12/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌زگای پاراستنی پارتی سیناریۆی بۆ كوژرانی پاسه‌وانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ئاماده‌كردووه
سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی تێوه‌گلاوه
ده‌زگای پاراستنی پارتی سیناریۆی بۆ كوژرانی پاسه‌وانه‌كه‌ی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماده كردووه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌شی به به‌شداریكردن له تاوانه‌كه تێوه‌گلاندووه، هه‌ربۆیه پێشوه‌خت كۆمه‌ڵی ئیسلامی فه‌رمانی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ده‌ركردووه‌و له‌ئێستاشدا گفتوگۆكان له‌باره‌ی خوێنی ئه‌و قوربانییه‌وه كۆتایی هاتووه‌و پارتی ئاماده نییه به‌هیچ جۆرێك خوێنی ئه‌و قوربانییه بدات، به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یه‌كلایی نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه په‌یوه‌ندی به دادگاوه هه‌یه‌و جارێ رێكاره یاساییه‌كان كۆتایی نه‌هاتووه.
راپۆرتی: جه‌بار ره‌حمان و محه‌مه‌د سالار (پاشا)
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی (30ی نیسانی 2014) هه‌ڵبژاردنێكی جیاواز بوو بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگه‌كانی زیادیكرد به‌تایبه‌تی له‌پارێزگای هه‌ولێر، بهلاَم به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رزوو باجی زیادكردنی دهنگهكانیدا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی (4) كه‌س به‌جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیه‌وه په‌لاماری پاسه‌وانێكی مه‌ڵبه‌ندی (3)ی ئه‌و حیزبهیاندا و پاش ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی چه‌كه‌كه‌ی ده‌ستی لێ بستێنن چه‌ند فیشه‌كێكیان پێوه ناو كوشتیان.
ئه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته وهلاَمی ده‌داته‌وه دیوی ناوه‌وه‌ی روداوه‌كه‌یه، چونكی به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست گۆڤاری بزاڤ كه‌وتوه زانا رۆستایی كاندیدی سه‌ركه‌وتوو بۆ پهرلهكانی عێراق‌و به‌رپرسی په‌یمانگای كادیرانی كۆمه‌ڵ له‌سه‌ره‌تاوه ئاگاداری روداوه‌كه بووه‌و بێده‌نگی لێ هه‌ڵبژاردووه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه بریاڕی دورخستنه‌وه‌یان داوه.
وورده‌كاری روداوه‌كه
كاتژمێر (11) و (45) خوله‌كیی شه‌وی (30ی نیسانی 2014) له‌كاتێكدا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان خه‌ریكی ژماردن‌و بژاری ده‌نگه به‌ده‌ست هاتوهكان بوون، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیه‌وه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك به‌ئۆتۆمبێلێكی جۆری مارسیدس – ستێشن به‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هاتوچۆ ده‌كه‌ن، دادهبهزنو دێنه حه‌وشه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و حزبه‌وه‌و له‌سه‌ره‌تا گێچه‌ڵ بهپاسهوانێك ده‌كه‌ن به‌ناوی (محمد عه‌زیز) ناسراو به (قاسم)، دواتر هه‌وڵی رفاندنی چه‌كه‌كه‌ی ده‌ستی دهدهنو پاش ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كه ته‌سلیم ناكات یه‌كێكیان فیشه‌كێكی پێوه ئهنێتو دواتر هه‌ڵدێن، پاش گه‌یشتنی به‌نه‌خۆشخانه به‌چه‌ند كاتژمێرێك گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
لێدوانه‌كان
راسته‌وخۆ دوای روداوه‌كه، عه‌بدولستار مه‌جید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌لێدوانێكدا وتی (سوربوونی خۆمان له‌سه‌ر ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و رووداوه به‌لایه‌نه ئه‌منییه‌كان راگه‌یاندووه).
هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه زمانێكی توندی به‌كارهێناو ووتی (ئه‌گه‌ر له‌به‌ر پاراستنی ئاسایش‌و ئه‌منیه‌تی شاری هه‌ولێرو گهورهنهكردنی كێشه‌كه نه‌بووایه، ته‌واوی چه‌كداره‌كانمان له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌نددا ده‌كوشت).
بۆ رۆژی دواتر فراكسێۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌پارله‌مانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی دهركردو ئیدانه‌ی كاره‌كه‌ی كرد‌و دواتر هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان‌و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئیدانه‌ی كاره‌كایان كرد.
