09/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌قه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی عه‌قڵ ( به‌رگی دووه‌م ) ( 31 -- 35 )
سی و یه‌ك
له‌به‌شی ژماره (30)دا هه‌موو چوار وشه‌م ووت سه‌باره‌ت گه‌وره‌یی قورئانی پیرۆز ئیتر زمانم شكاو قه‌ڵه‌می ئه‌ژنۆشم له‌به‌رده‌م جه‌لاله‌تی قورئاندا نه‌وی بوو قه‌ڵه‌می نوسینیشم لوتی شۆڕ بویه‌وه تا گه‌یشته زه‌ویی !، زۆرجار گه‌وره‌یی قورئان به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌سیرم ده‌كات ئه‌وه‌ی له رۆحمدا ده‌یچێنێت ناتوانم بیڵێمهوهو نازانم بینوسمه‌وه و لێم نایه‌ت بیانكه‌مه یادداشت، زۆریش مه‌راقیان پێدهخۆم و وا هه‌ست ده‌كه‌م شتانی گه‌وره‌و گرنگن و به هیوام له دایك ببن و دڵم بده‌نه‌وه‌و دوایش خۆشی و خێرێك بخه‌نه ماڵ و ماریفه‌ی برایان و خوشكانم !. ئه‌و خه‌رمانه نهدركاو و خه‌تمه فیكرییه قورئان زادانه له دوای مێرووله‌یه‌كی زۆر له مێشكمدا ناوه‌ناوه تك تكێكیان لێ ده‌چۆڕێت و هه‌ندێك دڵخۆشی خۆمیان پێ ده‌ده‌مه‌وه و ئاوێك ده‌كات به‌و دهروونهمدا كه هه‌میشه وێڵه به شوێن ئه‌وه‌ی شتێك، ئه‌گه‌ر شتێكی كه‌میش بێت له مانا‌و مه‌به‌ست و مه‌وزوعه باڵا په‌نهانه‌كانی قورئان له قوڵاییه‌وه ههڵگۆزرابێت و ئه‌نجا به‌ریدانه مه‌زرای دیدو دینداریمهوه !. ئه‌و قورئانه به‌رێزه جارێك به ئاوازه‌كه‌ی ده‌مگوشێت و كه‌ره‌تێك به ماناكانی گۆرهوشارم ده‌دات و وه‌ختێكی تر بهبهیان و به‌ڵگه‌كانی بچوك بچوكم ده‌كاته‌وه!، هه‌رچۆن و هه‌رچه‌ند ده‌یخوێنمه‌وه ده‌ڵه‌ی جاری یه‌كه‌مه بیستوومه‌و بۆ یه‌كه‌مین جاره چریكاندوێتی بهگوێماو پێشتر چرپه‌ی نه‌رمی له‌وشێوه‌ی نه‌فه‌رمووه به‌دڵ وگوێما، هه‌میشه‌و هه‌رده‌م خۆی و مانا خواییه‌كانی و ئایه‌ت و ئامۆژگارییه‌كانی و سوره‌ت و سه‌مه‌ره باڵاكانی لهتازهبوونهوهو له‌دایك بوونه‌وه‌یه‌كی نوێدان، جیاوازییه‌كه ته‌نها ئه‌وه‌یه كهجبریل ته‌شریفی هاتووچۆی نه‌ماوه، ئه‌گینا هه‌موو چركه‌یه‌ك ئایه‌ته‌كان و سوره‌ته‌كانی بۆنی ئه‌و سات وكاتانهی لێدێت كه تازه‌تازه دابه‌زیوه‌ته سه‌ر پێشه‌وامان (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ربێت)، لێره‌دا عه‌قڵ هه‌رچی بكات و هه‌رچۆن بڵێت ناچاره له‌گه‌ڵ هه‌موو چركه‌یه‌كدا خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه‌و خۆی بۆ ته‌لقین و توجیهه قورئانیه‌كان مل شۆربكات .
