ڕایان تێیدا جیاواز بێ له تۆ ، له‌به‌ر ئه‌وه به ( خوارج) ناوزه‌دیان بكه‌یت ئه‌وه بێ ئینسافیه، چونكه خوا جل جلاله فه‌رمویه‌تی : [ یا أیها الژینَ ێ‌منوا اتقوا الله وقُولوا قَولاً سَدیدَا ](سوره اڵ‌حزاب : 70)، وه پێغه‌مبه‌ری خواش(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی ( ومن قال فی مۆمِنٍ مالیسَ فیهِ أسكَنَهُ الله رَدغه الخبال حتی یأتی بالمَخرَجِ مِما قال ) رواه أبوداود و غیره . ئه‌مه‌یه‌كه‌م ...
دووه‌م : هیچ زه‌مان و رۆژگارێك نیه خاڵی بێـت له تائیفه‌یه‌ك له ئوممه‌تی ئیسلامی كه جه‌نگ و كوشتار بكات له‌سه‌ر هه‌ق تا رۆژی قیامه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له چه‌ندین فه‌رموده‌ی راست و دروستدا ئاماژه‌ی پێكردووه ، له‌وانه : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ( لاَ تَزالُ گَائِفَهٌ مِن أمَتی یُقاتِلونَ عَلێ الحَقِ ڤاهِرینَ إلی ێومِ القێامَه ) رواه مسلم(4931).
ئیمامی موسلیم ره‌حمه‌تی خوای لێ‌بیت به‌و فه‌رمووده‌یه‌وه نوَفهرمودهی گێڕاوه‌ته‌وه ،جا لهههنێكیاندا باسی (قتال) هاتوه‌و لهههندێكیشیاندا نه‌هاتووه ،وهلهوانهیاندا كه‌باسی نه‌هاتووه ئیمامی نه‌وه‌وی نه‌قڵی كردووه له ئیمامی بوخاری یه‌وه كه له‌و تائیفهیهدا فه‌رموویه‌تی :(هم أهل العلم)،وه ئیمامی (احمد)یش فه‌رموویه‌تی: (ان لم یكونوا اهل الحدیپ فلا ادری من هم) ،پاشان ئیمامی نه‌وه‌وی بوَخوَیشی فه‌رموویه‌تی: :(قلت :ویحتمل ان هژه الگائفه مفرقه بین انواع المۆمنین منهم شجعان مقاتلون ومنهم فقهاو ومنهم محدپون ومنهم زهاد وامرون بالمعروف وناهون عن المنكر.ومنهم أهل انواع اخری من الخیر،ولایلزم ان یكونوا مجتمعین بل قد یكونون متفرقین فی اقگار اڵرچ.وفی هژا الحدیپ معجزه ڤاهره فان هژا الوصف مازال بحمد الله تعالی من زمن النبی صلی الله علیه وسلم الی الان .ولا یزال حتی یأتی أمر الله المژكور فی الحدیپ...)، بروانه راڤه‌ی فه‌رمووده‌كان له شه‌رحی صه‌حیحی موسلیمدا. بۆیه هه‌ڵه‌یه هه‌رچی گروپ و كۆمه‌ڵێكی ئیسلامی هه‌یه به ( خوارج) و ( مُبتَدِع) ناوه‌زه‌د بكه‌یت . وه له‌وه مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه خه‌ڵك هان بده‌م بڕوا بۆ شه‌ڕ له سوریا یان له جێگه‌یه‌كی دیكه ، نه‌خێر به‌ڵكو مه‌به‌ستم به‌یان و ڕونكردنهوهی هه‌ق و ڕاستی یه .. شایه‌د ئه‌و تائیفه‌یه له‌مڕۆشدا هه‌بێ بهلاَم ئێمه نه‌یناسین .
