گومان له‌وه‌دا نییه كه كاتێ ئه‌بیسین و ئه‌یخوێنینه‌وه.. تێئهفكرین و وورد ئه‌بینه‌وه، ئه‌بینین كه ڕواڵه‌تی به‌رچاوه ده‌قه شه‌رعییه‌كان و به‌ڵگه‌و نیشانه‌كان، كه دێن باس له به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت ئه‌كه‌ن زیاتر ڕوو له ڕه‌گه‌زی نێرینه ئه‌كه‌ن و كه‌متر مێینه ئه‌كه‌ونه به‌رچاوان، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه كه ئه‌م جۆره بیر كردنه‌وه هیچ بنه‌ماو ئهڕزشێكی زانستی نییه، به هه‌مان جۆر به هه‌ڵه حاڵی بوونیشه له ده‌قه‌كانی قوڕئان و سوننه‌ت، به‌ڵام گرفت و كێشه له‌وه‌یه كه ئێمه چۆن له بنه‌ماكان ئه‌گه‌ین و خوای خۆمان له سۆنگه‌ی دادگه‌ری و یه‌كسانی مافی پیاوو ژنه‌وه چۆن ئه‌ناسینه‌وه.. بۆیه له‌م كورته باسه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كه لوێچێك له ته‌غاری هه‌قیقه‌ت و ڕاستی ئه‌و مه‌سه‌له‌ی مافی ئافره‌ت له به‌هه‌شت ڕوون بكه‌ینه‌وه.
یه‌كه‌م: سه‌ره‌تا ئه‌ڵێین: گومان له‌وه‌دا نییه‌و نكووڵیش ناكه‌ین له‌وه كه ئافره‌تان به‌رده‌وام ئه‌و جۆره پرسیارانه‌یان به مێشكدا دێت كه ئه‌وه پیاو ئه‌زانین كه خوا چیان پێ ئه‌به‌خشێت، ئه‌ی ئاخۆ ئافره‌ت له به‌هه‌شتدا چی پێ ئه‌بڕێت؟ چونكه ئینسان هه‌میشه له‌بیری دوا ڕۆژو داهاتووی خۆیدایه.. ئه‌مه‌ش پرسیارێكه كه هه‌تا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نكووڵی له‌م جۆره پرسیاره‌ی ئینسان نه‌كردووه كه سه‌باره‌ت به داهاتوویان و شێوه‌و ڕوخساری به‌هه‌شت كردوویانه، پرسیاریان كردووه له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئایا خانوو و كۆشك‌و ته‌لاری به‌هه‌شت چۆنه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی (لبنه من ژهب ولبنه من فچه) واته: خشتێكی زێڕه‌و خشتێكی زیوه، وه پرسیاریان لێی كردووه: كه ئایا ئێمه ئه‌گه‌ینه‌وه به خێزانه‌كانی خۆمان له‌به‌هه‌شت؟ ئه‌ویش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه فه‌رموویه‌تی به‌ڵێ پێیان ئه‌گه‌نه‌وه.
دووه‌م: حه‌زو نه‌فسی ئینسان چ پیاو بێ چ ژن، تامه‌زرۆی بیستنی خۆشی و نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شته و به‌دوای تام و چێژی خۆشیهكانیدا وێڵه. خوای گه‌وره‌ش مه‌یلیان پێ ئه‌داو ده‌فه‌رموێت: وَتِلْكَ الْجَنَّهُ الَّتِی أُوڕپْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (الزخرف: 72) واته: ئا ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه ئێستا ئێوه بوونه‌ته خاوه‌نی و وه‌كو میرات شایه‌سته‌ی خۆتانه له ده‌رنجامی چاكه‌و كرده‌وه‌كانی خۆتانه‌وه‌یه.
