لێپرسراوی نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنانی ده‌ربه‌ندیخان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له خوێندن، كچێك له رووباری سیرواندا خۆیان خنكاند پاش ئه‌وه‌ش كوڕێكى هاوپۆليشى بۆ ڕزگاركردنى خۆى خستوه‌ته ئه‌و ڕو باره‌وه و ئه‌ويش خنكاوه، هاوكات له كفريش، كچێك به‌هۆى ده‌رنه‌چونيه‌وه له‌خوێندن به كوللـه كۆتايى به‌ژيانى خۆى هێناوه.
شه‌هاب ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژی دژی ژنان راگه‌یاندوه، كه‌ئه‌مڕۆ كچه خوێندكاری پۆلی 10 ی ئامادەیی به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان، خۆی فرێداوه‌ته ناو رووباری سیروانه‌وه‌و خنكاوه.
ڕايشى گه‌ياندوه، كوڕه‌كه هه‌وڵی كچه‌كه رزگار بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه له‌و شوێنه‌دا مه‌نگ بووه، نه‌یتوانیوه كچه‌كه رزگار بكات و خۆیشی خنكاوه.
له‌لايه‌كى تريشه‌وه له‌گه‌گه‌رميان كچه قوتابيه‌كى تر به‌هۆى كه‌تنى له‌قوتابخانه به‌گوللـه كۆتايى به‌ژيانى خۆى هێناوه.
به‌گوێره‌ى وته‌ى پۆليسى گه‌رميان، كچه‌كه ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌و له پۆلی 11ی ئامادەیی بووه، ودانيشتوى شارۆچكه‌ى كفرين وله‌بنه‌ماڵه‌يه‌كى ناسراوى ئه‌و شاره‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كاندا ده‌رنه‌چووه، گولـله‌یه‌كی ناوه به ناوده‌می خۆیه‌وه ودواى گه‌ياندنى به‌نه‌خۆشخانه گيانى له‌ده‌ست داوه.