سێیه‌م : زانایان خوا پاداشتیان بداته‌وه بنه‌ماكانی بیر‌و باوه‌ڕ و سیفات و سمات و نهزهعاتی خه‌واریجیان ڕوون كردوه‌ته‌وه،هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی وتهكان وبۆچونهكانیشیان ڕونكردوهتهوه له ته‌وحید و قورئان و قه‌ده‌ر و شمشێر و خه‌لیفه‌كان و ئیمامه‌ت و وه‌عید و تاوانی گه‌وره و بكه‌ره‌كه‌یدا و.... هتد.
شێخی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت ئیمام ( أبو الحسن بن إسماعیل اڵشعری) له كتێبی ( مقالات الإسلامیین) دا وته‌كانی خه‌واریجی ڕون كردوه‌ته‌وه‌و له‌و كاتدا فه‌رمویه‌تی:
1- وته‌یان له ( توحید) دا :( فأما التوحید فإن قول الخوارج فیه كقول المعتزله )، پاشان فه‌رمویه‌تی: ( ألإباچیه تخالف المعتزله فی التوحید فی الإراده فقگ) .
2- وته‌یان له قورئاندا : (الخوارج جمیعا یقولون بخلق القرێ‌ن) .
3- وته‌یان له ( قه‌ده‌ر ) دا: ( فأما القَدَر فـقد ژكرنا من یژهب فیه إلی قول المعتزله و منهم من یمیل إلی الإپبات).
4- وته‌یان له ( وعِید) و بكه‌ری تاوانی گه‌وره‌دا :( و أما الوَعِید فقول المعتزله فیه وقول الخوارج قول واحد ڵنهم یقولون : إن أهل الكبائر الژین یموتون علی كبائرهم فی النار خالدین فیها مخلدین ، غیر أن الخوارج یقولون : إن مرتكبی الكبائر م‌من ینتحل الاسلام یعژبون عژاب الكافرین ، و المعتزله یقولون : إن عژابهم لیس كعژاب الكافرین ).
5- وته‌یان له ( شمشێر ) دا : ( و أما السیف فإن الخوارج جمیعاً تقول به و تراه ، إلا أن الاباچیه لا یری إعتراچ الناس بالسیف و كلهم یرون إزاله أئمه الجور... )
6- وته‌یان له خه‌لیفه‌كان و ئیمامه‌تیان و صه‌حابه‌دا :( و الخوارج بأسرها یپبتون إمامه أبی بكر و عمر و ینكرون إمامه عپمان - رچوان الله علیهم- فی وقت الاحداپ التی نقم علیه من أجلها و یقولون بإمامه علی قبل أن یحكم ، و ینكرون إمامته لما أجاب إلی التحكیم ، و یكفرون معاویه و عمرو بن العاص و ابا موسی اڵشعری و یرون أن اڵمامه فی قریش و غیرهم إژا كان القائم بها مستحقاً لژلك ، ولایرون إمامه الجائر...).
واته : خه‌واریج هه‌مان وته‌و بیر‌و باوه‌ڕی ( موعته‌زیله) یان هه‌بووه له ( توحید) و ( قورئان) و قه‌ده‌ردا ، ئه‌وه نه‌بێ هه‌ندێكیان مه‌یلی ئیسپاتیان ده‌كرد له قه‌ده‌ردا . وه له ( وعید) و بكه‌ری تاوانی گه‌وره‌شدا هه‌مان قسه‌ی موعته‌زیله‌یان ده‌كرد ، ئه‌وه‌نه‌بێ ئه‌وان ده‌یانوت : ئه‌وه‌ی موسڵمان بێ له بكه‌ری تاوانی گه‌وره ،ئه‌وه ئه‌گه‌ر به بێ ته‌وبه بمرێ به سزای كافران سزا ئه‌درێ ، وه موعته‌زیله ده‌یانوت سزاكه‌ی چه‌شنی سزای كافران نیه . وه شمشێریشیان به دژی هه‌موو ئیمامێكی سته‌مكار به ڕه‌وا ده‌بینی و یه‌ك قسه بوون له‌وه‌دا ، وهواشیان ده‌بینی ده‌بێ لاببردرێن . وه پێكڕا ئیمامه‌تی (أبوبكر) و ( عمر ) یان ئیسپات ده‌كرد