13/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌م ماوه‌يه‌دا گرفتى سوته‌مه‌نى چاره‌سه‌ر ده‌بێت
وه‌زيرى نه‌وتى عێراق، ڕايده‌گه‌ينێت، به‌م نزيكانه پاڵاوگه‌ى نه‌وتى بێجى ده‌كه‌وێته‌كار وبه‌نزين بۆهه‌رێمى كوردستان ده‌نێرنه‌وه.
عادل عەبدول مەهدی وەزیری نەوتی حکومەتەکەی حەیدەر عەبادی بە ”وشە” ی راگەیاندوە ،"لە ئێستادا پاڵاوتگەی بێجی سەر بە پارێزگەی سەڵاحەدین لە ژێر دەستی سوپای عێراق دایە و كاری نۆژەن كردنەوەی بۆ دەكرێت".
وتیشی ،"كارەكان زۆر بە باشی بەڕێوە دەچن و لە ماوەی سێ هەفتەدا دەتوانن تەواوی پاڵاوتگەكە نۆژەن بكەنەوە و بكەوێتەوە كار، بەوەش دەتوانرێت نەوت و بەنزین و بەرهەمەكانی بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكەینەوە".
ناوبراو لە قسەکانیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە پاش دیاریکردنی بە وەزیری نەوتی عێراق سەردانی پاڵاوگەی بێجی کردووە و راستەوخۆ بڕە پارەیەک بۆ نۆژەن کردنەوەی پاڵاوگەکە تەرخان کراوە.
به‌گوێره‌ى وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى حكومه‌تى عێراقى بێت، پاش سێ هه‌فته‌ى تر گرفتى به‌نزينى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌بێت كه چه‌ندمانگێكه، سه‌ره‌ڕاى قه‌يرانى داراى كوردستان توشى قه‌يرانى سوته‌مه‌نيش هاتووه.