سبه‌ی ئهنجومكهنی پارێزگای سلێمانی كۆده‌بێته‌وه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی بزاڤـ پرێسیش، پارێزگاری سلێمانی هه‌ڵنابژێردرێت، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ری دیاری كردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ئارادایه.
سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه، 14- 9 بۆجاری شه‌شه‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆ ده‌بێته‌وه وبه‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست بزاڤـ پرێس كه‌وتووه تائێستا هیچ جۆره ڕێكهتنێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی پێك نه‌كراوه.
له‌و باره‌یه‌وه، ڕزگار حه‌مه نوری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌لێدوانێكیدا به‌بزاڤـ پرێسی ڕاگه‌یاند ،"تائێستا هیچ شتێكی تازه له‌ئارادانییه، و له‌كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێدا، نیوه‌ی پرۆسه‌كه كۆتایی پێبێت".
وتیشی ،"ئه‌مه‌لێكی زۆرمان هه‌یه له‌كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێردرێت".
ماوه‌ی زیاتر له چوارمانگه حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی، به‌هۆی ململانتێی یه‌كێتی وگۆڕانهوه پێك نه‌هێنراوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و دولا سەبارەت بە دوو ساڵ بە دوو ساڵ بۆ پۆستی پارێزگاری سلیمانی ڕێككەوتوون، بەڵام لەسەر دوو ساڵی یەكەم كێشەیانە وهەردوولایان داوای دەكەن و تا ئێستەش ڕێكنەكەوتوون، ئەمەش نیگەرانی هاووڵاتییان و رێكخراوە مەدەنییەكانی شارەكەی لێ كەوتۆتەوە.