و ده‌سه‌لماند ،بهلاَم ئینكاری ئیمامه‌تی( عپمان) یان ده‌كرد خوایان لێ ڕازی بێت له كاتی ئه‌و ڕوداوانه‌ی به هۆیه‌وه روبه‌روی گله‌یی و گازنده‌و سه‌ركۆنه‌كردن بویه‌وه . وه ئیسباتی ئیمامه‌تی ( علی ) یشیاندهكرد پێش ئه‌وه‌ی( تحكیم) بكات ، وه دوای ئه‌وه ئینكاری ئیمامه‌تی ئه‌ویشیان ده‌كرد، وه هه‌ر یه‌ك له ( معاویه)و( عمرو بن العاص)و( ابو موسی الشعری) یشیان كافر ده‌كرد ،وهوایان ده‌بینی كه ئیمامه‌ت له قوره‌یش و به‌ده‌ر له قورهیشیشدا دروست بێ به مه‌رجی ئه‌وه‌ی شایسته‌ی ئیمامه‌ت بێت . هه‌ندێكی دیكه له زانایان جگه له ( أبو الحسن اڵشعری) باسی ئه‌وه‌یان كردووه كه (علی)یشیان ته‌كفیر ده‌كرد ، وه ( إبن عباس) و( گلحه) و( زوبیر ) ئه‌وه‌ی به ( تحكیم) ڕازی بوو له ( أصحاب الجمل) و ( أهل الصفین) و هاوهلاَن پێكڕایان ته‌كفیریان ده‌كرد ، وه تانه‌یان لێیان ده‌دا به تایبه‌ت له ( أبو هریره) خوایان لێ ڕازی بێت.
هۆكاری ناونانیان به خه‌وارج وه‌ك ئه‌وه‌ی شێخ ( ابو الحسن الشعری) له ( مقالات الإسلامیین) (1/207)دا، وه غه‌یری ئه‌ویش باسیان كردووه به‌هۆی ( خروج) و ده‌رچونیان بوو له‌سه‌ر ئیمامی ( علی ) خوا لێی ڕازی بێت كه ئیمامێكی حه‌ق و دادپه‌روه‌ر بوو .
پێناسه‌ی زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ت بوَخهوارج:
با پێكه‌وه پێناسه‌ی زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ت بۆ خه‌واریج بخوێنینه‌وه و بزانین ئه‌وان چۆن پێناسه‌یان بۆ ( خوارج) كردووه .
یه‌كه‌م : پێناسه‌ی ( ابو الحسن الشعری) بوَیان:
شێخ (ابو الحسن الشعری) ئه‌وه‌ی ڕوونی كردوه‌ته‌وه له پێناسه‌یاندا ناوه بۆ ئه‌و ( گائفه) یه‌ی كه له‌سه‌ر ئیمامی ( علی) ده‌رچوون وجه‌نگیان له‌گه‌ڵ كرد كاتێ كه ته‌حكیمی كرد ، وه له دوای ئه‌وه پێكڕا كافریان كرد ، وه پێشیان وابوو كه هه‌موو تاوانێكی گه‌وره كوفره ، وه پێكڕاشیان پێیان وابوو كه خوا سزای بكه‌ری تاوانی گه‌وره به هه‌میشه‌یی ده‌دات ، بهلاَم ( نهجدیه) كانیان له‌وه‌دا ڕایان جیاواز بوو .... هتد .
دووه‌م : پێناسه‌ی ( إبن حزم) بۆیان :
ئیبن حه‌زم ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ئه‌وه‌ی ڕون كردوه‌ته‌وه كه هه‌ر كۆمه‌ڵێك هاوشێوه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه بێت له بیر‌و باوه‌ڕیاندا كه له‌سه‌ر ئیمامی عه‌لی ده‌رچوون و جه‌نگیان له‌گه‌ڵ كرد ئه‌و ناوه ده‌یانگرێته‌وه ، جا له ( الفصل فی الملل و الاهواو و النحل) (2/113) دا فه‌رمویه‌تی : ( ومن وافق الخوارج فی إنكار التحكیم ، وتكفیر أصحاب الكبائر ، و القول بالخروج علی أئمه الجور، وأن أصحاب الكبائر مخلدون فی النار ، و أن اڵمامه جائزه فی غیر قریش فهو خارجی ، و إن خالفهم فیما عدا ژلك مما اختلف فیه المسلمون ، و خالفهم فیما ژكرنا فلیس خارجیاً ) .