سێیه‌م: به‌هه‌شت و نیعمه‌ته‌كانی ته‌نها تایبه‌ت نییه به پیاو، بگره خوا ده‌فه‌رموێت: (أعدت للمتقین) واته: بۆ ئه‌وانه‌مان سازكردووه كه پارێزكارو له خوا ترسن. چونكه خوای گه‌وره له ڕووی پاداشتی به‌نده‌كانه‌وه ته‌وفیر ناخاته نێوان پیاوو ژنه‌وه، ئه‌وه‌تا ده‌فه‌رموێت: وَمَنْ ێعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتِ مِنْ ژَكَرٍ أَوْ أُنْپَی وَهُوَ مُۆْمِنٌ فَأُوڵئِكَ ێدْخُلُونَ الْجَنَّهَ (النسا‌و: 124) واته: هه‌ركه‌سێكی كرده‌وه چاكه‌كان ئه‌نجام بدات، (جا ئه‌و كه‌سه) چ پیاو بێ و چ ژن (به‌ومه‌رجه) بڕواداربێ، ئه‌وا ئه‌یانخه‌ینه به‌هه‌شته‌وه.
چواره‌م: له‌سه‌ر ئافره‌ته كه زۆر خۆی نه‌خاته زۆر پرسیاركردن و گومانه‌وه له وورده‌كارییه‌كانی به‌هه‌شت كه داخوا چی پێ ئه‌بڕێت، ئه‌مه هه‌تا پیاوانیش ئه‌گرێته‌وه له‌م جۆره ته‌كلیفه، كه زۆر نه‌كه‌ونه قوڵایی ئه‌و باسه‌وه كه داخوا بۆ كێ ئه‌چن و بۆ كێ ئه‌ڕۆن، مادام خوای گه‌وره ڕێگه‌ی چوونه به‌هه‌شتی بۆ ڕوونكردووینه‌ته‌وه هێنده‌ش باسی له نیعمه‌ت و خۆشیه‌كانی به‌هه‌شت بۆ كردووین ئه‌وه‌نده به‌سه كه ئێمه له‌به‌ری بوه‌ستین، به‌سه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت كه خوای گه‌وره له فه‌مووده‌ی قودسی فه‌رموویه‌تی: (أَعْددْتُ لعِبادِێ الصَّالحِینَ مَا لاَ عیْنٌ رَأَتْ ، ولاَ أُژُنٌ سَمِعتْ ولاَ خَگَرَ عڵی قَلْبِ بَشَرٍ) (متفق علیه عن ابی هریره رچی الله عنه) واته: بۆ به‌نده چاكه‌كانی خۆم خۆشی ئه‌وتۆم له‌به‌هه‌شت بۆ مسۆگه‌ر كردوون كه تا ئێستا هیچ چاوێك نه‌یبینیه‌وه، هیچ گوێیه‌ك نه‌یبیستووه و به‌سه‌ر هیچ دڵێكیشدا نه‌هاتووه. وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: لا ێمَسُّهُمْ فِیهَا نَصَبٌ وَمَا هُمْ مِنْهَا بِمُخْرَجِینَ (الحجر:48) واته: دووچاری نا ڕه‌حه‌تی نابن و (له‌و خۆشی‌دا ئه‌مێننه‌وه) تێیدا نهرناچن. یان ده‌فه‌رموێت: وَفِیهَا مَا تَشْتَهِیهِ الْأَنْفُسُ وَتَڵژُّ الْأَعْیُنُ وَأَنْتُمْ فِیهَا خَالِدُونَ (الزخرف: 71) واته: (له‌و به‌هه‌شته خۆشه)تیایه‌تی له هه‌رچی شتێك كه نه‌فس ئه‌یخوازێ و چاو پێی گه‌ش ئه‌بێته‌وه، وه ئێوه‌ش به نه‌مری تێیدا ئه‌مێننه‌وه. له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه كه خوا ده‌فه‌رموێت: رَچِێ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَچُوا عَنْهُ (البینه: 8) واته: خوا لێیان ڕازیه‌و ئه‌وانیش له خوا ڕازین.
