11/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
تاقیگه‌ی ناوه‌ندی سلێمانی، ناوه‌ندێك بۆ كوشتنی هاوڵاتیان
لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مان لێپێچینه‌وه ده‌كات
تاقیگه‌ی ناوه‌ندی سلێمانی بووه‌ته ناوه‌ندێكی مه‌ترسیدار بۆ هاوڵاتیانی شاره‌كه‌و كارمه‌ندانی ئه‌و بنكه ته‌ندروستییه به‌شێوه‌یه‌كی دروست ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ناكه‌ن‌و كاریان بووه‌ته به‌رێكردنی هاوڵاتیان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زۆری ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان‌و نه‌بوونی كاتی پێویست بۆ پشكنین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بنكه‌كه‌دا ده‌كه‌ن‌و ئه‌گه‌ریش پێویست بكات وه‌زیری ته‌ندروستی بانگهێشتی هۆڵی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، هیچ یه‌كێكیش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نین‌و زانیارییه‌كانی ئه‌م راپۆرته ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
تاقیگه‌ی ناوه‌ندی، فێڵ له‌هاوڵاتیان ده‌كات
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ‌و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون، تاقیگه‌ی ناوه‌ندی سلێمانی فێڵ له‌هاوڵاتیان ده‌كات‌و به‌دروستی پشكنین بۆ ئه‌وانه ناكات سه‌ردانی ئه‌و بنكه‌یه ده‌كه‌ن.
بزاڤ ئه‌وه‌ی زانیوه كه كارمه‌ندانی ته‌ندروستی تاقیگه‌كه، هیچ پشكنینێك بۆ خوێنی هاوڵاتیان ناكه‌ن، كاریان بووه‌ته وه‌رگرتنی خوێن‌و پێدانی ئه‌نجامی هه‌ڵه به‌هاوڵاتیان، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆسه‌ر ژیانی هاوڵاتیان‌و هاوتایه له‌گه‌ڵ كوشتن.
له‌وباره‌وه بزاڤ په‌یوه‌ندی به دكتۆر نه‌جمه‌دین جێگری به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه كرد، به‌ڵام به پاساوی ده‌رنه‌چوون له‌رێنماییه‌كان ئاماده‌نه‌بوو لێدوان بدات.
چۆنیه‌تی فێڵ كردنه‌كه
گۆڤاری بزاڤ له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو تاقیگه‌كه‌وه ئه‌وه‌ی پێگه‌یشتووه كه له‌كاتی سه‌ردانكردنی هاوڵاتیان بۆ ناو تاقیگه‌كه‌یان خوێنیان لێوه‌رده‌گیرێت‌و دواتریش فڕێی ئه‌ده‌نه ناو ده‌ستشۆرێكه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به‌گۆڤاری بزاڤی راگه‌یاند كه كارمه‌نده‌كان ناچاركراون ئه‌و كاره بكه‌ن، فه‌رمانیان پێكراوه له‌به‌ر راییكردنی ئه‌و هاوڵاتییه زۆره‌ی سه‌ردانییان ده‌كه‌ن به‌و جۆره پشكنینه‌كان ئه‌نجامبده‌ن.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی (كه خوێنه‌كه وه‌رگیرا، دواتر فڕێ ئه‌درێت‌و به هاوڵاتیان ده‌وترێن پاش نیو كاتژمێری تر سه‌ردان بكه‌نه‌وه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شیاندا كارتێكی بچوكیان پێ ئه‌درێت‌و ته‌نها لێی ده‌نوسرێت "نۆرماڵ" واته ئاسایی، بۆیه ئه‌گه‌ر ووردببنه‌وه به‌شێكی زۆری كارته‌كان ئه‌و وشه‌یه‌ی له‌سه‌ر نوسراوه).