واته : ئه‌وه‌ی موافه‌قه‌ی خه‌واریج بكات له ئینكار كردنی ته‌حكیم و ته‌كفیری بكه‌رانی تاوانه گه‌وره‌كان و گوفت به خروج و ده‌رچوون له‌سه‌ر پێشه‌وایانی سته‌مكار (له موسڵمانان) و بكه‌رانی تاوانه گه‌وره‌كان به مانه‌وه‌یان له ئاگردا به هه‌میشه‌یی و به‌وه‌ی كه ئیمامه‌ت ڕه‌وایه له غه‌یری قورهیشدابكات ئه‌وه خارجی یه ... هتد .
سێیه‌م: پێناسه‌ی ( شهرستانی ) بۆیان :
وه‌ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی ( شهرستانی) وه‌رگرین،ئه‌وا ده‌بینین ئه‌ویش پێناسه‌ی خه‌واریجی به پێناسه‌یه‌كی گشتگیر كردووه و تێیدا ( خروج) و ده‌رچوونی به دژی ئیمامێكی هه‌ق بهنادروست زانیوه كه‌وا موسڵمانان له‌سه‌ر ئیمامه‌تی پێكهاتبن ، جا له هه‌ر زه‌مان و ڕۆژگارێكدا بێ ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له پێناسه‌یاندا فه‌رمویه‌تی: ( وكل من خرج علی الامام الحق الژی اتفقت الجماعه علیه یسمی خارجیاً ، سواو كان الخروج فی أیام الصحابه علی اڵئمه الراشدین أم كان بعدهم .. ) .
چواره‌م: پیناسه‌ی (ابن حجر) بوَیان:
وه( إبن حجر) یش فه‌رموویه‌تی ( و الخوارج هم الژین أنكرواعلی علی التحكیم ، وتبَرَّۆا منه و من عپمان و ژریته و قاتلوهم ، فإن أگلقوا تكفیرهم فهم الغلاه ) ( هدی الساری فی مقدمه البخاری ) ل459.
وه له پێناسه‌یه‌كی دیكه‌دا بۆیان فه‌رمویه‌تی : ( و أما الخوارج فهم جماعه خارجه : أی : گائفه ، وهم قوم مبتدعون سُموا بژلك ، لخروجهم علی ا‌لدین و خروجهم علی خیار المسلمین ) ( فتح الباری) (2/283).
واته : ئه‌وانه بوون ئینكاری تهحكیمیان له‌سه‌ر عه‌لی كرد ، وه به‌رائه‌تی خۆیشیان هه‌م له (علی) و هه‌م له (عپمان) كرد ، وه له‌سه‌ر ئاین و باشتیرنی موسڵمانان ( واته : عه‌لی و هاوهلاَن) ده‌رچوون .
پێنجه‌م :پێناسه‌ی ( ابو الحسن الملگی ) بۆیان :
ئه‌ویش وای ئه‌بینێ كه سه‌ره‌تای ( خوارج) ( محكِّمه ) بوون ، ئه‌وانه‌ی بانگیان ده‌كرد : ( لا حُكمَ إلا لِله)، وه ده‌یانوت: ( علی ) كافر بووه . چونكه(ابو موسی الشعری) كردبوو به حه‌كه‌م و حوكمی به‌و سپاردبوو.