پێنجه‌م: هه‌موو ئه‌و نیعمه‌ت و خۆشیه‌ی له‌به‌هه‌شت هه‌یه، له میوه‌ی جوان و له خواردن و له خواردنه‌وه‌و له خانوو‌و كۆشك‌و ته‌لارو جل و بهرگو پۆشاك‌و...هتد تێكڕا ئه‌مانه بۆ ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێیه وه‌ك یه‌كن.
"كه‌واته: ئه‌وه‌ی كه لێره ئه‌مێنێته‌وه‌و پرسیاری زۆری ئافره‌تانیشه، ئه‌و پرسیاره‌یه كه ئه‌ڵێت: ئه‌وه زانیمان كه‌وا پیاو (حور العین) یان (ئافره‌تی جوان) له به‌هه‌شت وه‌ر ئه‌گرن، ئه‌ی ئافره‌ت چی بۆ ئه‌بێت؟"
هه‌ڵبه‌ت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه دایه:
(1) خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: لا یُسْأَلُ عَمَّا ێفْعَلُ وَهُمْ یُسْأَلُونَ (الانبیاو:2) واته: پرسیار له خوا ناكرێت له‌وه‌ی كه ئه‌یكات، بگره خه‌ڵكین كه پرسیاریان لێ ئه‌كرێت. كه‌واته: ئه‌سڵ وایه كه ئینسان پرسیار له خوا نه‌كات كه خوا بۆچی وای كردووه، هه‌ر چه‌ند پرسیار كردنیش له حیكمه‌تی خوا گرفتێك نییه.
(2) سرووشتی ئافره‌ت شه‌رمكردنه، هه‌روه‌ك ئاشكرایه، بۆیه خوا شتێك به ئافره‌ت نیشان نادات له ڕووی جنسیه‌وه كه كه ته‌بیعه‌تی ئافره‌ت شه‌رمی پێی بێت كه باسی بكا یا گوێی لێ بگرێت.
(3) شه‌وق و ئه‌وینی ئافره‌ت بۆ پیاو وه‌ك پیاو نییه بۆ ئافره‌ت (هه‌روه‌ك ئاشكرایه) بۆیه خوای گه‌وره هه‌ستی پیاو به ئافره‌تی به‌هه‌شت ئه‌بزوێنێ، ئه‌مه‌ش هه‌قیقه‌تێكی شه‌رعییه كه پێغه‌مبه‌ری خوا [ صلی الله علیه وسلم ] ده‌فه‌رموێت: (ما تركت بعدی فتنه أچر علی الرجال من النسا‌و) (أخرجه البخاری) واته: له دوای خۆم هیچ فیتنهیهكم جێ نه‌هێشتووه كه خراتربێت له فیتنه‌ی ئافره‌ت به‌سه‌ر پیاو.
به‌ڵام ئه‌بینین كه خوا مه‌یلی جوانی و پۆشاك‌و زێر و زیوی به ئافره‌ت داوه كه ئافره‌ت زیاتر حه‌زی به‌وه‌یه، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: أَوَمَنْ یُنَشَّأُ فِی الْحِلْێهِ (الزخرف: 18) واته: ئایا كه‌سێك به منداڵی خوا ڕه‌وا ده‌بینن، كه هه‌رده‌م له ئارایشكردنی خۆیایه‌تی و تیایدا گه‌وره ئه‌بێت.
بۆیه‌ش ئه‌بینین كه ئه‌گه‌ر باوكێك كوڕێك و كچێكی هه‌بێ ودڵیان خۆش كات، ئه‌وه به كوڕه‌كه ئه‌ڵێت: كوڕی خۆم كه گه‌وره بوویت ئه‌وه ژنێكی جوانت بۆ ئه‌هێنم، به‌ڵام ئه‌بینین به كچه‌كه‌ی ناڵێت: كچم ئه‌گه‌ر گه‌وره بوویت مێردی باشت بۆ ئه‌دۆزمه‌وه، بگره شتی تر ئه‌ڵێت: بۆ نموونه پێی ئه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر گه‌وره بوویت ئه‌وه بووكه شووشهیهكت بۆ ئه‌كرم، یان كراس و كهوایهكت بۆ ئه‌كڕم، یان جلی جوان یان خشڵ و زێڕو گه‌وهه‌رت بۆ ئه‌كڕم... هتد.
