12/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فیكر - فیكری ئیسلامیی - هه‌ستانه‌وه
برای به‌رێزم كاك دیاری ئاكۆ سێ پرسیاری لێكردم . منیش ئه‌وه‌نده‌ی عه‌قڵم بر بكات وه‌ڵامم دایه‌وه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی توانیبێتم شتێك بدركێنم، هه‌ربۆیه‌ش لێره‌دا بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه به مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ند كردن و گفتۆگۆ له‌سه‌ری .
فیكر چییه؟ : ته‌واوی ئه‌و هێزه مه‌عنه‌وییانه‌یه كه‌له مرۆڤدا چێنراوه‌و رۆڵی ئه‌وه ده‌بینن كه پێكه‌وه‌و به ده‌سته‌جه‌معی(به شێواو وشپرزه نا) بریاربده‌ن له‌سه‌ر شته‌كان و جه‌وهه‌ری شته‌كان، شه‌خسه‌كان وحه‌قیقه‌تی شه‌خسه‌كان، شوێنه‌كان وكاری مرۆڤ له شوێنه‌كان وگشت ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی تر كه‌ده‌كرێت له‌چوارچێوه‌ی ته‌كلیفی خوایی بۆ مرۆڤه‌كان كۆبكرێته‌وه كه‌تایبه‌تن به‌رابردوو ئێستا‌و دوارۆژی مرۆڤه‌كانه‌وه، فیكر لێره‌دا وه‌ك ئامرازێكی به‌رێزو گه‌وره رۆڵی لوتكه‌یی هه‌یه بۆ قبوڵ یان ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاكامی ناسینی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی ناومان هێنان. ئه‌وه‌نده‌ش هه‌یه لێره‌دا فیكر رۆڵی هه‌م ئامراز‌و هه‌م و سه‌رچاوه ده‌بینێت و پێوه‌ره‌كانی ده‌گۆرێت له‌كاتێك بۆكاتێكی تر،جیاوازی هه‌ستیار له‌م ناساندنه‌ی مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌یه كه فیكر به‌و بێ سنورییه‌وه‌ی كه‌ووتم هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وه‌حییه‌وه نیه‌و خۆی سه‌رپشكه‌و كوێخای بێ ركابه‌ره بۆ هه‌موو خێر‌و شه‌ڕێك!، چونكه پرسیاره‌كه ده‌رباره‌ی فیكر به بێ قه‌یدو شه‌رت كراوه،منیش به موتڵه‌قی و كراوه‌یی پێناسه‌كه‌م بۆی كردووه و گرێم نه‌داوه به ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتی هیچ ئایینێكه‌وه جا زه‌مینی بێت یان ئاسمانی . فیكری ئیسلامیی چیییه؟: ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه كه‌له سێبه‌ری وه‌حیی خواییه‌وه ده‌روانێت بۆ شته‌كان و شه‌خسه‌كان و شوێنه‌كان وهه‌ربه‌و پێیه پێناسه‌ی هه‌یه بۆ خودای مه‌زن و مرۆڤ و مه‌خلوقات و ئامانج له بوونی هه‌موویان . ژیریی لێره‌دا هه‌ندێك رۆڵی گه‌وره گه‌وره‌ی هه‌یه:
1- خوێندنه‌وه‌ی قووڵ بۆ كه‌لام و خیتابی خودایی بۆ مرۆڤه‌كان و ته‌فسیری وورد بۆیان، واته به‌كه‌لامی خه‌ڵك ته‌فسیری كه‌لامی به‌رزی خوایی ده‌كرێت.
2- هه‌ر شتێك وه‌حیی لێی بێ ده‌نگ بووه ژیریی ئیجتیهادی ده‌توانێت به فیلته‌رو پێوه‌رو بنه‌ما و رێخه‌رگه‌ل(ضوابط)ه‌كانی وه‌حیی حوكمی بدات به قبوڵ یان پێچه‌وانه‌كه‌ی.
3- ژیری ئیجتیهادی ده‌توانێت بریار بدات له‌وه‌ی كام ئایه‌ت و كام حوكم له كوێ و كه‌یدا دابه‌زێنرێت، ئه‌گه‌ر فیعله‌ن كات و شوێنی نه‌بوو یان هه‌بوو واته دیار یان نادیاربوو، له هه‌ردوو باره‌دا عه‌قڵی ئیجتیهادی ده‌توانێت بڵێت بۆ ئێستا و فڵان شوێن و فیساركه‌سه یان نه‌خێر بۆ داهاتوو شوێنێكی تر‌و فیسارێكی تره. ئه‌م عه‌قڵه ئیجتیهادییه‌ش هه‌ندێك مه‌رجی زانستی و ته‌قوایی و سلوكیی هه‌یه بێ ئه‌و مه‌رجانه ناكرێت ناو بنرێت عه‌قڵی ئیجتیهادی، ئه‌گه‌ر هه‌شبوو (واته مه‌رجه‌كانی ئیجتیهاد) ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئیجتیهاده‌كه‌شی هه‌ڵه‌بوو (مرۆڤیش مرۆڤه هه‌ڵه‌ش ده‌كات و نیشانه‌ش ده‌پێكێت) دادگایی و لۆمه ناكرێت و پاداشتی ماندوو بوونه‌كه‌ی لای خوای گه‌وره هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئیجتیهاده‌كه‌شی ته‌واوی ئامانجه شه‌رعییه‌كه‌ی پێكابوو دوو پاداشتی هه‌یه، هی ماندوو بوونه فیكرییه‌كه‌ی و هی پێكان و له گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌كه‌ش،ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ری حورمه‌ته بۆ عه‌قڵی مرۆڤه‌كان ئه‌گه‌ر بزانن و لێی حاڵی ببن . چۆن بگه‌رێینه‌وه مه‌یدان و ببینه‌وه خاوه‌ن بریاری خۆمان ؟؟: هه‌ندێك خاڵم گه‌لێك پێ گرنگه، هه‌رچه‌نده خه‌رجیی ماددی ومه‌عنه‌ویی زۆری ده‌وێت: 1- به‌وازهێنان له‌پێوه‌ره بچوكه‌كانی وه‌كو پێوه‌ری حیزبی و شه‌خسیی كینه‌دارو ناوچه‌یی و وابه‌سته بوون به عه‌قڵیه‌تی ده‌رودراوسێ و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كانه‌وه و بیروباوه‌ره دژه‌كان، ئه‌نجا پاپه‌ندبوون به‌شه‌ریعه‌ت و ئیجتیهادی شه‌رعه‌تیانه‌وه. 2-كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موویان یان زۆرینه‌یان به تایبه‌تی قه‌ڵه‌مدارو عه‌قڵداره جێ متمانه‌كان له چوارچێوه‌یه‌كی زانستیانه و واقعیانه‌ی موسڵمانانه‌دا (هه‌رچه‌ند ئه‌مه كارێكی قورسه)!. 3- پێداگری له‌سه‌ر پێوه‌ره‌كانی وه‌حیی ئه‌نجا عه‌قڵی ئیجتیهادی و فرێدانی ته‌قلید و شوێن كه‌وتنی كوێرانه‌و دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی رابردوو . ئه‌م دوو خاڵه‌یان (وه‌حیی و ئیجتیهاد) گه‌وره‌ییان كۆتایی نایه. 4-وه‌رگرتن و هێنانی هه‌ر ئه‌زمونێك كه پێچه‌وانه نه‌بێت به وه‌حیی و به‌رژه‌وه‌ندی گشی گه‌له‌كه‌مان.