پهرلهمنتارێكى كورد، ڕايدهگهيهنێت، ده‌نگ به حكومه‌ته‌كه‌ى حه‌يده‌ر عهباتى وباسيشى له‌هۆكاره‌كان كردووه.
مه‌سعود حه‌يده‌ر لهئهكاونتى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوك، ڕايگه‌ياندوه ،"حكومه‌تی ئیتیحادی به ئاره‌زووی خۆی ده‌توانی ته‌فسیری داڕشتنی ئه‌و خاڵانه بكات كه باسی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا كراوه و داواكانی كورد جێبه‌جێ نه‌كات".
مه‌سعود حه‌یده‌ر نووسیویه‌تی ،"وه‌كو نوێنه‌ری كورد له په‌رله‌مانی عیراق كه به‌ده‌نگی گشت چین و توێژه‌كان نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كه‌م و خوای گه‌وره‌م كردووه به شاهید كه ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بم و به‌رگری له مافه‌كانی بكه‌م. ئه‌و خاڵانه‌ی په‌یوه‌ست به كێشه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند له كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی هاتووه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگی بۆ ناده‌م و ده‌نگ ناده‌م به‌م حكومه‌ته‌و كارنامه‌كه‌ی".
مه‌سعود حه‌يده‌ر هۆكارى ده‌نگ نهدانهكهى به‌حكومه‌تى نوێي عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ كه‌م وكوڕى له‌كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى و به‌م شێوه‌يه باسى لێوه ده‌كات.
١- له خاڵی شه‌شه‌م: هێزی پێشمه‌رگه به‌راود كراوه به‌و چه‌كداره خۆبه‌خشانه‌ی چوونه بۆ شه‌ڕی داعش و نیازیان وایه ناویان لێبنێن حه‌ره‌سی نیشتمانی و سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناخۆی ئیتیحادی بێت و له رووی ژماره و چه‌كه‌وه سنوورداربێت و سه‌ر به پارێزگا بێت و وه‌كو جه‌یشی عیراق پڕچه‌ك نه‌كرێت.
٢- خاڵی حه‌ڤده: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتیحادی تایبه‌ت به نه‌وت و بودجه‌ی گشتی.. دوای پێكهێنانی حكومه‌تی ئیتیحادی، بڕه پاره‌یه‌ك ره‌وانه‌ی كوردستان ده‌كرێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌رچی نه‌وتی ده‌رهێناوه ده‌یدات به عیراق...
٣- خاڵی هه‌ژده: دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان به‌پێی ماده‌ی ١٤٠ به شێوازێك ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزێت و به ته‌وافوقی دانیشتوانی.
٤- خاڵی نۆزده: دابینكردنی پێداویستی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی هێزی حه‌ره‌سی نیشتمانی بۆ پاراستنی هه‌رێم و پارێزگاكانی عیراق له چوارچێوه‌ی سیستمی پارێزگاری نیشتمانی.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ده‌ڵێت ،"له‌م چوار خاڵه‌دا باسی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا كراوه و حكومه‌تی ئیتیحادی به ئاره‌زووی خۆی ده‌توانێ ته‌فسیری ئه‌م داڕشتنه بكات و داواكانی كورد جێبه‌جێ نه‌كات..".
ڕايشى گه‌ياندوه،"وه‌كو نوێنه‌ری كورد دژی ئه‌م داڕشتنهم بۆ داواكانی كورد و هه‌رگیز ده‌نگی پێ ناده‌م".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داواكاريه‌كى ئاراسته‌ى وهفدى دانوستانكارى كورد كروهو ڕايدهگهيهنێت، "داوای گۆڕینی ئه‌م دۆكیۆمێنته بكه‌ن كه به‌شێكی گرنگی كارنامه‌ی حكومه‌تی ئیتیحادییه".