كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به‌مه‌به‌ستى متمانه‌دان به‌حكومه‌تى نوێى عێراق ده‌ستى پێكرد.
كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ئايه‌تێك له‌قورئانى پيرۆز ده‌ستى پێكرد.
سه‌ره‌تاش خوێندنه‌وه بۆ كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدى ده‌كرێت و پاشان ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت.
بۆ متمانه‌وه‌رگرتن حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى پێويستى به 164 ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان هه‌يه.
به‌گوێره‌ى ده‌ستورى عێراقى، له‌ئه‌گه‌رى ڕانه‌گه‌ياندنى حكومه‌تى نوێى عێراق، له‌واده‌ى ديارى كراوى خۆي‌دا، سه‌رۆك كۆمار كه‌سێكى تر بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ڕاده‌سپێرێت.