سی و دوو :
ئه‌وانه‌ی چێژی شیعریان كردووه‌و نمه‌كی ئه‌ده‌ب و چیرۆكیان له‌سه‌ر زمان ناوه‌و به هونه‌ری خه‌ت خۆشی یان سرود و ئاوازچڕین ئاشنا بوون و یان به‌گیانی وه‌رزشیی ئاوێزان بوون و هه‌رچی تر له‌و بابه‌ت و باسانه‌ی هونه‌رو هۆنینه‌وه‌ی ده‌ست و ده‌م ره‌نگینیه بێت زۆر جیا‌و خه‌ڵكی دوو دوورگه‌ن له‌چاو ئه‌وانه‌ی به حوبب و حه‌یرانی ئه‌ده‌ب گۆش نه‌كراون و ئۆخه‌یان نه‌كردووه، شیعریش لایان وه‌كو لای لایه‌ی پیره ژنێكی چینی وایه كه‌كه‌سی گوێگر ئه‌وه‌نده ده‌زانێت كه‌ئه‌وه جیكهو فیكه‌ی مرۆڤێكه و هیچی دی!، یان هه‌ر گیان و گیاندارییهكی تێدا بێت ئه‌گه‌ر بۆ تهبهڕكیش بێت گیانی وه‌رزشی تێدا نه‌بێت وه‌كو كانیه كوێرهیهكه دڵۆپێكی پێ هه‌ڵناسوڕێت ئه‌گه‌ر كوێرایشت دابێت له تینوواندا!، بۆ هه‌رچییه‌كی دی كه‌ناوی هونه‌ره‌و له‌هه‌ر هه‌مبانه‌یه‌ك بێت كه ئه‌ده‌بی لێ گه‌نجینه كرابێت، وه له‌هه‌ر ئامێرێك و قهوانێكیش بێت كهئاوازی پێ لێده‌درێت و هه‌ڵده‌گیرێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌وانه ده‌می تێ وه‌رنه‌دات و په‌نجه‌ی بۆ شل و نه‌رم نه‌كات و دڵ وگوێی بۆ نه‌كاته‌وه‌و نه‌چێته قوڵایی زمانی شاراوه و مه‌به‌ستی په‌نهان و ئاراسته‌ی پشتی وشه‌و وێنه‌و وانه‌كان وه‌كو ئه‌و كه‌سه وایه به‌یانی هه‌تا خۆرئاوا ده‌نكی ته‌سبیحه‌كه‌ی بژمێرێت وه‌لێ ده‌بینێت هیچ زیادی نه‌كردووه و ته‌نها ماندوو بوونی مێشك و پروكانی قامكی و كاڵبوونه‌وه‌ی ته‌سبیحه‌كه‌ی وته‌واوبوونی ته‌مه‌نیشی به‌خه‌ڵات بۆ ده‌بێته میرات و ماڵ !!. گه‌وره‌یی و گه‌رم و گوڕیی و گوێ له مشت بوون بۆ كه‌لامی خودای گه‌وره نابێته نسیبی كه‌سێك ئه‌گه‌ر دووراو دوور بلێت ئه‌م نانه به‌و رۆنه !،یان ئه‌گه‌ر به‌وه خۆی رازی بكات و هه‌ندێك كهشخهش بكات به‌سه‌رمانداو دڵی به‌وه خۆش بێت كه‌چه‌ند چوزئو هه‌ندێك سوره‌تی باش ده‌رخ كردووه و وه‌كو ویردی سۆفییه‌كان له‌به‌رده‌م شێخدا له رۆژان و شه‌وانی هه‌ینی دووباره‌ی كاته‌وه!، كه‌لام و كه‌ینونه‌ی وه‌حیی پێویسته بۆی بهرزبینهوهو به‌رۆح و فیكر‌و ده‌روونمان له‌شه‌قه‌ی باڵ بده‌ین هه‌تا ده‌ستمان ده‌گاته سوچێكی شاراوه‌و سه‌ره‌داوێكی نهێنی له‌جیهانه بێ بن و بێ كۆتاییه‌كه‌ی كهساتێك نیه هه‌ست به‌دووباره بوونه‌وه یان به خولانه‌وه بكه‌یت له شوێنی خۆتدا، ئه‌گه‌ر بته‌وێت به شوێن تام و تامه‌زرۆیی هه‌میشه‌یی بگه‌رێیت و ده‌ستی بخه‌یت، ته‌نها ئه‌وانه له‌م قسه‌یه‌ی من حاڵین كه ژیرانه‌و قوڵگیرانه مشتیان گیربووه له نمه‌ك ونانه رۆحییه قورئانیه‌كان، هه‌ر ئه‌وه‌نده خۆشه ده‌مت لێیدا، ئیتر وه‌كو سوێراوت خوارد بێت(هه‌ست به تینوا شكان ناكه‌یت)و هه‌میشه داوای ئاو‌و ئاوه‌دانی وه‌حیی ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش كه ووتم ته‌نها كاری عه‌قڵ نیه، به‌ڵكو كاروكاروانی رۆحیشه ده‌بێت بژیت بۆ ئه‌وه‌ی سنوری ده‌سه‌ڵاتی رۆح فراوانتر بكات له جیهانه قورئانییهكهدا هه‌تا زۆرترین حه‌زو چێژ‌و خۆشیی بۆ خۆت پاوان و قۆرغ بكه‌یت!!.
