له‌ڕێگه‌ى ياداشتێكهوه، به‌ڕێو به‌رى به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كانى شارى چه‌مچه‌ماڵ داواى هاوتاكردنى پله‌كانيان ده‌كه‌ن.
له ياداشتى ئه‌و به‌ڕێو به‌رانه‌دا هاتووه ،"ئێمە وەکو بەڕێوەبەری بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی قەزای چەمچەماڵ کەساڵانیکە ئەرکی بەڕێوەبردنی فەرمانگەکانی سنورەکەمان لەسەر شانە و خاوەنی بڕوانامەی داواکراو و خزمەتی پیویستین و بەوپەڕی دڵسۆزیەوە ئەرکەکانی سەرشانمان بەجێ گەیاندووە (جەماوەری سنورەکە و ئیدارەی شار شاهید حاڵی کارەکانمانن) بەڵام وەکو پێویست ئاوڕمان لێ نەدراوەتەوە و جیاوازی زۆر لە مووچە و پلەکانمان هەیە لەگەڵ هاوتاکانمان لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک".
ئه‌و به‌ڕێوبه‌رانه به‌مافى خۆيان ده‌زانن پله‌كانيان هاوتاى هاوپيشهكانيان له‌دهۆك و هه‌ولێر بكرێت و ڕايدهگهيهنن،" بەمافی خۆمانی دەزانین داواکاربین لە بەڕێزتان رەزامەندی بفەرموون بە هاوتاکردنی پلە و مووچەکانمان لەگەڵ هاوتاکانمان لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک بەجێگیر کردنی پلەکانمان لە پلە ٣ قۆناغی ١ ".
هه‌روه‌ها ڕايشيدهگهيهنن ،"هیچ دەقێکی یاسایی نیە رێگر بێت لەم داوایەمان و لە یاسای راژەی شارستانیدا ئەو مافەمان پێ دەدات کە هەرکەسێک لە وەزیفەیەکدا بێت ماف و ئیمتیازی ئەو وەزیفەیە وەربگرێت".