08/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌و ليژنه ههميشهييانهى به‌ر كورد كه‌وتون، كۆمه‌ڵ و يه‌كگرتوى لێ بێبه‌ش كراوه
ليژنه هه‌ميشه‌ييه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق پێكهێنراو كورد، سه‌رۆكايه‌تى پێنج ليژنه‌ى به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام هيچكام له سه‌رۆكايه‌تى ئه‌م ليژنانه نه‌دراوه بهدولايهنه ئيسلاميهكهى كوردستان.
ئه‌مڕۆ 8- 9لهبهغدادى پايته‌خت، په‌رله‌مانى عێراق كۆبونه‌وه‌ى خۆى گرێدا به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى ليژنه ههميشهيهكانى په‌رله‌مان.
له‌كۆى 26 ليژنه‌ى ههميشهيى په‌رله‌مانى عێراق، كورد سه‌رۆكايه‌تى 5 ليژنه و جێگرى سه‌رۆكى 5 ليژنه وبڕياردهرى 5 ليژنه‌ى به‌رده‌كه‌وێت.
به‌گوێره‌ى زانياريه‌كانى بزاڤـ پرێس، هه‌ريه‌كه لهليژنهكانى نه‌وت وخوێندنى باڵا وته‌ندروستى وههرێمهكان وياسايى، پشكى كورده‌و ئه‌و سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات و به‌گوێره‌ى دابهشكردنيشيان، هه‌ريه‌كه له يه‌كێتى وپارتى يه‌كى دوو ليژنهيان به‌رده‌كه‌وێت وگۆڕانيش سه‌رۆكايه‌تى ليژنه‌يه‌ك ده‌كات، هه‌رچى يه‌كگرتوو كۆمه‌ڵى ئيسلاميشه، هيچ ليژنه‌يه‌كيان پێنه‌دراوه.
ههردولايهنى كۆمه‌ڵ و يه‌كگرتوو خاوه‌نى 7 كورسين له‌په‌رله‌مانى عێراق، به‌ڵام تائێستا هيچ پۆستێكى باڵايان له حكومه‌ت وپه‌رله‌مان پێنه‌دراوه.