(4) شێخ (ابن عپیمین)] -به ڕه‌حمه‌ت بێت- ئه‌ڵێت: خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به به‌هه‌شت باسی ئافره‌ت ئه‌كات بۆ پیاو، نه‌ك پیاو بۆ ئافره‌ت، چونكه هه‌ر پیاوه كه داخوازی كچ ئه‌كات نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێت كه‌وا ئافره‌تان له له به‌هه‌شت بێ پیاو بمێننه‌وه، به‌ڵكو هه‌ر یه‌ك له‌وان له به‌نی ئاده‌م مێردی جوان و چاك‌و دڵڕفێمیان پێ ئه‌بڕدرێت.
شه‌شه‌م: ئافره‌ت له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ر نییه:
1. یان پێش شووكردن ئه‌مرێت.
2. یان دوای ئه‌وه كه ته‌ڵاق ئه‌درێت و ئه‌مرێت، فریای شووكردن ناكه‌وێته‌وه.
3. یان ئه‌و ئافره‌ته شووی كردووه به‌ڵام مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵی ناكهوته به‌هه‌شته‌وه، چون ڕه‌نگه مێرده‌كه‌ی كافر بووبێت و خۆیش مسوڵمان. (خوا په‌نامان بدات).
4. یان له دوای مێردكردنیهوه ئه‌مرێت.
5. یان مێرده‌كه‌ی پێشی ئه‌و ئه‌مرێ و شووی تر ناكاته‌وه تا مردن بێ مێرد ئه‌مێنێته‌وه.
6. یان مێرده‌كه‌ی ئه‌مرێت، ئه‌ویش له دوای مردنی مێرده‌كه‌ی شووێكی تر ئه‌كاته‌وه.
ئه‌مه حاڵی ئافره‌ته له دونیا، بۆیه بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه باسكران، شتێ له‌به‌هه‌شتی بۆ سازكراوه:
(1) ئه‌و ئافره‌ته‌ی پێش شووكردن مردووه، ئه‌وه له به‌هه‌شتدا خوا پیاوێك له پیاوه‌كانی دونیای پێ ئه‌به‌خشێت، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمویت: (ما فی الجنه أعزب) (رواه مسلم) واته: ڕه‌به‌نی له به‌هه‌شتدا نییه.
لێره‌وه ( شیخ ابن عپیمین) -به ڕه‌حمه‌تبێت- ئه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له دونیا شوو نه‌كات ئه‌وه خوای گه‌وره پیاوێكی زۆر جوان و له‌باری پێ ئه‌به‌خشێت كه ئه‌بێته مایه‌ی چاوگه‌ش بوون و چاو ڕوونی ئافره‌ته‌كه.
(2) وه ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه له دونیا تهڵاقدراوهو شووی نه‌كردۆته‌وه، هه‌مان حوكمی بۆ هه‌یه.
(3) ئه‌و ئافره‌ته‌یش كه مێرده‌كه‌ی بۆ دۆزه‌خ وهڕێكراوه (خوا په‌نامان بدات) و خۆیشی بۆ به‌هه‌شت، ئه‌وه ( شێخ ابن عپیمین) –به ڕه‌حمه‌تبێت- ئه‌ڵێت: به هه‌مان جۆری حاڵه‌تانی پێشوو خوا له كوڕێكی جوانی ماره ئه‌كاته‌وه.
(4) وه ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه دوای شووكردن مردووه، ئه‌وه له به‌هه‌شت ئه‌درێته‌وه مێرده‌كه‌ی پێشووی.
(5) وه ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌وا شووی كردووه له دونیا‌و پاشان مێرده‌كه‌ی مردووه‌و شووی تری نه‌كردۆته‌وه، ئه‌وه له به‌هه‌شت خوا هیهك شادوو شوكریان ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌بنه‌وه ژن و مێردی یه‌كتر.
