به‌گوێره‌ى لێدوانى په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غداد، له‌م مانگه‌وه حكومه‌تى عێراقى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت.
ڕێبوار ته‌ها، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له لێدوانێكيدا، بهسۆمهريه نيوزى ڕاگه‌ياندوه ،"به‌بێ هیچ گومانێك، له‌م هه‌فته‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ستده‌كات به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێپته‌مبه‌ر "نۆ" و سه‌رجه‌م بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش ره‌وانه ده‌كات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه،" دوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، بڕیاره سه‌رجه‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌ی به‌ش به‌ش ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت".
زياتر له8 مانگه به‌هۆى بونى گرفت له‌نێوان هه‌ولێر وبه‌غداد، حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌سه‌رۆكايه‌تى نورى ماليكى بودجه وموچه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڕيوه و كوردستان به‌دۆخێكى قهيراناويدا تێده‌په‌ڕێت.