گروپی خه‌واریج ناوزه‌د كراوه به خه‌واریج له‌به‌ر خروجیان له‌سه‌ر ( علی) له رۆژی دوو حهكهمهكهدا ، كاتێ كه حه‌زیان به ته‌حكیم نه‌كرد ووتیان ( لا حُكم إلا لله) ( التنبیه و الرد علی أهل الهواو و البدع ) ص47 .
كه‌وابوو خه‌واریج ئه‌و ( گائفه) و كۆمه‌ڵه بوون كه خروجیان له‌سه‌ر (علی) كرد ،له‌سه‌ر رای ( راجح) له‌سه‌ره‌تای په‌یدابوون و سه‌رهه‌ڵدانیان ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیش له زانایان ئه‌وانه‌شیان به ( خوارج) ناوزه‌د كردووه كه له‌سه‌ر ئیمامی (عپمان) كهئیمامێكی حه‌ق بوو خروجیان كرد و دوا جاریش شه‌هیدیان كرد ، بهلاَم یه‌كه‌م خارجی كه له ئیسلامدا خروجی كرد ( ژو الخویصره التمیمی ) بوو ، كاتێك به پێغه‌مبه‌ری وت :( إعدِل) ، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: ( وَیڵك ، وَمَن ێعدِل إژا ڵم أعدِل ؟!) أخرجه مسلم .
وه شوێنكه‌وتوانی ئه‌و پیاوه‌ش بوون جه‌نگیان له‌گه‌ڵ (علی)كرد.بڕوانه ( تلبیس إبلیس)ل90.
وه بۆ زانیاری : هیچ یه‌كێك له (علی) و صه‌حابه ته‌كفیری خه‌واریجیان نه‌كردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك رئوسی جوههال ته‌كفیری هه‌رچی كۆمه‌لێكی ئیسلامی چه‌كدار هه‌یه له‌ئێستادا ده‌كه‌ن!!
سیفه‌ته‌كانی خه‌واریج:
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌و فه‌رمودانه‌دا كه سه‌رزه‌نشتی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یان له نێو خۆ گرتووه ، باسی سیفهتهكانیانی كردووه ، له‌وانه :
1- ته‌مه‌نیان بچوكه .
2- ئه‌قڵ و ژیرییان لاوازه .
3- قورئان ئه‌خوێنن و ئیمان و باوه‌ڕیان له گه‌رویان تێناپه‌ڕێت .
4- له ئاین ده‌رده‌چن وه‌ك ئه‌وه تیر له نێچیر ده‌رده‌چێت دوای لێدانی ، واته له ئاین ده‌رده‌چن وه‌ك ده‌رچوونی تیر له نێچیر.
5- په‌ی به هه‌ق و ڕاستی نابه‌ن و نایدۆزنه‌وه .
6- جه‌نگ له‌گه‌ڵ موسڵمانان له ئه‌هلی توحید ده‌كه‌ن و واز له كافران دێنن له بتپه‌رستان و ئاگرپه‌رستان و خۆرپه‌رستان و شه‌یتانپه‌رستان و خاچپه‌رستان و ... هتد. هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له باره‌یانه‌وه فه‌رمویه‌تی: ( ڵئِنْ أدرَكتهم ڵقتلنَهم قَتل عَاد) رواه البخاری و مسلم
7- .به‌رازێكی ئه‌هلی كتابیان له خوێنی موسڵمانێك به‌لاوه به‌نرخ تر بوو .
ئه‌گێڕنه‌وه له كۆندا چه‌ند كه‌سێك له خه‌واریج به‌لای به‌رازێكی كابرایه‌كی ( ژمی) دا تێده‌په‌ڕن، جا یه‌كێكیان به‌رازه‌كه ده‌كوژێت و ئه‌وانی دیكه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن بڕۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بدۆزه‌ره‌وه‌و ڕازی بكه !!
8_سه‌ریان ده‌تاشن.واته سفری ده‌كه‌ن،وهئهوهبهته واوی ته‌وبه‌و په‌رستش ده‌زانن .
ئه‌وانه‌ی باسمان كردن دیارترینی سیفه‌ته كانیان بوون له فه‌رمووده‌كاندا.