سی و سێ :
خۆ ئه‌مه‌ش به زۆر‌و زه‌ریبه سه‌ندن نیه!، گه‌لێكن ئه‌وانه‌ی بێ به‌شن له تام و چێژ له كه‌لامی خودای مه‌زن، زۆرێكن ئه‌وانه‌ی سكاڵایانه له ده‌ست دڵ و ده‌روونی به كه‌لاك بوویان، كه‌م نین ئه‌وانه‌ی كه باس و به‌یانی تاسوقی و ته‌وس بوون به قورئان و بۆ قورئان ده‌كه‌یت بۆیان ته‌قه‌ی سه‌ریان دێت و ره‌نگیان دهبزركێ و حه‌سودی ده‌به‌ن به‌و كه‌مینه‌یه‌ی ئه‌م نیعمه‌ته‌ی ده‌ست كه‌وتووه، ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی كهخۆشیی و ئاسوده‌ییه قورئانیهكانیان لێ بزربووه به‌گه‌ده‌و گه‌روویان تامی زۆر شتیان له‌و دونیایه كردووه و بۆزهنی و چڵێسییان هیچ قاچدارو قاچاخچیهك به قول و قهباڵایاندا ناگات! ، به‌ڵام بۆ شیرینی و شه‌كراوی قورئانی له‌هه‌موو كه‌س بێ دڵ ترن!. منیش ئه‌وه نه‌بێت جیهانم كێڵا بێت و به بۆن و بارگاویه رۆحی و هه‌ناسه و هه‌واكانی وه‌حیی زهكاتم له‌سه‌ر فه‌رز بووبێت!، منیش بێ ده‌ردو بهڵانیم و ناوه‌ناوه ئێژی مانگی گیراو‌و خۆری پشت هه‌وری ره‌ش و ره‌شه‌بام، دڵم ئۆقره‌یی لێ ده‌تۆرێت و ده‌روونم په‌رێشان ده‌كه‌وێت و چاوه‌كانم ئه‌و هه‌واڵانه ده‌دات، ئه‌گه‌ر كه‌سێك خه‌ڵكی (قورئان ئاوا)بێت ده‌زانێت من له‌وانم یان شوێنه‌كه‌م كڕێنهو غه‌ریبه‌ی باخ و كوێستانم و له ساراوه هاتووی بێ ئه‌مان و بێ زه‌مانم !. به‌ڵام ئه‌وه كاتیه‌و كه‌ره‌م و كاریگه‌ری قورئانه‌كه خۆی دێته‌وه هانام و به فه‌یزو فه‌زڵی خۆی نه‌وسنی كردووم و حه‌زم لێی ده‌بێته‌وه‌و كه دهشمباتهوه بۆ سێبه‌رو كارێزه روون روونه رهببانیهكهی به قومێك و قوڵپێكی یه‌ك جاری ده‌مانباته‌وه سنوری مرۆڤه خوا پێداوه‌كان!، هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌سكه‌وتانه هاتووچۆیانه له نێوان كزبوون و هه‌ڵچوندا وه‌لێ تا ئێستا هه‌ڵچوون و ههورازبونی ئه‌و چێژانه له وه‌حیی به‌ختی بۆ گرتومهتهوهو كه‌مێك له چێژه بێ سنوره‌كانی قورئان چووته بێخی دان و ناخی دڵ و بنچینه‌ی رۆح و هه‌سته‌كان، هه‌ناسه‌شم شایه‌تی ئه‌وه‌م بۆ ده‌ده‌ن و له په‌ناوه ده‌ڵێن پرشێكت به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام به ته‌مه‌ڵی و دابڕان رزقی خۆت مه‌بڕه و چاره‌یه‌ك بدۆزه‌ره‌وه تا له‌ززه‌ته رۆحییه قورئانیه‌كان هه‌میشه‌یی بێت،به‌كورتیه‌كه‌ی داوام لێ ده‌كات برۆمه‌وه خزمه‌ت ئایه‌ت ئایه‌ت و سوره‌ت سوره‌ت تا رۆحم وشك نه‌بێته‌وه و عه‌قڵیش له‌به‌رده‌م ئه‌م فه‌رمانه‌دا هه‌قه‌دا نه‌ك له‌سه‌رێتی ئاڵای سپی هه‌ڵكات به‌ڵكو كفنی سپیش له‌به‌ر بكات!.
