10/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: له‌ئه‌نجامی هاوكاری یه‌كێتی بۆ ئێران، به‌عس ئه‌نفالی كوردی كرد
نه‌وشیروان مسته‌فا شه‌ڕی بۆ ئێران كردووه
له‌به‌شی هه‌شته‌می گێڕانه‌وه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانیدا، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان باس له‌سه‌ره‌تای ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی نێوان حزبه‌كانی كوردستان ده‌كات‌و هه‌وڵی یه‌كه‌مینی دروستكردنی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌خاته‌ڕوو كه حزبه‌كان له‌پێناو كۆتایی هێنان به‌شه‌ڕی ناوخۆ‌و گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد ناویانه.
هه‌رله‌م به‌شه‌دا سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان باس له هاوكارییه‌كانی یه‌كێتی بۆ ئێران ده‌كات‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌هۆی شه‌ڕێكی یه‌كێتییه‌وه بۆ ئێران، به‌عس 63 دێی كوردستانی ئه‌نفال كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركردایه‌تی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كردووه كه دواتر به‌عس به ئه‌نفالی گه‌لی كورد وه‌ڵامی دایه‌وه.
پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی
پاش ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی نێوان حزبه كوردستانییه‌كان‌و دانیشتنه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان مام جه‌لال‌و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت حزبی سۆسیالیستی كوردستان، چه‌ند دانشتنێك كرا بۆ پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له‌وباره‌وه ده‌ڵێت:
له‌دانیشتنه‌كه‌ی یه‌خسه‌مه‌ری نێوان مام جه‌لال‌و نوێنه‌رانی حزبی سۆسیالیست، باس له‌پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی كرا، ئه‌ویش پاش ئه‌نجامدانی گفتوگۆییه‌كی زۆر كه له‌دواییدا له‌شێوه‌ی پرۆتۆكۆلێكدا واژۆكراو ئه‌مه‌ش سه‌ری كێشا بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ی رێكه‌وتنێكی گشتی نێوان حزبه‌كان‌و دروستكردنی به‌ره‌ی كوردستانی، كه ئه‌مه یه‌كه‌مین جاربوو پاش 6 ساڵ شه‌ڕی ناوخۆی نێوان حزبه‌كان له‌یه‌كترنزیكبوونه‌وه‌ی له‌وجۆره هه‌بێت.
به‌ره‌ی كوردستانی بیرۆكه‌ی كێ بوو؟
به‌پێی گێڕانه‌وه‌و به‌ڵگه‌كانی سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئه‌و حزبه بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی به‌ره‌ی كوردستانی پێشكه‌ش به لایه‌نه‌كانی كوردستان كردووه، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت:
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئێمه پێشنیارمان كرد به دامه‌زراندنی به‌ره‌ی كوردستانی، ئه‌وه‌بوو پێشنیاره‌كه‌مان قبوڵ كرا‌و لایه‌نه‌كان هه‌وڵی پێكهێنانیانداو تا راده‌یه‌كی زۆریش ئه‌وه كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر یه‌كڕیزی گه‌لی كورد كه ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی شه‌ڕی براكوژییه‌وه لێكترازابوو، به‌ره‌كه‌ش له‌چه‌ندین حزب پێكهات كه له‌دواییدا چه‌ندان حزبی تر كه‌وتنه دژایه‌تیكردنی‌و بووه هۆی لێكترازانی ناوخۆیی چه‌ند حزبێكی تر.
ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانیان ده‌كرد؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت (چه‌ند حزبێك دژی به‌ره‌ی كوردستانی بوون، هه‌موو هه‌وڵێكیان ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه سه‌رنه‌گرێت، چه‌ندین به‌ربه‌ستیان دروستكرد‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوون له‌یه‌كترنزیكبوونه‌وه‌ی حزبه‌كان‌و كۆبوونه‌وه‌یان له‌ژێر ناوی به‌ره‌ی كوردستانیدا بێت، به‌ڵام زۆرێك له‌حزبه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی‌و سۆسیالیست سووربوون له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان‌و توانیان له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بن.