پاشان عه‌لی حسێن به‌رپرسی لقی (2)ی پارتی له‌هه‌ولێر له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند (رێگه ناده‌ین كه‌سانێكی نابه‌رپرس دۆخی ئه‌منیی هه‌رێم تێكبده‌ن).
ئه‌میری كۆمه‌ڵ دێته سه‌رخه‌ت
عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌كاتی ناشتنی كوژراوه‌كه رایگه‌یاند (هه‌ڵوێستی ئێمه په‌یوه‌سته به هه‌ڵوێستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه، تا چه‌نده ئه‌وان جدیین له دهستگیركردنو به‌سزا گه‌یاندنیان).
هه‌روه‌ها وتیشی (من هه‌ندێك شت ده‌بیستم كه ده‌ویسترێ ئه‌و قه‌زیه به لارێ‌دا ببردرێ، مه‌رج نییه ئه‌وه له ئاستی باڵادا بێت، ره‌نگه هه‌ندێك خزم یاخود به‌رپرس بن كه ده‌یانه‌وێ له ئاوی لێڵدا راو بكه‌ن، خه‌ڵك بكوژن‌و وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌ربچن، من لێره‌وه پێیان ده‌ڵێم خه‌یاڵیان خاوه).
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد (وه‌ڵاهی، بیللاهی شه‌ریفی كوڕم بمردایه به‌قه‌ده‌ر ئه‌و كاك قاسمه بۆی به په‌رۆش نه‌ده‌بووم، من خوێنی خۆم پێ له‌خوێنی هیچكام له‌و برایانه‌م زیاتر نییه، كه ئه‌و كاكه قاسمه كوژراوه، وه‌كوو ئه‌وه‌یه من یان ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كوژرابێت).
سه‌باره‌ت به جدیبوونی كۆمه‌ڵیش له قه‌زیه‌كه‌دا، وتی (من لێره‌وه ده‌ڵێم ئێمه له‌دووی ده‌چین تا نه‌فه‌سمان له‌به‌ردایه، ده‌بێت ئه‌وانه بگیرێن‌و دادگایی بكرێن‌و به‌پێی دیكۆمێنته‌كان سزای پر به‌پێستی خۆیان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر مه‌زڵوومی دیكه‌ی وه‌كو كاك قاسم كه خه‌ڵكێك تووكی به نه‌رم ده‌زانێ، خوێنی به هه‌رزان ده‌زانێ، سه‌لامه‌ت بێت).
پاراستن سیناریۆی ئاماده‌كردووه
ده‌زگای پاراستنی پارتی سیناریۆی بۆ كوژرانی ئه‌و پاسه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماده كردووه‌و هۆكاری ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و ده‌زگایه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی پاش رووداوه‌كه ته‌واوی كاسێتی كامێرای چاودێرییه‌كه‌ی ته‌سلیمی پۆلیس كردووه‌و له‌رێی پۆلیسی هه‌ولێریشه‌وه كاسێته‌كه دراوه‌ته پاراستن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی بزاڤ، ئه‌و كاسێته زۆر نهێنی له‌خۆگرتووه كه ده‌بوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی لای خۆی بیهێشتایهتهوهو ئه‌وه‌ی پێویست بوو بڵاویبكردایهتهوه، چونكه به‌شێكی زۆری كاسێته‌كه ده‌ریده‌خات زانا رۆستایی سه‌ركرده له‌كۆمه‌ڵ ئاگادای رووداوه‌كه بووه به‌ڵام بێ ده‌نگ بووه‌و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بووه، ئه‌مه‌ش له‌رووی یاساییه‌وه كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كات.
له‌باره‌ی هۆكاری ته‌سلیمكردنی ته‌واوی كاسێته‌كه، دانا دارا سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به بزاڤی وت (ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه په‌خشكراوه، لای ئێمه پارێزراوه‌و بونی هه‌یه، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه بلاوكراوه‌ته‌وه).
سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی تێوه‌گلاوه
ئه‌گه‌رچی زانا رۆستایی سه‌ركرده له‌كۆمه‌ڵ‌و به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و حزبه باس له‌وه ده‌كات كه رووبه‌رووی چه‌كداره‌كان بووه‌ته‌وه‌و نه‌یهێشتووه بڕۆن، به‌ڵام سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵ ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه‌و پێیوایه كه زانا رۆستایی ترساوه‌و هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه به‌فه‌رمانی ئه‌میرو مه‌كته‌بی سیاسی له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، پاراستن له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و كاسێته‌ی بهدهستیگهشتووه، سیناریۆی ئاماده كردووه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی تێوه‌گلێنێت، بۆ ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵی ئاگاداركردۆته‌وه‌و داوای كردووه كۆتایی به‌و دۆسیه‌یه بهێنن.
راستی روداوه‌كه
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ست گۆڤاری بزاڤ كه‌وتووه له‌ماوه‌ی رابردوو مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاگادارییه‌كی ئاراسته‌ی "زانا رۆستای" كردوه به‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی (به‌رپرسی په‌یمانگای كادیران)ی ئه‌و حیزبه دوربخرێته‌وه، چونكه ناوبراو كه‌مته‌رخه‌م بووه له كوژرانی ئه‌و پاسه‌وانه.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ئه‌و كه‌مته‌رخه‌میه سه‌رچاوه‌كه به‌بزاڤی وت (له‌كاتی ته‌قه‌كردن له‌و پاسه‌وانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ناوبراو له‌شوێنی روداوه‌كه بووه، به‌ڵام هیچ شتێكی نه‌كردووه، بۆیه مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه بێده‌نگ بوونی ناوبراویان له‌و كاته به‌كه‌م ته‌رخه‌می زانیوه‌و بریاریان داوه له‌پۆسته‌كه‌ی دوری بخه‌نه‌وه).
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه له‌نێو مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر به‌بزاڤی راگه‌یاند (زانا رۆستای له شوێنی روداوه‌كه بووه له‌ناو ئوتومبێله‌كه‌ی، ئه‌وان بووه به‌شه‌ریان بهلاَم ئه‌م دانه‌به‌زیوه تا ته‌قه‌یان كردووه، دواتر له‌به‌ر ئوتومبێله‌كه‌ی زانا رۆستای نه‌یان توانیوه برۆنو دابه‌زیون به پێ رۆیشتون‌و سه‌یاره‌كه‌یان جێهێشتووه، له‌ناو سه‌یاره‌كه 3 ده‌مانچه‌و موبایل‌و هه‌ندێ شتی تریش جێمابوو.. دواتر رۆستایی هاتوه‌ته لای پرسگه‌و هاواری كردووه ئینجا ئه‌وانه‌ی له‌ناو مه‌ڵبه‌ند بوون هاتونه‌ته ده‌ره‌وه).
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد له‌نێو مه‌كته‌بی سیاسی گفتوگۆی ئه‌وه دروست بووه كه چۆن ده‌كرێت كه‌سێك به‌رپرسی په‌یمانگای كادیران بێت‌و له‌به‌رامبه‌ر روداوێكی وه‌ها بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت؟
دواتر
پاش بلاَوبونهوهی هه‌واڵی لادانی زانا رۆستایی له‌پۆسته‌كه‌ی له‌سایتی (بزاڤ پرێس)، لهوهلاَمی هه‌واڵه‌كه نوسیوێتی (باجی بیروبۆچونی ریفۆرمخوازی قورسه له‌ناو حیزب، منیش به‌رده‌وام ده‌بم ئه‌وه ته‌سفیاتی پیش كۆنگره‌یه گوێی مه‌ده‌نێ).
پاشان له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌مته‌رخه‌م بوه‌و ئاگاداری روداوه‌كه بووه بهلاَم بێ ده‌نگی لێ هه‌ڵبژاردوه، رۆستایی نوسیوێتی (من هیچ كهمتهرخهمیهكم نه‌بووه‌و ویژدانم ئاسوده‌یه‌و بریاره‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیش ناشهرعیو نایاسایی‌و ناعادیلانه‌یه هیچ دادگایه‌كی شه‌رعی نیه به‌داخه‌وه تانه‌ی لێ بده‌م بۆیه وه‌ك یوسف علیه السلام پێیان ئه‌ڵێم "قال انتم شر مكانا والله اعلم بما تصفون)..
تێبینی:
بۆ ئه‌م راپۆرته هه‌وڵدرا وته‌ی پۆلیسی هه‌ولێرو بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌و ده‌زگای پاراستن وه‌ربگیرێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوون‌و هیچ لایه‌كیان ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نه‌بوون.