سی و چوار :
له‌گه‌وره‌یی خودای گه‌وره‌و رووپێدان و لاكردنه‌وه‌ی پڕ میهره‌بانیی بۆ مرۆڤه مه‌خلوقه‌كانی شتانێكی هه‌یه گه‌لێك سه‌یره‌و زۆرێك جێی تێرامان و هه‌قی سهرلێكردنهوهو بۆچی و یانی چیه‌كی زۆر هه‌یه !. مرۆڤه‌كانیش زۆر وشك و بێ تامن، ته‌واو ره‌ق و بێ فامن، یه‌كجار بێ وه‌فاو دڵ به‌زامن، وابیری جددی و جددیتر ناكه‌نه‌وه له‌و هه‌موو حهننانی و مهننانی و لوتف و كه‌ره‌مه‌ی خودای مه‌زن، ده‌بوو رۆژانه میهره‌جانی شوكرانه‌بژێری و ئیستیساقای فرمێسكی خۆشییان بكردایه!. با به‌ژماره بدوێین له‌و نیعمه‌ت ونیعمه‌ت بارانیهی خودای هه‌موومان و په‌روه‌ردگاری كه‌س و بێ كه‌سان !. 1- خودای گه‌وره ئێمه‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ لای خۆی هه‌تا گه‌یاندوونی به‌و ئاسته‌ی كه قسه‌ی بۆكردووین له‌رێگه‌ی نوێنه‌ری خۆیه‌وه كهپێشهوامان محمده (سه‌ڵات و سه‌لامی خودای له‌سه‌ربێت)، به‌وه‌ش كۆتایی نه‌هاتووه به‌ڵكو قسه‌كانی هێشتووه‌ته‌وه‌و هه‌میشه كراوه‌یه‌و كێ ده‌یه‌وێت ده‌توانی گوێی له‌وته به‌رزه‌كانی بێت. 2- متمانه‌ی پێداوین كه‌له ئامۆژگارییه‌كانی باش حاڵی ده‌بین و بۆ بیانوو بڕینیش به زمانی مرۆڤه‌كان و زاراوه‌ی مرۆڤه‌كان هه‌موو شتێكی پێویستی فه‌رمووه نه‌ك زمانێكی تر كه توشی هه‌لاكه‌ت و فهلاكهتمان ده‌كات !. 3- به‌زمانی خۆمان (مرۆڤی مه‌خلوق) ریگه‌ی پێداوین و ره‌وایی پێ به‌خشیوین كه ته‌فسیرو ته‌نزیلی بكه‌ین بۆ واقیعی ئینسانه‌كان، ته‌فسیری وانه خواییه‌كان به تێگه‌یشتنی عه‌قڵه مرۆییه‌كان و لێكدانه‌وه‌ی كه‌لامی خوا بهكهلامی خه‌ڵك و ته‌نزیلی ئهحكامهكانیش به‌حوكم و بریاری ئاده‌مییه‌كان!، یانی وه‌كو له ته‌فسیردا بۆی خۆشه‌و خۆش كردوین، له تهنزیلیشدا بۆی ئاسان و خۆش ده‌ست و خۆش ده‌م و خۆش كاركردووین !. خودایه‌ك لهبهرزیی بێ سنوریدا كه‌لامی خۆی دابه‌زاندووه بۆ نزمایی نێو دڵی مرۆڤه‌كان و چاڵایی نێو واقیعی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی ئینسانه‌كان!، ئه‌مه چ جه‌مال و چ سۆز بارانێكی خودایه له‌ته‌ك مه‌خلوقێكی بچوك، زۆر بچوكی خۆیدا؟!، ئه‌ی عه‌قڵ تۆ له كوێی زوو وه‌ره خۆت بده به‌ده‌سته‌وه به‌خودای هه‌موومان تۆ گه‌مارۆ دراوی وپهنایهكت نه‌ماوه.