(6) به‌ڵام ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه له دونیا مێردی مردووه‌و پاشان شووی به پیاوێكی تر كردۆته‌وه، ئه‌وه بێ گومان له به‌هه‌شت ئه‌كه‌وێته‌وه باخه‌ڵی دووه‌م مێردیه‌وه. وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (المرأه ڵاخر أزواجها) (سلسله اڵحادیپ الصحیحه لڵلبانی) . واته: ئافره‌ت بۆ دوا مێرده‌كه‌ی خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه. یان كه (حژیفه) –خوا لێی ڕازی بێت- به خێزانه‌كه‌ی گوت: (إن شئت أن تكونی زوجتی فی الجنه فلا تزوجی بعدی فإن المرأه فی الجنه ڵاخر أزواجها فی الدنیا فلژلك حرم الله علی أزواج النبی أن ینكحن بعده ڵنهن أزواجه فی الجنه) واته: ئه‌گه‌ر حهزتكرد كه له به‌هه‌شت هه‌ر بۆ من بیته‌وه، ئه‌وه دوای من شووی تر مه‌كه‌وه، چون ئافره‌ت ئه‌بێته‌وه ژنی دوواهه‌مین مێردی، هه‌ر بۆیه خوا حه‌ڕامی كردبوو كه خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) شووی تر بكه‌نه‌وه.
پرسیارێك: ڕه‌نگه بپرسن كه له دوعای مردوو هاتووه كه ئه‌ڵێت: (وأبدلها زوجا خیرا من زوجها) واته: مێرده‌كه‌ی بۆ بگۆڕه‌وه باشتر له مێرده‌كه‌ی پێشووی، ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته شووی كردبووبێت، ئه‌ی كه‌وابوو چۆن ئه‌بێت ئێمه ئه‌و دوعایه‌ی بۆ بكه‌ین، له كاتێك كه ئه‌و خۆی مێردی خۆی هه‌بووبێت و له به‌هه‌شتیش هه‌مان مێردی خۆی پێ بدرێته‌وه؟!
لێره‌دا شێخ (ابن عپیمین) –به ڕه‌حمه‌تبێت- ئه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته شووی نهكردبووبێت، ئه‌وه مه‌به‌ست له دوعاكه ئه‌وه ئه‌بێت، كه ئه‌و پیاوه‌ی بۆی له دونیا بڕیار درابوو له‌و باشتری پێ ببڕێت، ئه‌گه‌ر شوویشی كردبێت، ئه‌وه مه‌به‌ست له دوعاكه ئه‌وه ئه‌بێت، كه هه‌مان مێردی پێ ببه‌خشرێته‌وه به‌ڵام له ڕووی سیفات و خووخدهوه خهسڵهتییهوه خوا بۆی بگۆڕێت به باشتر له جاران و سیفه‌ت و خه‌سڵه‌تی له ئی دونیا زیاتر پێ ببه‌خشێت. چونكه بێ گومان له‌و دونیا هه‌موو شت ئه‌گۆڕێت، ته‌نها له ڕووی ناسینه‌وه خه‌ڵكه‌كان شته‌كان كه له دونیا بینیویانه ئه‌یناسنه‌وه، به‌ڵام له ڕووی چۆنییهتیهوه زۆر باشتر‌و شیاوترو گونجاوتر ئه‌بن له ئی دونیا. وه‌ك خوای گه‌وره باس له ئهڕزو ئاسمان ئه‌كات ده‌فه‌رموێت: ێوْمَ تُبَدَّلُ الْأَرْچُ غَیْرَ الْأَرْچِ وَالسَّمَاوَاتُ (ابراهیم: 48) واته: له‌م ڕۆژه زه‌وی و ئاسمانه‌كان ئه‌گۆڕێن، یان كه باس له میوههاتهكانی به‌هه‌شت ئه‌كات ده‌فه‌رموێت: كُلَّمَا رُزِقُوا مِنْهَا مِنْ پَمَرَهٍ ڕزْقاً قَالُوا هَژَا الَّژِی رُزِقْنَا مِنْ قَبْلُ وَأُتُوا بِهِ مُتَشَابِهاً (البقره: 25) واته: هه‌ر كاتێك كه له ڕۆزیهكییان ده‌رخوارد ئه‌درێت، ئه‌ڵێن: ئێمه كاتی خۆی له‌و ڕۆزیهمان خواردووه،(به‌ڵام له ڕاستیدا) به‌س له وێنه وه‌ك ئه‌وه‌ی دونیان (ده‌نا له ڕووی تام و چێژه‌وه زۆر جیان).
