گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 19 ساڵ له‌لايه‌ن گه‌نجێكى تر‌ى هاوته‌مه‌نى خۆى به‌چه‌قۆ ده‌كوژرێت و، پۆليسى هه‌ولێريش ڕايدهگهيهنێت، تاوانبارهكهيان ده‌ستگير كردوه.
كاروان خۆشناو، به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌ياندنى پۆليسى هه‌ولێر، ڕايگه‌ياند ،"دوێنێ کاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆ پۆلیس ئاگادارکرانه‌وه به بوونی ڕووداوێکی کوشتن له‌گه‌ڕه‌کی خانه‌قای شاری هه‌ولێر دوای گه‌یشتنی تیمه‌کانی نه‌هێشتنی تاوان بۆ شوێنی ڕووداو ده‌رکه‌وت که‌وا گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 19 ساڵان به ناوی (م.ک.ع) له‌یه‌کێک له خانوهچۆڵ کراوه‌کانی گه‌ڕه‌کی خانه‌قا به چه‌قۆ کوژراوه".
وتيشى ،"ته‌رمه‌که ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادی کرا، به مه‌به‌ستی پشکنینی ته‌رمه‌که. ده‌رکه‌وت که‌وا گه‌نجه‌که دوو ڕۆژ پێشتر کوژراوه به‌ڵام به هۆی چۆڵی شوێنه‌که که‌س پێی نه‌زانیوه".
له‌باره‌ى ده‌ستگير كردنى تاوانباره‌وه پۆليسى هه‌ولێر، ده‌ڵێت ،"، توانرا له ماوه‌ی که‌متر له 2 کاتژمێر بکوژه‌که ده‌ست نیشان بکرێت و پاشان له لایان پۆلیسی ڕێککاری ده‌ستگیر بکرێت، دوای وه‌رگرتنی ووته‌کانی له لایه‌ن نوسینگه‌ی لێکۆڵینه‌وه له تاوانه‌کانی کوشتن تۆمه‌تبار به ناوی (د.ح.س ) که ئه‌ویش ته‌مه‌ن 19 ساڵه ووتی که دوو شه‌و پێشتر له دره‌نگانی شه‌ودا له ناو گه‌ڕه‌کی خانه‌قا له گه‌ڵ کوژراو کێشه‌یه‌ک که‌وتۆته نێوانیان".
به‌وته‌ى پۆليسى هه‌ولێر، تاوانبار دانى بهتاوانهكهيداناوه وڕايگهياندوه ،"پێشتر یه‌کتریان نه‌ناسیوه‌و له کاتی دروست بوونی کێشه‌که‌دا ئه‌و بێهۆش بووه به هۆی به‌کارهێنانی ماده‌ی بێهۆشکه‌ره‌وه، بۆیه به چه‌قۆ لێی داوه‌و کوشتویه‌تی".
به‌هۆى ڕوداوهكهشهوه، تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانى دادوه‌ر به‌ندكراوه ولێكۆڵينهوهش له ڕوداوه‌كه به‌رده‌وامه.
جێگه‌ى ئاماژه‌يه، له‌م چه‌ند مانگه‌ى دواييدا، ڕێژه‌ى تاوانه‌كانى كوشتن له هه‌ولێرى پايته‌خت به‌ڕێژه‌يه‌كى به‌چاو به‌رز ووهتهوه.