وه ئه‌وه‌ی له مێژووی گروپی خه‌واریج بكۆڵێته‌وه تێبینی ژماریه‌ك سیفاتی دیكه ده‌كات له شویبَنكهوتوانی ئه‌و گروپه‌دا ، له‌وانه :
1- زێده‌ڕه‌وی له ئایندا .
2- جه‌هل به ئاین ، یاخود كه‌می زانستی شه‌رعی .
3- ته‌كفیر كردن به تاوان و حهلاَڵكردنی خوێنی موسڵمانان .
4- لهتكرنی عه‌صای تاعه‌ت و گۆبه‌ند نانه‌وه‌و به‌گژا چوونی پێشه‌وایانی موسڵمانان ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ( علی ) خه‌لیفه‌ی چواره‌م خروجیان كرد .
5- به ڕه‌وا بینینی ئه‌وه‌ی له هه‌ق و مافی پێغه‌مبه‌ردا(صلی الله علیه وسلم) ڕه‌وا نیه وه‌ك جه‌ورو سته‌م ،وه‌ك ئه‌وه‌ی ( ژو الخویصره) وتی به پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) : إعدِل ، پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی (وَیڵك ، وَمَن ێعدِل إژا ڵم أعدِل) رواه مسلم.
6- تانه دان له ( عپمان) و( علی ) و ئه‌صحابی جه‌مه‌ل و صفین و صه‌حابه به شێوه‌یه‌كی گشتی ، وه له ئیمامی هه‌موان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم).
7- توند‌و تیژی له‌گه‌ڵ موسڵمانان و ترساندن و تۆقاندنیان و وازهێنانیان له دوژمنانی ئیسلام.
ئه‌مانه هه‌ندێك له سیفه‌ته‌كانیان بوون كه ناوبانگیان پَییان ده‌ركردبوو .
لێره‌دا پرسیارێك بۆ خوێنه‌ر دروست ده‌بێت ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : ئایا (خوارج) له‌مڕۆدا وه‌ك كۆمه‌ڵ و گروپێك بوونی هه‌یه ؟ وه ئه‌گه‌ر بوونی هه‌یه به دیاریكردن كێ یه ؟
وا نازانین ئه‌و كۆمه‌ڵ و گروپه بوونی هه‌بێ به جگه له ( الإباچیه)،وه ئه‌وانیش گروپێك بوون له ( خواریج) و له‌مرۆشدا له هه‌ندێك ولاَتـدا بوونیان هه‌یه، بهلاَم تا ڕاده‌یه‌ك گۆڕانكاری به‌سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕیاندا هاتووه ، بهلاَم ده‌كرێ بڵیین :
هه‌ندێك له سیمات و نهزهعاتی خه‌واریج بوونی هه‌یه له‌ناو موسڵماناندا وه‌ك ئه‌فراد، بهلاَم وه‌ك گروپێك كه هه‌ڵگری ئارا‌و بیر‌و باوه‌ڕ و سیمات و سیفاتی خه‌واریج بێت بوونی نیه ، والله أعلم.
وه ئه‌وه‌ی ئینكاری له‌وه ده‌كات و پێی وایه به جگه له ( الإباچیه) گروپی ( خوارج) بوونی هه‌یه ، ده‌با مه‌نهه‌جی ئه‌و گروپه‌مان نیشان بدات كه له بیر‌و باوه‌ڕ و سیمات و سیفات و بۆچونه‌كانیان و ووتهكانیاندا هاوشێوه‌ی ( خوارج) بن .
