12/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
توێژه‌رێكی سیاسیی كورد : بۆ (50) ساڵی تر نه‌وتی كوردستان كرا به‌قوربانی سیاسه‌ته‌كانی توركیا
له‌میانه‌ی وتارێكیدا، ڕۆژنامه‌وان و توێژه‌ری سیاسیی كورد "به‌هرۆز جه‌عفه‌ر " چه‌ند كۆدێكی گرنگ ئاشكرا ئه‌كات،به‌چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌یسه‌لمێنێت ماوه‌ی ساڵێك زیاتره داعش و توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیجیان هه‌یه .پێشی وایه له‌مێژوودا به‌ڕێككه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆی ساڵی (1916) ه‌وه،هه‌ركاتێك هه‌ر گۆڕانێك له‌موسڵ ڕوویدابێت،هه‌موو ڕۆژههلاَت گۆڕانكاریی به‌خۆیه‌وه دیوه .
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر،كۆده‌كانی هاتنی په‌كه‌كه بۆ مه‌خمور و شه‌نگالیش،ئاشكرا ئه‌كات،كاتێك داعش نزیكی گوێر بونه‌ته‌وه،بارزانی خێرا مه‌لابه‌ختیاری بانگكردووه،تا بچێت به‌په‌كه‌كه بڵێت،هێز بنێرن بۆ مه‌خمور.
له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌دا به‌ناونیشانی (داعش چی توركیایه) ،نهێنی بڕینی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان،بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه،كه هوشیار زێباری و ڕۆژ نوری شاوه‌یس له‌به‌غدا ئیمزایان كردوه،كه هه‌رێم (400) هه‌زار به‌رمیل ئهنێرێتهدهرهوهو پاره‌كه‌شی ئه‌ده‌ن به‌به‌غدا،وه‌ختێك ئاشتی هه‌ورامی نه‌یتوانیوه ئه‌مه بكات،ئیتر مالكیش مووچه‌كه‌ی بڕیوه .ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه جارێكی تر دكتۆر ڕۆژ له‌به‌غدا پۆستی وه‌زیری دارایی وه‌رئه‌گرێت .
ده‌قی وتاره‌كه :
http://bzavpress.com/Article_Detail.aspx?Articleid=835&AuthorID=1