حه‌فته‌م: له به‌هه‌شت ژن زیاترن له پیاو:
هه‌روه‌ك له سه‌حیحی موسلیم هاتووه له (ابن سیرین) –خوا لێیان ڕازی بێت- ئه‌گێڕنه‌وه كه‌وا ڕۆژێك پیاوان و ئافره‌تان ئه‌كه‌ونه گفتوگۆی ئه‌وه كه ئایا له به‌هه‌شت پیاو زیاترن یاخود ئافره‌ت؟ پاشان دێن پرسیار له (ئه‌بووهوڕه‌یڕه) ئه‌كه‌ن، ئه‌ویش وه‌ڵام ئه‌داته‌وه ئه‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إن أول زمره تدخڵ الجنه علی صوره القمر لیله البدر ، والتی تلیها علی أچوأ كوكبٌ دری فی السما‌و ، لكل امرئ منهم زوجتان اپنتان ، یری مخ سوقهما من ورا‌و اللحم ، وما فی الجنه أعزب) واته: یه‌كه‌م تاقم كه ئه‌چنه به‌هه‌شت شێوه‌و ڕوخساریان وه‌ك مانگی به‌در وایه، وه ئه‌وه‌ی كه له‌دوای ئه‌مانه‌وه دێن ، شێوه‌و ڕوخساریان وه‌ك ئه‌ستێره‌ی پڕشنگدار ئه‌دره‌وشێته‌وه، بۆ هه‌ر یه‌كێكیش له‌وان دوو ئافره‌تی بۆ هه‌یه، كه له جوانیا مۆخی ناو ئێسقانیان له پشت گۆشتیانه‌وه دیاره، ڕه‌به‌نیش له به‌هه‌شتدا نییه.
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كه ئافره‌ت له به‌هه‌شت ژماره‌یان زیاتره له پیاوان. هێندێك ئه‌ڵێن: نه‌خێر پیاو زۆرترن، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (رأیتكن أكپر أهل النار) واته: ئێوه‌م بینی زۆرترین كه‌سن له دۆزه‌خ. لێردا ئه‌ڵێین: ئه‌مه به‌ڵگه نییه كه ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی دۆزه‌خ ئافره‌ت بن ئه‌وه زۆرینه‌ی پیاو له بهههشتبن، هه‌روه‌ك ابن حجر -به ڕه‌حمه‌ت بێت- ئه‌ڵێت: جه‌مع له نێوان ئه‌و دوو فه‌رمووده ئه‌وه‌یه كه ئافره‌ت ژماره‌یان له پیاوان زیاتره له دونیا. ده‌شتوانین بڵێین: كه‌وا نه‌وعی ئافره‌ت له به‌هه‌شت زیاترن چونكه (حورالعین)یش هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئافره‌ت حسێب ئه‌كرێن. ئیمامی قوڕتبیش -به ڕه‌حمه‌ت بێت- ئه‌ڵێت: (ئافره‌تان له دۆزه‌خ زۆرینه‌ن) به‌ڵام ئه‌وه له پێش ئه‌وه‌یه كه ئافره‌تانی خواناس شه‌فاعه‌تییان بۆ بكرێت وله دۆزه‌خ ده‌ر بهێنرێن، كاتێكیش كه له دۆزه‌خ ده‌رهێنران ئه‌وه خوا ڕه‌حمیان پێ ئه‌كاو ئه‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه، به‌م پێیه زۆرترینی بهههشتییهكانیش هه‌ر ئافره‌ت ئه‌بن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئافره‌ته پێویسته كه مكوڕبێ له‌سه‌ری و كرد‌و كۆش كات، ئه‌وه‌یه كه له خوا بترسن تا خوا ڕوویان به ئاگری دۆزه‌خ نه‌سووتێنێت. (خوا په‌نامان بدات).