كێ فه‌رمانی پێكردوون؟
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به‌گۆڤاری بزاڤی وت كه به‌فه‌رمانی به‌رێوه‌به‌ری تاقیگه‌كه‌یان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، پاساوی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیان رووله تاقیگه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، كه رۆژانه نزیكده‌بێته‌وه له 500 هاوڵاتی، بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، بزاڤ په‌یوه‌ندی به به‌رێوه‌به‌ری تاقیگه‌كه‌وه كرد، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ سوود بوون‌و رێگه‌ش به‌تیمی رۆژنامه‌وانی بزاڤ نه‌درا سه‌ردانی تاقیگه‌كه بكه ن.
هاوڵاتیان بێ ئاگان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیان رووله‌و تاقیگه‌یه ده‌كه‌ن، به‌ڵام بێ ئاگان له‌وه‌ی تاقیگه‌كه بووه‌ته ناوه‌ندێكی مه‌ترسیدارو هه‌ڕه‌شه له‌ژیانیان ده‌كات.
له‌وباره‌وه بزاڤ چه‌ند هاوڵاتییه‌كی دوواند‌و سه‌رجه‌میان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه تا ئێستا دركیان به‌وه نه‌كردووه‌و گومانیشیان هه‌بوو كه فه‌رمانگه‌یه‌كی حوكمی به‌و جۆره مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.
هه‌ڵوێستی فه‌رمانگه‌ی تاقیگه‌كان
بۆ به‌دواداچوونی زیاتری ئه‌و كێشه‌یه، بزاڤ په‌یوه‌ندی به ئاری محه‌مه‌د لێپرسراوی كارگێڕی تاقیگه‌كانی سلێمانی كرد‌و ناوبراو رایگه‌یاند كه تا به‌ڵگه‌و زانیاری دروستی نه‌یه‌ته به‌رده‌ست ئاماده نییه هیچ لێدوانێك بدات.
ئه‌و لێپرسراوه راشیگه‌یاند كه تا ئێستا هیچ جۆره زانیاریی‌و سكاڵایه‌كیان له‌وباره‌وه پێنه‌گه‌یشتووه، بۆیه ره‌تیكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه گومانی هه‌یه به‌و جۆره مامه‌ڵه بكرێت.
په‌رله‌مانی كوردستان لێپێچینه‌وه ده‌كات
په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك ناوه‌ندێكی ته‌شریعی كه نوێنه‌ره‌كانی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دیاری ده‌كرێت، به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر به‌دواداچوون له‌مه‌ڕ ئه‌و دۆسییه‌یه بكات‌و ئه‌ندامانی قسه‌ی خۆیان هه‌بێت.
له‌وباره‌وه زوڵفا مه‌حمود عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی كوردستان به‌گۆڤاری بزاڤی وت (ئێمه بریارمان داوه سه‌ردانی ته‌واوی بنكه‌كانی كوردستان بكه‌ین‌و له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی ته‌ندروستی‌و چۆنییه‌تی كاركردنی فه‌رمانگه‌كان بین، هاولاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه كاری ئێمه بۆ خزمه‌تی ئه‌وانه‌و به‌رده‌وامده‌بین).
له‌باره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌م راپۆرته‌دا خراوه‌ته‌ڕوو، سه‌رۆكی ناوبراو وتی (ئێمه هه‌ستمان به‌وه نه‌كردووه، تا ئێستاش هیچ جۆره سكاڵایه‌كمان پێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام پێشتر بریارمانداوه كه له‌م مانگه‌دا سه‌ردانی سلێمانی بكه‌ین‌و سه‌رجه‌م بنكه‌كان به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه بریاری پێشتری خۆمانه‌و كه‌مته‌رخه‌میمان نه‌كردووه، چونكه به‌هۆی بریاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه له‌ئێستادا سه‌رقاڵی پێشمه‌رگه‌ین‌و سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری به‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه).
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی راشیگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و زانیارییانه راستبن، ئه‌وا وه‌زیری ته‌ندروستی بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن‌و له‌وباره‌وه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه زۆر مه‌ترسیداره‌و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ژیانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه‌و نابێت به‌هیچ جۆرێك لێی بێده‌نگ ببین.