به‌ره‌ی كوردستانی چه‌ند حزبێكی په‌رته‌وازه كرد
به‌هۆی پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه، چه‌ند حزبێكی ئه‌وكاته‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراق رووبه‌رووی كێشه‌و گرفتی ناوخۆیی بونه‌وه، ئه‌وه‌تا محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت:
زۆر حزب هه‌بوون به‌تایبه‌ت چه‌په‌كان دژی پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی بوون، چونكه ئه‌وان ده‌یانوت ئه‌مه دژی یه‌كڕیزی نیشتمانی عێراقه، ئه‌وه‌بوو ئه‌و حزبانه كێشه‌یان تێكه‌وت‌و كورده‌كانی ناو حزبه‌كان جیابوونه‌وه‌و هاتنه ناو به‌ره‌ی كوردستانی.
راگه‌یاندنی به‌ره‌ی كوردستانی 3 ساڵی پێچوو
ئه‌گه‌رچی زۆرێك له‌حزبه‌كان كۆبكبوون له‌سه‌ر پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی، به‌ڵام راگه‌یاندنی به‌ره‌كه ماوه‌ی سێ ساڵی پێچوو، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت:
له‌ساڵی 1985 قسه له‌سه‌ر پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی كرا، به‌ڵام ماوه‌ی 3 ساڵ گفتوگۆ به‌رده‌وامبوو، له‌ساڵی 1988 توانرا به‌ره‌ی كوردستانی رابگه‌یه‌نرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه له‌وانه دۆخی ئه‌وكات‌و دژایه‌تی چه‌ند لایه‌نێك‌و رازی نه‌بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ره‌تادا.
یه‌كێتی شه‌ڕی بۆ ئێران كرد
له‌به‌شێكی تری گێڕانه‌وه‌كانیدا، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود باسی یه‌كه‌مین شه‌ڕی یه‌كێتی ده‌كات بۆ ئێران‌و له‌وباره‌وه ده‌ڵێت:
یه‌كێتی‌و ئێران نێوانیان باش نه‌بوو، له‌ساڵی 1987 رێكه‌وتنێكیان كرد‌و مه‌رجی ئێرانیش لێدانی بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركوك بوو، ئه‌وه‌بوو یه‌كێتی هێزێكی گه‌وره‌ی كۆكرده‌وه كه نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رپه‌رشتی ده‌كردو چه‌ندین چه‌كی قورس‌و گه‌وره‌یان پێ‌بوو، له‌گه‌ڵ هێزێكی ئێران كه ئه‌حمه‌دی زولقه‌در فه‌رمانده‌یان بوو چوونه كه‌ركوك‌و په‌لاماری چه‌ند بیره نه‌وتێكیانداو زیانێكی زۆریان له‌عێراقدا، ئه‌و په‌لاماره‌ش به‌هاوكاری چه‌ند موسته‌شارێكی دۆستی یه‌كێتی كرا كه ئه‌وان رێ نیشانده‌ریان بوو تا بچنه ناو كه‌ركوك، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ئێران‌و ئاغای هاشمی ره‌فسنجانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئێران له‌وتاری جومعه‌ی تاران ستایشی یه‌كێتی كرد‌و ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌گه‌لی ئێران راگه‌یاند كه به‌زیانێكی گه‌وره‌ی دانا بۆ عێراق‌و ئابووری حزبی به‌عس.
به‌عس به ئه‌نفال وه‌ڵامی یه‌كێتی دایه‌وه
ئه‌و هاوكارییه‌ی یه‌كێتی بۆ ئێران، به‌عسی توڕه‌و نیگه‌ران كرد، هه‌ربۆیه به‌توندترین شێوه وه‌لامی یه‌كێتییان دایه‌وه كه ئه‌نفالی گه‌لی كوردی به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌وباره‌وه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت:
ئه‌و شه‌ڕه‌ی یه‌كێتی‌و ئێران كه دواتر بووه یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ئاشتی‌و پێكه‌وه كاركردنی هه‌ردوولا، وایكرد به‌عس ئه‌نفالی 63 دێی ساڵه‌یی‌و شوان بكات، ئه‌وه‌ش بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هێرش‌و شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی به‌عس دژی گه‌لی كورد.