له‌ڕونكردنه‌وه‌يه‌كيدا، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، چه‌ند زانيارييه‌ك ده‌خاته ڕو و ڕايشيده‌گه‌يه‌نێت، عه‌بادى و شيعه ده‌زانن كوێمان دێشێت.
ده‌رباز محمد په‌رله‌مانتارى كورد، له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوك، ڕونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاو كردوه‌ته‌وه و ڕايده‌گه‌يه‌نێت ،"كورد سێیەم پێكهاتەیە لە ناو پەرلەمان،شیعە 55% سونە 23% كورد 19% و لەهیچ شوێنێكی دەستوردا نەنوسرا كە دەبێ هەرسێ پێكهاتەكە رازی بن ئەمجار حكومەت دروست دەكرێت".
ده‌شڵێت ،"كورد لە ماوەی رابردوودا، بەتایبەت لەگەڵ سەردەمی حوكمی مالیكی، هەمیشە لە كێشەدا بووە لەگەڵ شیعە، لەرێگەی مالیكەوە، دەڵێین لەگەڵ شیعە، چونكە لەسەر یەك كێشەی كوردستان، بە بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیشەوە، تاقە حزبێكی شیعە بۆ بەرژەوەندی كورد نەهاتەوەتە گۆ".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕايده‌گه‌يه‌نێت ،"كورد لەماوەی رابردودا، لە دوو فایلی گرنگ وپڕ بایەخ بۆ ئاسایشی نەتەوەیی سەركەوتوو نەبو، لەفایلی ئابوری‌دا بەرگەی بڕینی بودجەی نەگرت ولەفایلی سەربازیدا بەرگەی شەڕی داعشی نەگرت تاوەكو هێزی ئاسمانی ئەمریكا فریامان كەوت وپشتگیری ئەمریكا وهاوپەیمانەكانی بۆ هەرێمی كوردستان، لەكاتێكدا ئەوە بۆ سونە وبۆ شیعەش نەكرا، بێگومان بێ باج نابێ، باجەكەشی رازیبونە بە حكومەتێك كە بە خواستی كورد نیە".
له باره‌ى فشاره‌كانى كورده‌وه، ده‌رباز محمد ڕايده‌گه‌يه‌نێت ،" تاقە كارتی فشاری كورد ئەوەیە كە ئەگەر حكومەتی عێراقی بەدڵ نەبێ، لە عێراق جیا ببێتەوە، ئەوەش وا دیارە تەنها بۆ راگەیەندانەكانە نەك بۆ راگەیاندنی دەوڵەت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌باره‌ى نه‌وتيشه‌وه ڕايده‌گه‌ينێت ،"دەركەوت فایلی نەوت، كە بودجەش هاوپێچی ئەو فایلەیە، ناتوانێ بۆشایی دارایی هەرێم پڕ بكاتەوە، بۆیە عبادی وشیعە دەزانن كوێمان دێشێ، وهەر لەوێشەوە دەمانكوتن".
ده‌رباز محمد ده‌ڵێت ،"كێشەی هەرێمی كوردستان لە بەغدا نیە بەڵكو لەناوخۆی هەرێمە ئەگەر كێشەی ئابوری وسەربازی ناوخۆییمان نەبوایە ،كە بێگومان چارەی ئەو كێشانە بە دەسەڵاتێكی دامەزراوەیی ودوور لە گەندەڵی دەكرێت، بێگومان بەرگەی گوشارەكانمان دەكرد وبەزمانێكی جیاواز روبەروی ئەوانی تر دەبوینەوە".
له كۆتايشدا ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو ،"گۆڕانكاری گەورە لە ئاستی نەخشەی سیاسی عێراق و هاوسەنگی هێز لە ناوخۆی عێراق بەڕێوەیه، گرنگ ئەوەیە بتوانین لەو گۆڕانكاریانەدا سەنگی خۆمان بپارێزین ولەگەڵ گۆڕانی هاوكێشەكاندا پێداگربین لەسەر مانەوەی هێزی پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدراەی هەرێم وچاكسازی لە ناوخۆدا بكەینە كردار نەك تەنها دروشم".