له دوای 100 ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و 75 ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی جیهانی دووه‌مدا تێپه‌ڕی، مێژوو خۆی دووباره ده‌کاته‌وه واخه‌ریکه گۆمه که‌قوڵ ده‌بێت و شه‌ڕ له ئاسۆدا هاوار ده‌کات و کات به خێرای گوزه‌ر ده‌کات.
شه‌ڕی داعش واتا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ 93 ڕیگه‌زنامه‌ی جیاوازی جیهان له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه که ئوسترالیا و ئه‌نده‌نۆسیاو مالیزیا وه تاکو ناوجه‌رگه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و شامی دێر زه‌مانی هه‌موو ئاشوبه‌کان و گه‌رمایه‌کانی ئه‌فه‌ریقا و فێنکای ئه‌وروپا و به‌فره‌کانی نه‌رویج و ئه‌به‌ر ئاوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و جه‌نگه‌ڵی ئه‌مازۆن ، هه‌موو له‌مانه له‌ناو داعش دا هه‌ن.
ئه‌مه‌ریکا له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌ڵگریسێنه‌ریه‌تی به‌ڵام 10 ده‌وڵه‌تی به‌هێزی (به‌ریتانیا و که‌ندا و ئیتالیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌لمانیا و ئوسترالیا و دانیمارک و پۆلۆنیا تورکیا هاوپشتن.
10 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بیش له‌م که‌ین و به‌ینه‌ی که بونه‌ته سوته‌مه‌نی شه‌ڕه‌که وا به ئاسانی لێی ده‌رناچن وه‌ک (مصر وعێراق وئوردن ولبنان وسعودیه وكویت وعمان وقگر وبحرین وئیمارات ) به‌شدارن.
له هه‌مووی کاولکاری تر جه‌رگه‌ی ده‌سته‌ی هێرش له هه‌ولێره‌وه‌یه که فرۆکه کانی هاوپه‌یمانان لێیوه‌ی هه‌ڵده‌ستن و هێرشی سه‌ربازی له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ده‌ن . داعش ده‌وڵه‌تێکی خێرا دروست بوو له کۆمه‌ڵێک که‌سی هه‌ریه‌که و له وڵاتێک و جێگایه‌کی سه‌ر زه‌وی هاتون بۆ سوریا‌و دواتر له عێراقدا خۆیان بینیه‌وه ته‌نها له عێراق 30 هه‌زار شه‌ڕکه‌ریان هه‌یه له سوریاش 50 هه‌زار به‌پێی وته‌بێژی (سی ئای ئه‌ی ) هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکی.
له کۆی ئه‌وروپادا 2000 هه‌زار داعش هه‌یه ئه‌مه‌ریکا 100 که‌س به‌ریتانیا 500 که‌س ئه‌لمانیا 200 که‌س فه‌ره‌نسا 300 که‌س و نه‌رویج 50 که‌س و ئیتالیا و چه‌ندانی تر له‌گه‌ڵ زۆری تر که ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کان نه‌یان زانیوه.
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ئاسان نیه و درێژ خایه‌نه وه‌ک ئۆباما وتی ، داعش خاوه‌نی فرۆکه و ساروخی سکۆت و موشه‌کی دوور هاوێژ و ده‌بابه و چه‌ندین چه‌کی ترسناک که له موسڵ و فرۆکه خانه‌کانی سوریا ده‌ستی که‌وت ، له‌گه‌ڵ ئابوره‌یه‌کی به‌هێز که به ملیاران دۆلار داده‌نرێت جگه له فرۆشتنی نه‌وت و داهاتی ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه له‌گه‌ڵ پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و توانای ڕووبه‌ڕوبنه‌وه‌ی به‌هێز وه‌ک وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا گوتی.
داعش له ئێستادا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ( سوریا ، به‌ره‌ی نه‌سره . په‌کک، سوپای بدر ، پێشمه‌رگه، سوپای مه‌هدی ، ملیشیای شیعه ،عسائیب ئه‌هل حق، به‌ره‌ی سوپای حوره‌ی سوریا ،حیزب الله لوبنانی و سوپای عێراق که به سوپای مالیکی ناسراوه و چه‌ندانی تر ده‌کات و به‌ره‌یه‌کی فراوان له شه‌ڕ به‌ڕێوه ده‌بات ) وته‌بێژی کۆشکی سپی ده‌ڵێت ، ئه‌وه‌ی بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش هاتوه وه‌ک 1000 چیچانیه که به نیه‌تی گه‌ڕانه‌وه نین وه‌ک به‌رپرسانی به‌ریتانی ده‌ڵێن.
ئه‌وه‌ی گرفته ئه‌وه‌یه که کورد و پێشمه رگه توشی شه‌ڕی گه‌وره ده‌بێت و بێ ئه‌وه‌ی پرس و بۆچونی وه‌ربگرن و سه‌روکی هه‌رێم بانگێشتی هه‌موو ئه‌و کۆنگرانه بکه‌ن که بۆ شه‌ڕ و ئاماده‌کاری ده‌یبه‌ستن له وڵاتاندا که کوردستان پێگه‌ی گرنگی شه‌ڕه‌که‌یه. ئه‌وه‌ی گوزه‌راوه له‌گه‌ڵ شه‌ڕی داعشدا که به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراوه تاکو ئێستا سه‌ره‌تابوه له‌مه‌ودوا شه‌ڕ گه‌رم ده‌بێت و جه‌ماوه‌ری داعش له وڵاتاندا ده‌ست به جوڵه ده‌که‌ن و پێده‌چێت پڕیشکی ئه‌و شه‌ڕه باش قاچی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاش بگه‌زێت جگه له کاره‌ساتی گه‌وره‌تر له ناوچه‌که‌دا .