هه‌شته‌م: ئه‌گه‌ر ئافره‌ت كه‌وته به‌هه‌شته‌وه، ئه‌وه خوا له‌وێ گه‌نجیان ئه‌كاته‌وه هه‌ر چه‌ندیش له دونیا پیر بووبن، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إن الجنه لایدخلها عجوز .... إن الله تعالی إژا أدخلهن الجنه حولهن أبكارا) واته: پیر ناكه‌وێته به‌هه‌شته‌وه... ئه‌گه‌ر خوا خستنیه به‌هه‌شته‌وه ئه‌وه گه‌نجیان ئه‌كاته‌وه ئینجا ئه‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه.
نۆیه‌م: له هێندێ ئه‌سه‌ردا هاتووه، كه ئافره‌تانی دونیا له به‌هه‌شت زۆر جوانتر ئه‌بن له (حور العین) هه‌تا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لو أن امرأه من نسا‌و أهل الجنه اگلعت علی اڵرچ ڵچاوت ما بینهما، ولمڵت ما بینهما ریحاً، ولنصیفها علی رأسها خیر من الدنیا وما فیها) (رواه البخاری عن أنس) واته: ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكی به‌هه‌شتی خۆ به زه‌وی نیشان بدات ئه‌وه سه‌راپای زه‌وی ڕووناك ئه‌كاته‌وه و پڕی ئه‌كات له بۆن و به‌رامه‌وه، وه ئه‌و له‌چكه‌ی كه ئافره‌تی به‌هه‌شت له سه‌رییه‌تی به نرخترو گرانبه‌هاتره له دونیا‌و ئه‌وه‌ی له دونیادایه.
له شوێنی تردا ده‌فه‌رموێت: (ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ی ئافره‌تێكی به‌هه‌شتی بكه‌وێته سه‌ر دونیا ئه‌وه تیشكی ڕۆژ له جوانی و ڕووناكی ئه‌و په‌نجه ئه‌كوژێته‌وه!!)
كه‌واته: خۆشه‌ویستان.. خوشكانی هێژا:
"ئاگاداری گێره شێوان و بانگهوازكارنی فیتنه‌و به‌ڕه‌ڵایی بن، كه ئه‌یانه‌وێت له كه‌ڵكتان بخه‌ن تا له كاركهون، فریو مه‌خۆن به قسه ڕه‌ونه‌ق و بریقه‌داره‌كانیان، چون ئه‌وه شه‌یتانه بازاڕی بۆ ئه‌و جۆره ته‌ماحكارانه خۆش كردووه كه له خشته‌تان به‌رن و به گژ خواتان وه‌نێن، كه مه‌به‌ستیان ڕووت كردنه‌وه‌ی ئێوه‌و چێژوه‌رگرتنی چاوی پیس و شهڕواڵیانن، ئێوه‌ش ئیڕاده‌و ویستی دینداریتان به‌هێزتر كه‌ن، تا خوای په‌روه‌ردگار به‌و به‌هه‌شته به‌رینه‌ی خۆیتان شادبكاو ڕه‌زامه‌ندی خۆی به‌سه‌رتاندا بڕژێنی و خۆی پێتان نیشان بدات."
وصلی الله علی نبینا محمد وێله وصحبه وسلم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبینی:
بۆ ئه‌م بابه‌ته سوودم له نووسراوێك بینیوه به ناو نیشانی: أحوال النسا‌و فی الجنه نووسراوی: سلیمان بن صالح الخراشی.
وه‌رگيراوه له: ده‌نگى ئيسلامه‌وه