سی و پێنج :
كه‌عه‌قڵ ده‌خه‌ینه‌كار له‌و جیهانه قورئانیه‌ی كه سه‌ره‌تای دیاره و ئه‌وسه‌ری له چاوو له خه‌یاڵیشدا هیچ نابینرێت شتێكی تێدایه كه جێی پرسیار‌و قووڵ بوونه‌وه‌یه،ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌ی (ته‌حه‌ددا)كردن و بانگێشتی دژه قورئانیهكانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه!، به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توانا عه‌قڵی و هۆشیارییه‌كان له راست وه‌حیی و خاوه‌نی وه‌حییدا، ئایا ئه‌مه بۆچیه؟!. ئه‌وه‌ی ئێستا به خه‌یاڵ و هۆشمدا دێت بانگه‌شه‌ی ته‌حه‌دداكان دوو جۆره‌ن: 1- ته‌حه‌ددا بۆ روبه‌رو بوونه‌وه‌ی كه‌لام به كه‌لام و خیتاب به خیتاب، واته كه‌لام و خیتابی خه‌ڵك له‌رووی كه‌لام وخیتابی خوای خه‌ڵكدا. ئه‌گه‌ر لێیان دێت و ته‌نها فشه‌و فشۆڵییان نیه. 2- ته‌حه‌ددا بۆ به‌رانبه‌ركێی خه‌ڵق و ته‌كوین به خه‌ڵق و ته‌كوین، یانی خه‌ڵق و ته‌كوینی مرۆڤه‌كان(ئه‌گه‌ر خاوه‌ن قسه‌ی خۆیان بن و ده‌توانن تهحهدداكهیان بێننه‌دی) له ئاست خه‌ڵق و قودره‌تی بێ سنوری خودای مه‌زن بۆ خه‌ڵقی مهخڵوقاتی. ئایه‌ته‌كانیش زۆر به روونی ئه‌م دوو جۆر ته‌حه‌ددایه‌ی ئاشكراكردووه بۆ نمونه: قوره‌یش و وه‌لیدی كوری موغیره قورئانیان به جادو ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه كرمی مێژوی خواردوونی له قه‌ڵه‌مداوه یان وتویانه كاری محمد(پێغه‌مبه‌ر) خۆیه‌تی و مرۆڤێكیتر فێری كردووه،خوای گه‌وره‌ش ته‌حه‌ددای كردوون كهفهرموون ئێوه‌ش قورئانێك بێنن وه‌كو ئه‌و یان باشتر له‌و!. یان نهمرودو فیرعه‌ون ئه‌وه‌یان ئیددعا كردووه كه توانای خه‌ڵقی مرۆڤ و ژیان پێدانیان هه‌یه خوای گه‌وره‌ش وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه كول بوون و پێیان نه‌ماوه. پرسیاره‌كانی ئه‌م نێو ئه‌م باس و خوازانه‌ش: یه‌ك : خۆ هه‌موو كه‌س وانه‌بوون و ئه‌وانه هه‌ندێك كه‌سی تاك و تهران، بۆچی خودای مه‌زن ته‌حه‌دداكه‌ی گشتی كردووه‌ته‌وه‌و هه‌ر باسی ده‌كات تاقیامه‌ت ؟!. دوو : خۆخهڵك زۆر لاوازن بۆچی خودای مه‌خلوقات ته‌حه‌ددای عه‌بدێكی لاواز ده‌كات؟!ئه‌م پرسیاره‌ش زۆرتر هی مولحید‌و دژه ئیسلامهكانن،به‌ڵام من باسی ده‌كه‌م و پشتیوان به‌خوای گه‌وره وه‌ڵامیشیان ده‌ده‌ینه‌وه..ماوێتی..