13/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له محه‌مه‌دی مه‌لا قادره‌وه
به‌پێویستی ده‌زانم له‌باره‌ی ئه‌و دیداره‌ی له‌ژماره 9ی گۆڤاری بزاڤ له‌گه‌ڵم ئه‌نجامدراوه، ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بلاوبكه‌مه‌وه. له‌دیداره‌كه‌دا هاتووه كه من ده‌ڵێم پێمخۆشه مام جه‌لال بمرێت‌و چاك نه‌بێته‌وه، به‌لام له‌راستیدا من مردنی كه‌سم پێخۆش نییه‌و حه‌زناكه‌م هیچ كه‌سێك بمرێت، چونكه كه‌سه‌كان به ئه‌ندازه‌ی خۆیان گرنگن بۆ كۆمه‌ڵگه، بۆیه ئه‌گه‌ر قسه‌ی واشم كردبێت لێی په‌شیمانم. له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا وا نوسراوه گوایه من وتوومه كورد دۆستی نییه‌و هه‌مووان دوژمنی كوردن، پێمخۆشه ئه‌وه‌ش راستبكرێته‌وه، چونكه هاوكاریكردنی ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه‌و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له هێرشه‌كانی داعش، باشترین به‌ڵگه‌ی دۆستایه‌تی ئه‌و ولاته‌یه بۆ كورد. له‌گه‌ڵ رێزدا محه‌مه‌دی مه‌لا قادر 10ی سێپته‌مبه‌ری 2014