ئایا بۆ حوكم دان به‌سه‌ر گروپ و كۆمه‌ڵێكدا به خه‌واریج به هۆی ( خروج) و ده‌رچوونی به دژی ئیمامێكی سته‌مكار ، یان حاكمێكی فاسق ، به‌ته‌نها ( خروج) له‌سه‌ری ده‌بێ حوكمی ( خوارج) بدرێت به‌سه‌ریدا ؟ وهئایائهوه راسته ؟بێگومان نه‌خێر ، ئه‌گه‌رچی ئێمه له‌گه‌ڵ خروج نین ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئیمامێكی موسڵمانی سته‌مكار، یان حاكمێكی موسڵمانی فاسق ، به‌ڵكو صهبرگرتنمان له‌سه‌ری به‌لاوه باشتره وه‌ك ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له چه‌ندین فه‌رمووده‌ی دروستی خۆیدا ئاماژه‌ی پێكردووه ، ئه‌مه ڕاو بۆچوونی كوَمهلێك له زانایانی ئه‌هلی سوننه‌یه،ئه‌مه له‌لایه‌ك،وه له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ندێك له زانایان به پاڵپشت به چه‌ند فه‌رموده‌یه‌ك و ده‌رچوونی هه‌ندێك له صه‌حابه به دژی ( یه‌زید) وه‌ك ئیمامی ( حسین) و ( إبن الزبیر) و هاوهلاَنیان و هه‌ندێك له زانایانی وه‌ك ( سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر ) و هه‌ندێكی دیكه به دژی ( حه‌جاج) به جائیزیان زانیوه.
كۆمه‌ڵی سێیه‌میش له زانایان تهفصیلیان داوه له مه‌سه‌له‌كه‌دا به‌وه‌ی كه هێشتنه‌وه‌ی حاكمی سته‌مكار ، یان فاسق له‌سه‌ر سته‌م و فیسقهكهی مهفسهدهیه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ( خروج) یش له‌سه‌ری مهفسهدهیه .
جائهوان ده‌ڵێن ئێمه له هه‌ردوو مهفسهدهكه ده‌كۆڵینه‌وه ، ئه‌گه‌ر مه‌فسه‌ده‌ی صه‌برگرتن و هێشتنه‌وه‌ی گه‌وره‌تر بوو له‌گه‌ڵ سته‌م و فیسقهكهیدا ئه‌وه خروجی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و لایده‌به‌ین.
وه ئه‌گه‌ر مه‌فسه‌ده‌ی ( خروج)ه كه گه‌وره‌تر بوو له مه‌فسه‌ده‌ی صه‌برگرتن و هێشتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سته‌م و فیسقهكهیدا ، ئه‌وا ئارام ده‌گرین له‌سه‌ری و خروج ناكه‌ین به مه‌رجی ئه‌وه‌ی له بازنه‌ی ئیسلام ده‌رنه‌چوبێت و ته‌نها به ئیسلامیش ڕازی بێت ئاینی بێت ،چونكه ئه‌وه‌ی به جگه له ئیسلام هه‌ر ئاینێكی دیكه بخوازێت لێی قه‌بوڵ ناكرێت ،جا ئه‌وه ئاینێكی ئاسمانی بو بێت له بنچینه‌دا ، یاخود ئاینێكی زه‌مینی بێت وه‌ك دیموكراسیه‌ت وعه‌لمانیه‌ت و ... هتد .
جا هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی ناكرێ ئینسان موسڵمانێكی یه‌هودی، یاخود نه‌صرانی، یاخود مه‌جوسی بێت ، ئاواش ناكرێ ئینسان موسڵمانێكی دیموكراسی یان موسڵمانێكی سۆسیالیستی یان موسڵمانێكی سیكۆلاریزم بێت ، یان ... یان .. هتد ، به‌ڵكو هه‌ر ده‌بێت ته‌نهاو تهنهاموسڵمان بێت و هیچی دی .
خوێنه‌ری به‌ڕێز هه‌رچیم نوسیوه ، ئه‌گه‌ر رۆژێك له ڕۆژان ده‌ركه‌وێ پێچه‌وانه‌ی ده‌قێك له ده‌قه‌كانی قورئان یاخود ده‌قه‌كانی سوننه‌ت بێت ، ئه‌وه لێی په‌شیمانم و به‌رائه‌تی خۆمی لێده‌كه‌م .
وصلی الله وسلم علی النبی الامی محمد واله وصحبه اجمعین، والحمد لله رب العالمین .